ئه‌شکه‌نجه‌دان
01.05.2011
به‌درێژایی مێژوو ده‌سه‌ڵات
ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رمبه‌ر به نه‌یارانی، به‌رامبه‌ر به دوژمنانی به‌کارهێناوه. ڕه‌نگه
ئازاردانی جه‌سته‌یی کۆنترین شێوازی چۆکپێدادانی مرۆڤی به‌رامبه‌ر بێت. ئه‌مه له
حاڵه‌تێکدایه ئه‌وه‌ی ده‌ستگیرکراوه نه ده‌توانێت، نه بۆی هه‌یه به‌رگری له
خۆی بکات، له بارێکی پاسیڤدا ده‌هێڵرێته‌وه و چاوه‌ڕوانی ئازاردانه. هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی
نیه ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانه بوه‌ستێنێت، مه‌گه‌ر مه‌رامی ئه‌و جه‌لادانه بهێنێته‌دی
و نه‌فی ئیراده‌ی خۆی بکات.
ئازار زمانی له‌شه
و خاوه‌نه‌که‌ی ئاگادارده‌کاته‌وه که حاڵه‌تێکی نائاسایی هه‌یه و ده‌بێت
وریابێت و بیوه‌ستێنێت و چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزێته‌وه. که‌م و زۆری ئه‌و ته‌وژمه
هه‌سته‌ی ده‌نێردرێت بۆ مێشک له سه‌ر که‌م
و زۆری حاڵه‌ته‌که به‌نده.
ئه‌شکه‌نجه‌دان جۆری
زۆره، جه‌سه‌دیی و ده‌رونیی، هه‌ر له لێدانی ڕاسته‌وخۆی له‌شه‌وه تا ده‌گاته
هه‌ڵواسین، چاوبه‌ستنه‌وه و ترساندن و نینوک ده‌رهێنان و بڕینه‌وه‌ی په‌نجه
و...هتد. هه‌مووشی به یه‌ک مه‌به‌ست ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش تێکشکاندنی مرۆڤی به‌رده‌سته.
ئه‌شکه‌نجه‌دان سه‌ره‌تایترین
و دڕندانه‌ترین شێوازه به‌رامبه‌ر مرۆڤی به‌رامبه‌ر به‌کار ده‌برێت که به دوژمن
و نه‌یار ده‌بژێردرێت و به درێژایی مێژوویش، ده‌سه‌ڵاتدارێتی په‌نای بۆ بردوه وه‌ک
ئاسانترین و خێراترین وه‌سیله بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌کانی.
ئه‌شکه‌نجه‌دان سه‌ره‌تا
وه‌ک سزایه‌ک، وه‌ک ته‌مێکردنێک به‌کارهێنراوه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به تاوانبار
له‌قه‌ڵه‌مدراون، یاخود دادگا بۆی بڕیونه‌ته‌وه. دوابه‌دواش بووه به به‌شێکی
دانه‌بڕاو له سیسته‌مه تۆتالیتارییه‌کان و به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستکارانی به‌کارهێنراوه.
ئه‌مڕۆش به‌شێکی زیندووی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانه و به‌کارده‌هێنرێت بۆ
خۆپاراستن به‌رامبه‌ر هه‌موو بیروڕایه‌کی جیاوازی سیاسی.
ڕه‌نگه که‌م میلله‌ت
هه‌بێت وه‌کو کورد ئه‌وه‌نده شاره‌زای ئه‌شکه‌نجه‌دان بێت. به‌درێژایی مێژووی نوێ
ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌لای کورد بابه‌تێکی زیندوو و ڕۆژانه بووه. که‌م میلله‌ت هه‌یه
ئه‌شکه‌نجه‌دان و له‌سێداره‌دان به درێژایی مێژوویه‌ک باڵی کێشابێت به‌سه‌ر فه‌زای
ده‌رونی هاونیشتیمانیه‌کانیدا. که‌می ڕێژه‌ی دانیشتوانی کورد له‌چاو ئه‌و گرتن و
ئه‌شکه‌نجه‌دان و له‌سێداره‌دانه‌ی ئه‌زموونی کردووه، وای کردووه که نه‌توانرێت
له به‌شێکی کۆمه‌ڵگادا بشاردرێته‌وه و سنورداربکرێت، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌موو
میلله‌تی گرتۆته‌وه و باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر ده‌رونی هه‌موواندا کشاندووه، به تایبه‌تی
له کوردستانی ئێراق که جموجۆڵی سیاسی تیا زۆرتربووه.
ئه‌شکه‌نجه‌دان له
ته‌مێکردنه‌وه بۆ بێده‌نگکردن، بۆ لاوازکردن و بۆ تێک‌شکاندن، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شگه‌شت
به مه‌رام، ئه‌وا دوا چاره‌سه‌ر سڕینه‌وه‌یه‌تی وه‌ک جه‌سه‌د، واته کوشتنی.
ئێمه‌ی کورد سه‌رده‌مانێک
شایه‌تی ئه‌وه بووین که هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک له‌سێداره‌دراوێک ده‌نێژرا، پرسه‌یه‌کی
شاراوه‌ی بۆ ده‌گیرا و هه‌موو شاریش پێیده‌زانی. هه‌موو ڕۆژێک هاوڕێیه‌ک دیارنه‌ده‌ماو
له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا له زیندانێکدا ده‌یناڵاند. هه‌تا ئێستاش کۆمه‌ڵه‌ی
زیندانیانی سیاسی هه‌زاره‌ها له‌و کوردانه له‌خۆ ده‌گرێت که له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمی
پێشودا زیندان بوون و ئه‌شکه‌نجه‌دراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌و
زیندانه سیاسیه‌ی دوێنی، هه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی دوێنی، ئه‌و گه‌نجه‌ی ته‌مه‌نی
له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی پێشووه‌وه ده‌ستپێده‌کات، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
کورده‌وه ده‌گیرێن و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن، به هه‌مان مه‌به‌ستی پێشوو، هه‌مان ده‌مکوتکردن،
هه‌مان تێک‌شکاندن، هه‌مان سڕینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی و ژێرپێخستنی که‌رامه‌تی.
ئێمه‌ی کورد ڕیسه‌که‌مان
بووه‌وه به خوری، دڵی قوربانییه‌کانمان شکانده‌وه، برینی خێزانی قوربانییه‌کان
جارێکی تر کولایه‌وه. ئێمه گه‌شتینه‌وه به خاڵی سفر.
لێره‌وه
ده‌بێت ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به ده‌رونێکی تره‌وه، له‌ژێر
ڕۆشناییه‌کی تردا که مرۆڤ و مرۆڤبوون چه‌قی پرسیاره‌کانه و ئه‌و ده‌ستنیشانی
ئاڕاسته‌ی خه‌باتی ئه‌م جاره ده‌کات.