زه‌مینه و زادگه‌ی دیکتاتۆر
به‌شی دووه‌م
- ئه‌قڵانیه‌ت چییه؟
تاکایه‌تیبوونی
خۆرئاوایی، به‌کۆمه‌ڵایه‌تیی کردنی کۆمه‌ڵگای دروستکردووه. به‌کۆمه‌ڵایه‌تیی
کردنی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌دوادا هاتووه. بۆته هۆی ڕاماڵینی شته خۆییه‌کان.
بنه‌مای ژیانی تاکه‌که‌س له ستانداردێکدا داڕێژراوه که هه‌مووان تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر وه‌ک یه‌ک بژین، به‌بێ ئه‌وه‌ی سنوری که‌سایه‌تی و تاکایه‌تی تاکه‌که‌س به‌زێندرابێت.
ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی دوو که‌س وه‌ک یه‌ک بیرنه‌که‌نه‌وه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا
تێگه‌شتنێکی گشتی و ڕون و ئاشکرا هه‌بێت که به ئاسانی یه‌کتری بناسنه‌وه.
هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ک
به‌پێی یاسا ساغکراوه‌ته‌وه و له هیچ جێگایه‌کدا جیاوازی مرۆڤه‌کان ناکرێت.
به‌کۆمه‌ڵایه‌تی
کردنی کۆمه‌ڵگا، بواری هه‌موو تاکێک ده‌دات بیر له ژیانی خۆی بکاته‌وه. سیسته‌می
ده‌سه‌ڵاتدارێتی هیچی له سه‌رشانی تاک نه‌هێشتۆته‌وه که بیکات، ته‌نها ژیانی
خۆی، دواڕۆژی خۆی و به‌ختیاریی خۆی نه‌بێت. کۆمه‌ڵگا ساف و بێگرێ له‌به‌رده‌م
تاکدا کراوه‌یه، له هه‌ر جێگایه‌کدا پێویستی به یارمه‌تی هه‌بێت و په‌کیبکه‌وێت،
ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه و جارێکی تر سه‌رپێی
خۆی بکه‌وێته‌وه.
هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کان
به‌پێی یاسا داڕێژراون و له هیچ جێگایه‌کدا جیاوازی مرۆڤه‌کان نیه. به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی
کۆمه‌ڵگا، بواری تاکه‌کان ده‌دات بیر له ژیانی تایبه‌تی خۆیان بکه‌نه‌وه. ئه‌و
سیسته‌مه‌ی دامه‌زراوه، به‌رپرسی یه‌که‌مه له پاراستنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی
هاووڵاتیان.
ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌کسان
بۆ هه‌مووان، ئه‌و فه‌زا کراوه‌یه‌یه که ته‌نها لێهاتوویی و توانا و ژیریی تاکه‌کان
هۆکاری یه‌که‌مه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پێگه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا. به‌وه ده‌وترێت
چه‌سپاندنی حه‌ق و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی.
دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌و هه‌له‌یه به‌بێ جیاوازی بۆ هاووڵاتیان ده‌ڕه‌خسێنرێت، تاکه‌کان به‌پێی
تواناکانی خۆیان پله‌وپایه به‌رزونزمه‌کان پڕده‌که‌نه‌وه و حه‌قی خۆیان وه‌رده‌گرن.
لێره‌دایه که دادپه‌روه‌ریی له حه‌قدا ده‌چه‌سپێت.
هه‌تا له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی
ڕۆژئاواییدا خۆمان ببینینه‌وه، ئه‌م په‌ڕه‌وکردنی حه‌قه پڕاوپڕی دادپه‌روه‌ریی
ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌ڵام کاتێک ئه‌و پرنسیبه له سنوری ڕۆژئاوا ده‌چێته ده‌ره‌وه
و له په‌یوه‌ندییه جیهانییه‌کاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و میلله‌تانه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی خۆرئاوا که له ئاستێکی نزمتردان، حه‌قیان ده‌فه‌وتێت.
هه‌لی یه‌کسان بۆ
میلله‌ته جیاوازه‌کانی جیهان نه‌ڕه‌خساوه. ڕۆژئاوا ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌که به
که‌متر و به نزمتر له‌قه‌ڵمی داون و ئه‌و حه‌قه‌ی به خۆی ڕه‌وا بینیوه که به‌کاریان
بهێنێت.
بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و
ئه‌شکالییه‌ته، ئه‌وه‌یه که حه‌ق له دادپه‌روه‌ریدا جێگه بکه‌ینه‌وه به‌وه‌ی
هه‌موو که‌س/ هه‌موو میلله‌تێک یه‌کسانه و ده‌بێت هه‌مان حه‌قیشیان هه‌بێت. به‌و
پێیه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین حه‌ق له دادپه‌روه‌ریدایه و دادپه‌روه‌ریش له
حه‌قدا. به‌مه‌ش ده‌گه‌ین به دیموکراتییه‌تی جیهانی، نه‌ک ته‌نها دیموکراتییه‌تی
خۆرئاوایی و کۆمه‌ڵگا خۆرئاواییه‌کان که هه‌تا ئێستاش مه‌بده‌ئی دادپه‌روه‌ریی له‌و
حه‌قه‌دا ده‌بیننه‌وه که خۆیان بۆ خۆیان داناوه و میلله‌تانی تر له‌وان که‌مترن
و ده‌بێت حه‌قیشیان که‌متر بێت.
حه‌ق و دادپه‌روه‌ریی
له ئه‌قڵانییه‌تدا ده‌خه‌مڵێت و ئه‌قڵانییه‌ت له ئازادی‌دا. ئه‌وانه‌ش له پرۆسه‌یه‌کی
مێژوویی دورودرێژدا گه‌ڵاڵه بوون و له سه‌رزه‌مینی خۆرئاوا ڕویانداوه. ئێمه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ته‌وه‌ره، یه‌ک دوو سه‌ده بێئاگابووین که چی له‌ڕۆژئاوادا ده‌گوزه‌رێت.
له‌و مێژووه
دورودرێژه‌دا په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌کی ڕه‌هاوه گۆڕاوه
بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌کی واقیعی. له نوێنه‌رایه‌تی خواوه بۆ نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل.
ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئاڵوگۆڕه له مێژوویی مرۆڤایه‌تیدا ڕویدابێت. ده‌سه‌ڵاتدارێتی
له ئاسمانه‌وه داده‌به‌زێته سه‌رزه‌مین و له‌و حه‌قه دروسکراوه خوایانه‌یه
داده‌ماڵرێت که ده‌سه‌ڵات بۆخۆی ڕه‌وا‌یه‌تی پێبه‌خشیبوو.
هه‌تا ئێستا نه‌توانراوه
به به‌ڵگه‌وه بسه‌لمێنرێت که ڕاسته‌وخۆ نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌وی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
کردووه. هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه له تێگه‌شتنێکی هه‌ڵه و داتاشینێکی به‌مه‌به‌ست
له بیروباوه‌ڕه ئایینیه‌کانه‌وه، ئه‌و حه‌قه‌یان دروستکردووه و به‌ستویانه‌ته‌وه
به ده‌سه‌ڵاته‌وه، که نوێنه‌ری خوداوه‌ندن له‌سه‌ر زه‌وی. به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌ها و هه‌تا هه‌تایی بۆ ئه‌وان بمێنێته‌وه و فه‌رمانیان نابێت ڕه‌تبکرێته‌وه.
له‌و حاڵه‌ته‌شدا میلله‌ت ده‌بێت به ڕه‌عیه‌ت و فه‌رمانڕه‌وا بڕیاری مان و نه‌مانیان
ده‌دات. واته داماڵینی ئیراده له باقی گه‌ل و حه‌قی به‌کارهێنانی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌وه
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه
بنه‌مایه‌کی ڕۆحی هه‌یه، نه وه‌ک دیکتاتۆره گه‌وره‌کان ته‌ماحی داگیرکردنی
جیهانیان هه‌یه. نه ناپلیۆنن و نه هیتله‌رن، نه ستالین و مۆسۆلینی، ته‌نانه‌ت
به سه‌دام حوسه‌ینیش نابن.
ئێمه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک
بوین به ڕه‌عیه‌ت؟ ئه‌وان به چ حه‌قێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه‌یان داوه به
خۆیان؟ سه‌دام حوسه‌ینمان بینی ڕوخا و گیرا و له‌سێداره‌درا و نوێنه‌ری خواش نه‌بوو.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی
پشتی به‌و ترسه به‌ستووه که له هه‌ر یه‌ک له ئێمه‌دا ڕه‌گێکی قوڵی هه‌یه. ئه‌وان
ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕژێمی پێشودا ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ستاوده‌ست کرد و واریسی شه‌رعی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ن که له‌سه‌ر ترس دامه‌زرابوو.
ئێمه‌ی سه‌رجه‌م
میلله‌تیش، جگه له ده‌سه‌ڵات له ئازادیش ده‌ترسین. ئێمه هه‌رگیز ئازاد نه‌بووین،
وه‌ک هه‌موو نادیارێکی تر حه‌قی خۆمانه بترسین و لێی به‌گومان بین. ئێمه هه‌میشه
ئاواته‌خوازبووین ئازاد بین، به‌ڵام به کرده‌وه، به هه‌ڵسوکه‌وت موماره‌سه‌مان
نه‌کردوه. ئێمه هه‌ر کپ بووین، هه‌ر سه‌رکز بووین. ئه‌قڵ ناتوانێت له ژێرده‌سته‌ییدا
گه‌شه‌بکات هه‌ر بۆیه هه‌میشه له ئیحساس/ غه‌ریزه‌دا ماوینه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی
بوینه‌ته زه‌مینه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌ی ئێستامان.
ئه‌قڵ پێوستی به په‌روه‌رده
هه‌یه له منداڵییه‌وه. په‌روه‌رده کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و ئارام و چه‌سپاوی ده‌وێت.
مرۆڤبوون ئه‌قڵی ده‌وێت، به‌هره‌یه‌کی خواکرد نیه. ئه‌قڵ ئه‌گه‌ر له منداڵیه‌وه
سه‌رکوتبکرێت، گه‌شه‌ناکات و پێناگات.
ئه‌مڕۆ ده‌زانرێت که
ئه‌گه‌ر منداڵ له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای ژیانیدا سێ چوار مانگ به خه‌ستی
پشتگوێبخرێت، به جۆرێک زیان به مێشکی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت که پێوه‌ی له‌دایکنه‌بووه،
تۆڕی په‌یوه‌سبونه‌وه‌ی عه‌سه‌به‌کانی مێشکی داده‌خرێت.
به‌شێکی مێشک هه‌یه
که له منداڵی‌دا گه‌شه‌ده‌کات و به‌رپرسیاره له‌وه‌ی که خاوه‌نه‌که‌ی ئازادانه
و سه‌ربه‌خۆیانه بیربکاته‌وه له گه‌وره‌بوونیدا. ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی لێ‌بگیردرێت و هه‌لومه‌رجی
گونجاوی بۆ نه‌ڕه‌خسێت، له‌به‌رامبه‌ردا میکانیزمی به‌رگریی له‌و منداڵه‌دا به‌هێز
ده‌بێت و له ترس‌دا ده‌ژی و گه‌وره ده‌بێت. زیاتر مه‌یلی ته‌نیایی و خۆدابڕان و
خۆجیاکردنه‌وه زاڵده‌بێت به‌سه‌ریدا. ئه‌و بوێرییه‌ی که پێویسته زۆربه‌ی زۆری
مرۆڤ هه‌یبێت، له‌و منداڵانه‌دا دروستنابێت و به گه‌وره‌ییش هه‌ر خۆپارێز ده‌بن.
ئه‌و منداڵانه‌ی سه‌رکوتده‌کرێن و گرنگیان پێ‌نادرێت و پشتگوێده‌خرێن، ڕوبه‌ڕوی ئه‌و
چاره‌نوسه ده‌بنه‌وه.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه
کاتێک ئێمه مێشکی منداڵ ده‌وروژێنین،به گۆرانی، خوێندنه‌وه، یاری، نیگارکێشان و
جموجۆڵ و ...هتد. زۆرتر و زۆرتر تاڵی په‌یوه‌ندی له نێوانی ئه‌و خانانه‌ی ئه‌عسابدا
دروستده‌بێت که به‌کارده‌هێنرێن.
ئێمه زۆربه‌مان له‌و
بارودۆخانه‌دا، له ترس‌دا، له سه‌رکوتکردندا، له نه‌بوونیی و پشتگوێخستندا له‌دایک
ده‌بین و گه‌وره ده‌بین.
نه‌وێرانی ئێمه وه‌ک
گه‌وره، ته‌نها په‌یوه‌ندی به ئاگایی و نائاگاییه‌وه نیه، به‌ڵکو به‌شێکی په‌یوه‌ندی
به فیزیۆلۆجی و ده‌ماره‌کانی مێشکه‌وه هه‌یه که له کاتی منداڵی‌دا بواری بۆ نه‌ڕه‌خساوه
گه‌شه‌ی ئاسایی خۆی بکات. گه‌شه‌کردنی مێشک به‌هۆی کاریگه‌ریه‌کانی چوارده‌ورییه‌وه‌یه.
ئه‌و خانانه‌ی مێشک که به‌کارنابرێت، ده‌مرێت و هیچ خانه‌یه‌کی نوێش به لایه‌نی
زۆره‌وه له جێگه‌یان دروستنابێته‌وه.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت
ته‌نانه‌ت سه‌رکرده‌کانیشمان ئه‌و بوێرییه‌یان تێدا نیه که نه‌ک ته‌نها بۆ سه‌رکرده
پێویسته، به‌ڵکو بۆ مرۆڤێکی ئاساییش پێویسته.
سه‌رکرده‌کانی ئێمه
هیچ کاتێک نه‌یانوێراوه باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن. هه‌میشه به‌که‌م ڕازی
بوون و سازشیان پێخۆشتربووه.
ئازایه‌تی له
بوێرییه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ماوه‌یه‌کی زۆر موماره‌سه‌مان کردووه
ئازایه‌تی نه‌بووه، به‌ڵکو سه‌رچڵی و ده‌رئه‌نجامی میکانیزمی به‌رگری بووه. واته
به‌رپه‌رچدانه‌وه و کاردانه‌وه، نه‌ک کرده‌وه‌ی به ئیراده.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر به هه‌لومه‌رجی
ژیانی به‌ئاگا بێت، هه‌ڵبه‌ته به گه‌وره‌یی ده‌توانێت وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی وشیاریی
کار له خۆیدا بکات و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر خۆی له‌و دۆخه ده‌رونییه ڕزگاربکات.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
کورد هه‌ست ده‌که‌ن که خه‌ریکه بارودۆخه‌که‌یان له‌ژێرده‌ست ده‌رده‌چێت، بۆیه
به هه‌موو شێوازێک ده‌یانه‌وێت جڵه‌و بگرنه‌وه ده‌ست. له ماوه‌ی بیست ساڵی
ڕابوردوودا گه‌شه‌یه‌کی که‌می ئازادیی، ئه‌و بنه‌مایه‌ی خوڵقاندووه که مرۆڤی
کوردیش بوێرێت بڵێت مافم هه‌یه به‌سه‌ر ژیانه‌وه. ئه‌و ده‌نگه کزه‌یه که ده‌سه‌ڵات
ده‌یه‌وێت کپی بکاته‌وه و بیسڕێته‌وه و کۆمه‌ڵگا وه‌ک سه‌رده‌می به‌عس لێبکاته‌وه.