ئه‌نفالی کورد به‌ده‌ستی
کورد
23.04.2011
ئه‌و هێزه چه‌کداره
زۆره‌ی ئه‌مڕۆ به کوردستاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له پارێزگای
سلێمانی بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی بێچه‌ک، ڕویه‌کی تری ئه‌و ئه‌نفاله‌یه
که له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابوردوودا به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هاتووه. خودی بوونی ئه‌و هێزه چه‌کداره له‌ژێر سایه‌ی دوو
حیزبی حاکمدا، ئه‌نفالکردنی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌یه که ده‌رفه‌تی تریان بۆ نه‌ڕه‌خساوه
له‌وه‌ی زیاتر ببن به دارده‌ستی ئه‌و دوو لایه‌نه. له هه‌مان کاتدا ئه‌نفالکردنی
قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربازییه که ناوی له‌شکری کوردستانه. که ده‌بوایه پارێزه‌ر و
به‌رگریکه‌ری کۆمه‌ڵگای کوردی بوایه. ئه‌مڕۆ ده‌رئه‌نجامی کۆتایی به‌هه‌ده‌ردانی
ئه‌و هه‌موو توانا مادی و مه‌عنه‌ویه ده‌بینین که له‌و هێزه‌دا خه‌رجکراوه و هه‌مووی
له قوتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رچووه.
به پاره‌ی قوتی
خۆت، له باشترین ڕۆڵه‌ی گه‌نجی خۆت، هێزێکی چه‌کدار دروستده‌کرێت و ده‌کرێته ده‌سکه‌لایه‌ک
به‌ده‌ستی دوو بناماڵه‌وه بۆ سه‌رکوتکردنی خۆت.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌و
چاره‌نوسه ڕزگاریان بووه، ئه‌نفالێکی تر باوه‌شی بۆکردونه‌ته‌وه، ئه‌ویش دامه‌زراندنه
له به‌ناو داموده‌زگای حکومی‌دا. حوکمه‌ت وه‌ک خێرکردن پێیان ده‌فرۆشێته‌وه. به
ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ وا له هه‌موو که‌سێک ده‌گه‌یه‌نرێت که حوکمه‌ت چاکه‌یه‌کی
گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدا کردووه و له نه‌داری ڕزگاری کردووه و مانگانه‌یه‌کی بۆ
بڕیوه‌ته‌وه. ئه‌م شعورپێدانه یه‌کسه‌ر هه‌موو مافه‌کانی ئه‌و هاووڵاتییه ده‌سڕێته‌وه
که مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی کارێک بێت و به توانا و ڕه‌نجی خۆی گوزه‌رانی خۆی په‌یدابکات،
زۆربه‌یه‌ک له‌و دامه‌زرێنراوانه خاوه‌نی بڕوانامه‌ن و چه‌ندین ساڵیان به ڕه‌نجی
خۆیان و خێزانه‌کانیان له خوێنداندا به‌سه‌ربردووه.
هه‌موو که‌سێک وا
تێده‌گه‌ێنرێت که ئه‌گه‌ر له دامه‌زراوێکی حکومی‌دا موچه‌خۆر بێت، ده‌بێت ملکه‌چی
فه‌رمانه‌کانی حوکمه‌تیش بێت، دوابه‌دواش ده‌بێت بیروبۆچوونی له‌گه‌ڵ حوکمه‌تدا
هاوڕابێت، ده‌نا ڕه‌نگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دانه‌مه‌زرێنرێت یاخود چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بێت
که نانبڕوابکرێت. به‌وپێیه به‌شێکی تری گه‌نجی چالاکی کۆمه‌ڵگا له ماوه‌ی ئه‌م
بیست ساڵه‌ی دوایدا دیسانه‌وه ئه‌نفالکراوه‌ته‌وه به سه‌رکزکردن و پارێزگاریکردنی
جێگه‌ی کاره‌که‌ی.
کۆمه‌ڵگای کوردی
چونکه ژێرده‌سته و سه‌رکزکراوی ده‌سه‌ڵاتی پێشووه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵییه‌ی
خۆشمان به هه‌مان شێوه درێژه‌ی داوه به‌و سیاسه‌ته و به ده‌رامه‌تێکی که‌م خه‌ڵکانێکی
زۆری ناپێویستیش داده‌مه‌زرێنێت، هه‌ڵبه‌ته نه‌ک به ئاسانی، به‌ڵکو ده‌بێت خاوه‌نه‌که‌ی
چه‌ندین جار ڕه‌زیل بکریت و بگاته ئاستی پاڕانه‌وه و چه‌ند ناسیاوێکیش ده‌ستی
تیابێت.
گه‌نج له‌ڕێگه‌ی گه‌شتن
به‌و پێگه‌یه‌دا، له‌و ساته‌وه‌ی که خوێندن ته‌واو ده‌کات تا داده‌مه‌زرێت، له‌و
پرۆسه‌یه‌دا، له هه‌موو ئیراده‌یه‌ک داده‌ماڵرێت و به ڕوه ناشیرینه‌که‌ی واقیع
ئاشنا ده‌بێت. ئه‌و داشکانه ناوه‌کییه‌ی به‌رامبه‌ر خودی خۆی که به‌زه‌حمه‌ت هه‌ڵده‌سێته‌وه،
که ئه‌م تاکه بچوکه نه‌ک ناتوانێت جیهان بگۆڕێت، به‌ڵکو زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌شتوانێت
پاروی ڕۆژانه‌ی په‌یدابکات. هه‌ربۆیه که ده‌گاته وه‌زیفه‌که، کۆمه‌ڵێک به‌های
دۆڕاندووه له‌و قومارخانه‌یه‌ی "حوکمه‌ت" بۆی ئاماده کردوه.
داماڵین و داتاشین
ورده ورده سه‌رپێده‌که‌وێت، داماڵین له هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ی بۆخۆی به ڕه‌وای
بینیوه، داتاشینی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ی ئه‌و وه‌زیفه‌یه پێویستی پێیه‌تی پڕیبکاته‌وه.
به‌شێکی تری ئه‌نفالکراو
هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ن که له کوردستاندا جێگه‌یان نه‌بۆته‌وه‌و به‌ره‌و هه‌نده‌ران
ده‌رکراون. ئه‌وه‌ش ئه‌و گه‌نجانه‌ن که پاشه‌که‌وتی خۆیان و خێزانیان داوه‌ته ده‌م
چاره‌نوسێکی نادیار و به‌ره‌و نامۆیی سه‌ریانهه‌ڵگرتوه.
هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی
له‌ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارێتی پێشوودا به‌ره‌و هه‌نده‌ران هه‌ڵهاتبوون، ئه‌نفالی
ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی ڕێگه‌ی پێنه‌دان بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی نیشتیمان که به‌هه‌زاره‌ها
خه‌ڵکی پێگه‌شتوو و ئاماده بۆ خزمه‌ت، له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌یانویست بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ کوردستان.
ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رمایه
گه‌وره‌یه‌ی ئیفلیج کراوه، ده‌مێنێته‌وه خاکوخۆڵه‌که‌یه‌تی که ده‌توانرێت به
ئاسانی کۆنترۆڵ بکرێت.
کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌ک
زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان، سێبه‌شی له گه‌نج پێکهاتووه. که چاره‌نوسی
زۆربه‌ی گه‌نج به‌و ئاقاره‌دا ئاڕاسته ده‌کرێت، ئه‌وا شاده‌ماری کۆمه‌ڵگا مردارده‌کرێته‌وه
و زیندوێتی لێده‌بڕدرێت. ئێمه‌ی ئاشنا به ئه‌نفال له ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کوردیش‌دا هه‌ر ئه‌نفال کراوینه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر شێواز و ڕوخسار و زمانه‌که‌شی
گۆڕدرابێت.