شۆڕشی سپی ده‌بێت به‌رده‌وام
بێت
22.04.2011
ده‌بێت ته‌نها
جارێکیش بێت کورد سه‌رکه‌وێت. ده‌بێت ئیراده‌ی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنرێت.
به‌بێ ئه‌و ئیراده‌یه،
ئێمه هه‌ر بێ شوناسین، ئێمه هه‌ر بێناوین. ئێمه ده‌بێت بیسه‌لمێنین که ده‌توانین.
ده‌بێت بیسه‌لمـێنین که مێشکمان ئیش ده‌کات و هیچمان که‌متر نییه له میلله‌تانی
چوارده‌ورمان.
بۆ یه‌که‌مجار و بۆ
هه‌تاهه‌تایی پێبنێنه مێژووه و دیارده دزێو و ناشیرینه‌کانی جیهانی سیاسه‌تمان
بسڕینه‌وه. جاشایه‌تی و بوون به پیاوی ئه‌م و ئه‌و له پارته سیاسییه‌کان
داماڵین. سه‌رۆک و سه‌رکرده و سه‌رۆکایه‌تی، بکه‌ینه‌وه به وه‌زیفه و مه‌نسه‌بی
هه‌تاهه‌تایی لێجیاکه‌ینه‌وه.
شۆڕشی سپی ده‌بێت سه‌رکه‌وێت،
ئێمه له‌وه‌ته‌ی هه‌ین چاوه‌ڕێی ئه‌م شۆڕشه سپییه‌ین که دڵ و ده‌رونمان
پاکبکاته‌وه، بمانکاته‌وه به مرۆڤی ته‌واو.
هه‌ڵبه‌ته ئێمه له
بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤی ته‌واوین و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی شێواندووه هه‌موو ئه‌و کایه ده‌سه‌ڵاتدارێتیه
ئاماده‌یه‌یه که ڕۆژانه ڕۆحمان ده‌کوژێت، که ڕۆژانه منداڵیمان زه‌وت ده‌کات،
که گه‌نجێتیمان ده‌سڕێته‌وه و گه‌وره‌بوونمان ده‌کاته کۆیله‌یی.
باشترین نمونه، هه‌موو
ئه‌و گه‌نج و خیزانه کوردانه‌ن که له ڕۆژئاوادا ده‌ژین. به هه‌موو ئه‌و باره
ده‌رونییه برینداره‌وه، به هه‌موو ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ ڕۆحییه‌وه، له‌پاش پێنج شه‌ش
ساڵ که گه‌مارۆی ده‌رونییان له‌سه‌ر لاده‌چێت، که هه‌ست ده‌که‌ن ئازادن و ترسی
کوشتن و بڕینیان له‌سه‌ر لاچووه، که له دواڕۆژیان دڵنیاده‌بن و ده‌بینن منداڵه‌کانیان
دواڕۆژێکی پڕشنگدار چاوه‌ڕاوانینان ده‌کات، ئه‌وسا ورده ورده سروشتی ده‌بنه‌وه
و ده‌بنه‌وه به‌و مرۆڤه‌ی هه‌میشه که ویستویانه ببن. هه‌زاره‌ها نمونه‌مان له
به‌رده‌ستدایه که له هه‌موو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه و کۆبونه‌وه‌کاندا، ده‌توانرێت به
ئارامی و دیموکراتیانه گفتوگۆبکرێت و بیروڕا بگۆڕدرێته‌وه. لێره‌دایه که ئێمه
دیسانه‌وه مرۆڤی ته‌واوین و ئه‌وه‌ی سه‌رمان لێده‌شێوێنێت، فه‌زای ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه
که بستێکی بۆ هه‌ناسه‌دانی ئازادی نه‌هێشتۆته‌وه و له ڕۆژئاوادا ده‌گه‌ینه‌وه
به‌و فه‌زایه.
هه‌زاره‌ها کورد له
ئه‌وروپا دیسان خوێندنی ته‌واوکردۆته‌وه و توانیوییه‌تی ژیانی خۆی ببات به‌ڕیوه.
ئه‌وه‌ی له ئێمه‌ی
کورددا که‌مه ئه‌و بوێریه‌یه که بۆ ئه‌مڕۆ پێویسته. زاڵبوونه به‌سه‌ر ئه‌و
ترسه‌دا له نائاگاییماندا، که له ده‌رونماندا که‌ڵه‌که بووه و وه‌ک مێرده‌زمه‌یه‌کی
به‌کۆمه‌ڵی لێهاتووه به‌سه‌ر سنگمانه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێمه
نیمانه، شوناسه، ناسنامه‌یه و ئێره‌یی به هه‌موو میلله‌تێک ده‌به‌ین که خاوه‌نی
شوناس بێت، ته‌نانه‌ت به تورک و عه‌ره‌ب و به فارسیشه‌وه.
تا ئه‌و کاته مرۆڤی
ته‌واوین که لێمان ده‌پرسن ئێوه کێن، ئیتر له‌وێدا یا بێده‌نگ ده‌بین یاخود به
سارد و سڕیه‌که‌وه ده‌ڵێین کوردین، که خۆمان ناتوانین پێناسه‌ی بکه‌ین، هه‌ر
بۆیه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که به‌رامبه‌ره‌که‌مان لێمان تێبگات.
ده‌بێت شۆڕشی سپی سه‌رکه‌وێت،
ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مووشمان تیاچووین. ئێمه به درێژایی مێژوو ئه‌نفال ده‌کرێین و هه‌ر
نه‌گه‌شتووین به شوناسی خۆمان.
به ئه‌نفال نابینه
خاوه‌نی شوناس، به سه‌رکه‌وتن ده‌بینه خاوه‌نی. به سه‌رکه‌وتن ترسمان ده‌ڕه‌وێته‌وه
و ده‌توانین ئێمه‌ش سنگمان ده‌رپه‌ڕێنین و بڵێین ئازادین. ئه‌مه دوا ساته‌کانی
مێژووه بۆ گه‌شتن به‌و ئامانجه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد ئه‌نفال بکرێینه‌وه، ئه‌وا بۆ هه‌تاهه‌تایی له ناوده‌چین و پێویست ناکات
هیچ هه‌وڵێکی تر بده‌ین.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێین
کوردین، به‌و هیوایه‌وه‌ین که ناواخنێکی بۆ په‌یدا بێت. ده‌نا له دوای ئه‌و ئه‌نفاله‌وه،
ناوبردنی ئه‌و قاوغه بۆشه هیچ به‌دوای خۆیدا ڕاناکێشێت، که ئێمه هیوای دوا
ساتی مێژووییمان دۆڕاندبێت.