خاڵه لاوازه‌کانی
ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره‌ی کورد
21.04.2011
له‌دوای دوو مانگ
خۆپیشاندانی هێمنانه و تا ڕاده‌یه‌ک شه‌رمنانه‌ی گه‌نجانی کوردستانی ئێراق،
داموده‌زگا سه‌ربازییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌م ساته‌دا به خێوه‌تێکی ڕه‌ش، به
زه‌بری چه‌ک و داپڵۆسین تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌و بڵێسه‌یه‌یان دامرکاندۆته‌وه. هه‌رچه‌نده
ژێر ئه‌و خێوه‌ته ڕه‌شه سه‌ربازییه و ئه‌و خۆڵه‌مێشی ترس و تۆقاندنه، پڕه له
پشکۆ و ڕه‌نگه جارێکی تر کڵپه بکاته‌وه.
ئه‌مه نابێته
ڕێگری ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک خاڵی لاوازی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی
به‌لێدانێکی هێزی سه‌ربازی به ئاسانی کپبکرێته‌وه.
نه‌بوونی ئه‌زموونی
له‌و شێوه خه‌باته و جیاوازی له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی پێشوو ئه‌وه‌یه، ڕاپه‌ڕینی
پێشوو په‌لاماردان و تۆڵه سه‌ندنه‌وه و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه بوو. ئه‌مجاره ده‌ویسترا
ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا ڕونه‌دات، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی
ئاشتیخوازانه بتوانرێت قه‌ناعه‌ت به زۆربه‌ی میلله‌ت بهێنرێت و بڕژێنه سه‌ر شه‌قام
و داوای مافی خۆیان بکه‌ن. به‌ڵام نه‌توانرا، بۆ نه‌توانرا؟
کورد فێری خه‌باتی
چه‌کدارییه و ئه‌مه یه‌که‌مجاره خه‌باتی شارستانیانه به‌رپابکات.
کورد فێری خه‌باتی
نهێنییه و ئه‌مه یه‌که‌مجاره خه‌باتی ئاشکرا بکات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد ئه‌وه‌نده له ده‌سه‌ڵاتی پێشووه‌وه فێربوون که سیاسه‌تی تۆقاندن و کوشتن
و بڕین ده‌توانێت ترس بخاته‌وه دڵی زۆربه‌یه‌که‌وه که هێشتا له ترسه کۆنه‌که
ڕزگاریان نه‌بووه.
له ماوه‌ی بیست
ساڵی ڕابوردودا هیچ کارێک نه‌کراوه له‌سه‌ر تێکشکاندنی که‌سایه‌تی کوردیی و دامه‌زراندنه‌وه‌ی
ئه‌و که‌سایه‌تییه. میلله‌تی کورد برینداره و برینه‌که‌ی ساڕ‌ێژ نه‌بۆته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی
کوردی به ڕوپۆشێکی ته‌نک دایپۆشیوه. به هاتنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی سه‌ربازی و
داگیرکردنی کوچه و کۆڵانه‌کان، زه‌مه‌نی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی و
ساڵانێکی دورودرێژ له‌ژێر ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ ده‌رونییه‌دا ژیانمان به‌سه‌ربردووه،
به‌بێ ئه‌وه‌ی توانیبێتمان له‌و کاته‌دا ئاڕاسته‌که‌ی پێچه‌وانه بکه‌ینه‌وه.
میلله‌تی کورد له
ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا گه‌شتبوو به هیچێتی. له‌لایه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی به‌زه‌بروزه‌نگ
و ئاماده‌ی پڕچه‌ک، له‌لایه‌ک کۆمه‌ڵێک چه‌کداری لاوازی شاخ که هیچ ئومێدێکیان
پێنه‌بوو بۆ شارنشینان، هیچ هیوایه‌کیان سه‌وزنه‌کردبوو. نائومێدی گه‌نجه‌کانی ده‌خوارده‌وه
و ته‌منیانی ده‌سوتاند.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
خۆماڵی زۆر چاک ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن. که مرۆڤی کورد ده‌مێکه تێکشکاوه و به
ئاسانی سه‌رپێی خۆی ناکه‌وێته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌زانن که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
خۆیان له‌سه‌ر درۆ به‌نده و هیچ هه‌نگاوێکیان نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی
له‌ژێر ده‌ستی به‌عس ڕزگار بکرێت.
ڕاسته ده‌وترێت کورد
ئازا و دلێر و چاونه‌ترسه. به‌ڵام ئه‌و سیفه‌تانه هی زه‌مانی ده‌ره‌به‌گایه‌تییه
و له قوژبنێکی یادگه‌ی کورددا ماوه‌ته‌وه که بۆ مرۆڤی ئه‌مڕۆ ناخوات. مرۆڤی
کورد هه‌زاران جار دوای ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێکشێنراوه و ته‌نها قاڵبه‌که‌ی ماوه‌ته‌وه.
که‌ی میلله‌تی کورد
به‌رامبه‌ر تورک و عه‌ره‌ب و فارس ئازا بووه؟ له چ قۆناغێکی مێژوویدا ده‌توانین
نمونه‌یه‌ک بدۆزینه‌وه؟
حوکمی ژێرده‌سته‌یی
کورد، کوردی له‌مه‌ڕ مه‌ڕترکردووه. کورد له هه‌موو جیهاندا مسالمه، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئاشتیخوازه، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسێت و هیچ کاتێک بواری ئه‌وه‌ی نه‌بووه
ببێته خاوه‌ن ئیراده.
کاتی ئه‌وه هاتووه
دان به‌و حه‌قیقه‌ته تاڵه‌دا بنێین، ئێمه له ترس‌دا له‌دایکده‌بین، له‌ترسدا گه‌وره
ده‌بین، له ترس‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین و له ترس‌دا ده‌مرین و منداڵه‌کانیشمان
به هه‌مان شێوه.
ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی
خه‌ڵکێکی زۆر بێنێته سه‌ر شه‌قام، ترس بوو، گومان بوو، دوودڵی بوو. هه‌موو ئه‌و
پێکهاته ده‌رونییه‌ی سه‌دام بۆی چنیبووین.
وشیاریی ئه‌مڕۆی
میلله‌تی کورد هیچی که‌متر نیه له وشیاریی عه‌ره‌بی یه‌مه‌ن و لیبیا، بگره له
زۆر لایه‌نه‌وه ڕه‌نگه به‌رزتریش بێت. ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ناتوانین وه‌ک ئه‌وان
به‌رده‌وام بین، ته‌نها ئه‌و که‌سایه‌تییه لاوازه‌یه که بۆ مرۆڤی کورد
خولقێنراوه. ئه‌و هه‌ستی به‌په‌رواوێزکراوییه که به‌درێژایی مێژووییه‌ک هه‌ر
مرۆڤی پله دوو بووه.
ئه‌وه‌ی ئێستا و
لێره‌دا پێویسته ئیشی له‌سه‌ر بکرێت، ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌یه له دڵی مرۆڤی
کورددا. ئه‌مڕۆ جیهان له قۆناغێکی تردایه. ده‌سه‌ڵاتدار ناتوانێت میلله‌تێک
بکوژێت، ته‌نها ده‌توانێت ترس په‌خشبکات. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات ده‌یکات،
زیندووکردنه‌وه‌ی یادگه‌ی ترسی فه‌وتان و ئه‌شکه‌نجه و لێدان و زیندانیی و له‌سێداره‌دانه‌کانی
سه‌دام حوسه‌ینه.
په‌تای ترس زۆر به‌خێرایی
بڵاوده‌بێته‌وه و یه‌کودوو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه، میلله‌تی کورد له یادگه‌یدا
ترس پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکردووه به تایبه‌تی بینینی لێدان و جلوبه‌رگی سه‌ربازی
و ئه‌شکه‌نجه، زنجیره‌یه‌ک له ترسه کۆنه‌که دێنێته‌وه پێشی پێشه‌وه و ده‌یکاته‌وه
به ئه‌مڕۆ. به‌رئه‌نجامه‌که‌ی سه‌رکزکردن و نائومێدییه‌که‌ی جاران ئه‌کتیڤ ده‌بێته‌وه
و هه‌وڵی مانه‌وه به زیندوێتی ده‌بێته‌وه به پله یه‌ک و ئازادی ده‌بێته پله
دوو.
ئه‌م حاڵه‌ته ده‌رونییه
ده‌بێت دیسانه‌وه ڕاماڵرێته‌وه و ڕۆحی شۆڕش پاکیبکاته‌وه و ئازادی ببێته‌وه به
پله یه‌ک و ئه‌وه بچه‌سپێته‌وه که مرۆڤی ژێرده‌سته ناژی و بوونی نیه و ئه‌وه‌ی
ئیراده‌ی خۆی له‌ده‌ستده‌دات، ده‌بێته‌وه به مه‌ڕی به‌رده‌ستی قه‌ساب که هه‌موو
ساتێک چاره‌نوسی سه‌ربڕینه.
ئیراده‌ی میلله‌ت له‌سه‌رکه‌وتنی
شۆڕشێکه‌وه دروست ده‌بێت، ئێمه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌مان به‌ده‌ستنه‌هێناوه. ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی
پێشوو به‌نیوه‌ناچڵی هه‌ر زوو له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیه‌وه له‌باربراو و نه‌یان
هێشت ببێت به شۆڕشێکی کامڵ. هه‌ر زوو له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاتداره
هه‌ڵپڕوسکێنرا و له‌و نێوانه‌دا میلله‌ت نه‌بوو به خاوه‌نی ئیراده‌ی سه‌رکه‌وتن.
هه‌رکه‌س له‌ده‌ست
به‌عس ڕزگاری بوو، چووه‌وه ماڵی خۆی و ئیراده‌ی ته‌سلیمی ئه‌و دوو حیزبه‌کرد.
تاکه جیاوازییه‌ک
له نێوانی سلێمانی ژێرده‌ستی یه‌کێتی و هه‌ولێر و دهۆکی ژێرده‌ستی پارتی، ئه‌وه‌یه
که پارتی وه‌ک حیزبێکی دیکتاتۆری توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی خۆی بچه‌سپێنێت
و یه‌کێتی وه‌ک حیزبێکی له‌رزۆک و شه‌قوشڕ نه‌یتوانیوه. ده‌نا میلله‌تی کورد هه‌مووی
له یه‌ک حاڵه‌تی ده‌رونییدا ده‌ژی.