کاتی ئه‌وه هاتووه
هه‌موو لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانی پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵدرێته‌وه
20.04.2011
ڕه‌نگه هه‌تا ئه‌مڕۆش
هێشتا کۆمه‌ڵێک هه‌بووبن که که‌مێک ڕێز بۆ ئه‌و دوو حیزبه بهێڵنه‌وه، یاخود
گومانیان هه‌بووبێت له‌وه‌ی که هه‌میشه قامچی به‌ده‌ستبوون. به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته کوردییه یه‌که‌مجاره له مێژووی نوێ‌دا ڕوده‌دات، زۆربه‌یه‌ک
چاوپۆشیکردوه له‌وه‌ی ڕابوردوویان هه‌ڵماڵرێت، چونکه ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستن. زۆربه‌یه‌کی
تریش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی به‌و ده‌سه‌ڵاته داوه‌ته‌وه که ساوایه، به‌ڵکو گه‌وره‌بێت
و ئاقڵ بێت.
ئه‌مڕۆ ئیتر ده‌بێت
هه‌موو ئه‌و گومان و چاولێپۆشینه ڕونبێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌مانه له‌وه‌ته‌ی
دروستبوون هیچ کاتێک شۆڕشگێڕنه‌بوون، هیچ کاتێک به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تیان له‌به‌رچاو
نه‌بووه. مێژووی ئه‌م دوو داربه‌ده‌سته له‌سه‌ر دوبه‌ره‌کی و خیانه‌ت و چه‌واشه‌کردنی
شۆڕشی ڕزگاریخوازی کورد پێکهاتووه. هه‌موو ئه‌و خوێنڕشتنانه‌ی پێشوو به‌ناوی
شۆڕشه‌وه، ڕاسته‌وخۆ ڕژاوه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه.
ئه‌وان به‌رپرسیاری
یه‌که‌من له شه‌هیدبوونی یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌ژێر ناوی ئه‌و دوو
حیزبه‌دا بوون و به‌ده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌ناوچوون. شۆڕشی چه‌کداری کوردیی
هیچ کاتێک سه‌رنه‌که‌وتووه، ئه‌و مێژووه پڕ له خوێناوییه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه،
له پێش ئه‌وه‌ی چاوی به خوێنی دوژمن سور بوو بێت، به خوێنی کورد سوربووه. هه‌رزانترین
خوێن خوێنی خۆماڵییه، بێخاوه‌نه و که‌س له‌سه‌ری هه‌ڵناداتێ.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوده‌دات،
ڕوداوێکی ناوازه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانه‌ی ئه‌مڕۆ نیه، به‌ڵکو پێکهاته‌ی سه‌ره‌کییانه.
ئه‌وان به کوشتن ماونه‌ته‌وه و به خیانه‌ت ده‌ستیان گه‌شتووه به ده‌سه‌ڵات و
به سه‌رکوتکردن ده‌یبه‌نبه‌ڕێوه.
هه‌ڵه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه به ده‌سه‌ڵات
ناویان ده‌به‌ین، ده‌نا هیچ کاتێک نه‌یانتوانیووه ئه‌لفوبێی ده‌سه‌ڵات دامه‌زرێنن.
ڕه‌حمه‌ت له کفندزی پێش‌و که به‌عس بوو، ئه‌و سیاسه‌تی فاشیستیانه‌ی په‌یڕه‌و ده‌کرد،
به‌ڵام ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه سیاسه‌تی مافیایه‌کی خێڵه‌کی ده‌یانبات به‌ڕێوه. حه‌زئه‌که‌ن
له هه‌موو یاسایه‌ک و پێناسه‌یه‌کی جیهانی مرۆڤایه‌تی به‌دووربن. حه‌ز ده‌که‌ن له
هه‌موو چاوێکی جیهانی که مرۆڤ ببینێت، به‌دووربن. ئه‌وانه حه‌زده‌که‌ن مافیائاسا
هه‌موو ژیانیان به نهێنی و شاراوه به‌سه‌ربه‌رن. ئه‌وه‌شی بێته سه‌ر ڕێیان
بیسڕنه‌وه و به نهێنی له‌ناویبه‌رن.
ئه‌م تاقمه مافیایه
وه‌ک هه‌موو مافیایه‌کی تر، پیاوکوژ ده‌کڕن، دروستی ده‌که‌ن و له ڕۆژی پێویستدا
به‌کاریده‌هێنن.
مرۆڤ سه‌رسامده‌بێت
کاتێک ده‌یه‌وێت نمونه‌یه‌ک له مێژوودا بدۆزێته‌وه بۆ به‌راوردکردنی ئه‌م به‌ناو
سه‌رکرده‌ی شۆڕشانه و چۆنێتی ڕه‌فتاریان، هه‌رچه‌نده که ده‌گمه‌ن نیه، به‌ڵام
به ئاسانی ده‌یه‌ها نمونه له ئه‌زموونی مافیاکاندا ده‌دۆزیته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و دڕنده‌یه
له‌خه‌وهه‌ڵسا و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست بوو، به ڕاست و چه‌پدا ده‌ست ده‌وه‌شێنێت
و که‌س ناپارێزێت، ئه‌گه‌ر نزیکترین که‌سی خۆشی بێت. دڕنده‌که خه‌ریکه بێشه‌ی
لێتێکده‌چێت، منداڵه‌کانی خۆشی لێده‌رناکات و هه‌مووی ده‌سوتێنێت. یا من، یا
هیچمان.
ئه‌مه به‌ڵای
مێژووه و به‌سه‌ر سه‌رماندا ده‌خولێته‌وه، هه‌تا ڕۆژێک زوتر له‌ناوببرێت هێشتا
که‌مه. ئه‌مه دێوه گه‌وره‌که‌یه له‌سه‌ر ئاوی کانییه‌که دانیشتووه و له خۆی
زیاتر ناهێڵێت که‌سمان مه‌له‌ی تێدابکه‌ین، هه‌تا ڕۆژێک زوتر تیری ڕزگارکه‌ر ناوچه‌وانی
بسمێت، هه‌ر دره‌نگه.