به‌سه‌رچوونی زه‌مه‌نی
دیکتاتۆر
19.04.2011
ئێمه له زه‌مه‌نێکدا
ده‌ژین که چیتر دیکتاتۆر ناتوانێت تیایدا بژی. زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی گه‌له، زه‌مه‌نی
زۆرینه‌یه نه‌ک که‌مینه، نه‌ک به‌و واتایه‌ی که که‌مینه جێگه‌یه‌ی نابێته‌وه،
به‌ڵکو فه‌رمانڕه‌وایی بۆ زۆربه‌یه‌ک که هه‌میشه بێبه‌ش بوون له هه‌موو حه‌قی
بوونێک و که‌مینه‌یه‌ک هه‌موو حه‌قێکیان به خۆیان دابوو زۆرینه‌یه‌ک داڕوتێنن و
ملکه‌چکیانکه‌ن بۆ ئیراده‌ی خۆیان.
ئه‌مڕۆ ئیتر زه‌مه‌نی
وشیارییه که هه‌موو جیهان تیایدا به‌شداره، به ڕۆژئاواشه‌وه. ئه‌و ڕۆژئاوایه‌ی
خۆی بێده‌نگکردوه و خۆی له گوناحه‌کانی پاککردۆته‌وه. ئه‌مڕۆ وه‌ک ته‌ماشاکه‌ر به‌سه‌رسامییه‌وه
ده‌ڕوانێته ڕوداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌ستیره‌یه‌ک
بن و ئه‌وه‌ی له لای ئێمه‌ش ڕوده‌دات، ئه‌ستێره‌یه‌کی تر بێت. ڕۆژئاوا یادگه‌ی
خۆی له ڕوداوه‌کاندا ده‌سڕێته‌وه، بێئاگایی خۆی، بێبه‌رپرسیارێتی خۆی ڕاده‌گه‌ێنێت،
به‌وه‌ی که ڕوده‌دات په‌یوه‌ندی چه‌ند فه‌رماڕه‌وایه‌کی دیکتاتۆره له‌گه‌ڵ گه‌له‌کانیاندا
و ئه‌وان سه‌دان ساڵه دیموکراتییه‌تیان چه‌سپاندووه و هه‌موو که‌س به ئازادی
ژیاوه و ده‌ژی.
به ده‌نگی به‌رز و
ئاشکرا له‌وه زیاتر ناوترێت که بۆچی ئه‌و دیکتاتۆرانه له‌و زه‌مه‌نی
دیموکراتییه‌ته‌دا نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌یه مێرده‌زمه‌ی سه‌ر سنگی میلله‌ته‌کانیانن
و به دار و قامچی سه‌رکوت و ده‌مکوتیان ده‌که‌ن.
جگه له‌و ده‌سته
بچوکه‌ی له‌و وڵاتانه‌دا که وه‌ک دیکتاتۆر ژیاون و ده‌ژین، مه‌گه‌ر ڕۆژئاوا سودمه‌ندی
یه‌که‌م نه‌بووه له مانه‌وه‌ی ئه‌واندا و هیچ کاتێکش کوشتنی مرۆڤه‌کانی ئه‌و
میلله‌تانه نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بازرگانی خۆیان بۆ ساستێکیش ڕاوه‌ستێنن
و هه‌میشه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه وه‌ک له‌وه‌ی بیوروژێنن.
زه‌مه‌نی دیکتاتۆره‌کان
به‌سه‌رچوو، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ پێش ئه‌وه‌ی به کرده‌وه له‌سه‌ر کار لابرابن، مه‌عنه‌وی
شکاون و له ناوچوون. ته‌نها مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وینه‌وه‌ی ترس نیه له داپڵۆسین، به‌ڵکو
وشیاریی مێژوو گه‌شتۆته دوا قۆناغی بۆ دیکتاتۆره‌کان.
تونس، دوا به‌دوا
میسر ئه‌و ڕاستییه‌ی چه‌سپاند و بانگی حه‌قیان دا به گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی
دیکتاتۆره‌کان، به‌وه‌ی زه‌مه‌نی دیکتاتۆرییه‌ت به‌سه‌رچوو.
له پێش هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه،
ڕۆژئاوا گه‌شتۆته ئه‌و ڕاستییه‌ی که ناتوانێت له‌مه‌ودوا مێژوو ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی بچنێت. ئه‌مڕۆ ئیتر باس له به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کان ته‌نها نوسراوی سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌کان
نیه، به‌ڵکو واقیعێکه ده‌بێت قبوڵبکرێت و بچه‌سپێنرت، نه‌ک ته‌نها بۆ ڕۆژئاوا،
به‌ڵکو بۆ هه‌موو میلله‌تانی جیهان.
هه‌تا ئێستا مافی
مرۆڤ ته‌نها ڕۆژئاوای گرتبوه‌وه و ته‌نها مرۆڤه‌کانی ئه‌وان لێی به‌هره‌مه‌ند بوون.
ئه‌مڕۆ ئیتر واقیعێکی تره و ده‌بێت هه‌موو تێیدا به‌شدار بن.
ئه‌مه دامه‌زراندنی
مێژووی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ یه‌که‌م جار، که هه‌موو به‌شداری ئه‌و مێژووه بین به‌بێ
جیاوازی ڕه‌گه‌ز، زمان، ئاین.
هه‌موو مرۆڤایه‌تی
ده‌بێت به خۆیدا بچێته‌وه، هه‌ڵه‌که هی یه‌ک و دوان نیه، هی هه‌موومانه و ده‌بێت
مێژوو ڕاستبکریته‌وه‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی که ده‌بێت پیابڕوات، نه‌ک به‌و
ئاڕاسته‌یه‌ی که ده‌مانه‌وێت پیابڕوات.