زه‌مینه و زادگه‌ی
دیکتاتۆر
بۆچی ئه‌قڵ
ئیشناکات؟ بۆچی کار به ئه‌قڵ ناکرێت؟
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵ گه‌وره‌تره و توانای ئه‌قڵ قووتدانی هه‌یه و ده‌بێته ڕێگر
له‌به‌رده‌م هه‌موو گۆڕانێکی ڕاسته‌قینه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی غه‌ریزه‌یه یاخود غه‌ریزه‌ی
به‌ده‌سه‌ڵاته.
گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ ئه‌م بیست ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و بپرسین ئایا هیچ کراوه بۆ گۆڕانی ڕاسته‌قینه؟
هیچ به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بووه به ئاگایی و وشیارییه‌وه پیلانی بۆ دانرابێت و کۆمه‌ڵگا
له بارێکه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ بارێکی پێشکه‌وتووتر؟
ئایا ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کوردی مه‌به‌ستیان بووه ئه‌و بارودۆخه وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه؟ یاخود ڕاستر
بڵێین، ئایا له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا نه‌بووه که کۆمه‌ڵگا وه‌ک
گۆمێکی وه‌ستاو بمێنێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ ڕێگره‌کان، یاخود میکانیزمی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی له ئێستا و ئێره‌دا خۆی تیاده‌بینێته‌وه
و ئه‌وه‌ی کاری پێده‌کرێت له چی پێکدێت، مه‌به‌ست له ئاست و شێوازی په‌یوه‌ندییه‌کانه
که چۆن تێهه‌ڵکێشکراوه. په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک خێزان، په‌یوه‌ندی
ژن/ پیاو، باوک/ منداڵ، دایک/ منداڵ، په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر وه‌ک
خزمایه‌تی، که‌سوکار، دراوسێ، په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌ر کار و شوێنه گشتییه‌کان/
خزمه‌تگوزارییه‌کان، دوابه‌دواش په‌یوه‌ندییه سیاسیی و حیزبایه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ
کۆی کۆمه‌ڵگادا.
لێره‌دا به‌ناچاری
ده‌پرسین، ئایا ئه‌قڵی ئێمه له قۆناغی منداڵیدایه؟ ئایا ئێمه هه‌تا ئێستا
ئێشمان هه‌ر به هه‌ست کردووه؟ ئێمه بۆ ناتوانین سود له‌و ئه‌قڵانییه‌ته
جیهانییه وه‌ربگرین، که له هه‌مان زه‌مه‌ندا ده‌ژین؟
هه‌رچه‌نده ده‌زانین
یه‌ک زه‌مه‌نیی مانای یه‌ک مێژوویی ناگه‌یه‌نێت؟ ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه ده‌بێته‌وه
به پرسیار که بۆ مێژووی ئێمه جیاوازه له مێژووی ئه‌وان؟
ئایا ئێمه پاشماوه‌ی
مرۆڤایه‌تیین و هه‌ر ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بمێنینه‌وه؟
ئایا ئه‌قڵ په‌یوه‌ندی
به هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه هه‌یه؟ ئایا ئه‌قڵانییه‌ت که زاده‌ی
ڕۆژئاوایه، ته‌نها په‌یوه‌ندی به ڕه‌گه‌زی ئارییه‌وه هه‌یه؟
ئێمه بۆ ناتوانین
ئه‌قڵ به‌کاربهێنین؟ ئایا گۆڕانی سیسته‌مه سیاسییه‌کان ده‌توانێت ئه‌قڵانییه‌ت و
گۆڕان مسۆگه‌ر بکه‌ن؟
کێ ده‌توانێت ئه‌و
گۆڕانانه ده‌ستنیشانبکات و لێی به‌رپرس بێت؟ ئایا دانانی ده‌ستور له وڵاتێک‌دا ده‌توانێت
گۆڕان دابین بکات؟ کێ په‌یڕه‌ویی له ده‌ستور ده‌کات؟ کێ ده‌یپارێزێت؟
په‌روه‌رده له‌سه‌ره‌وه
بۆ خواره‌وه، یاخود له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه؟
ئه‌وه‌ی که ئێمه
خۆمانی تیاده‌بینینه‌وه، ئه‌وه‌یه که ئه‌قڵ ئیش ناکات. هه‌موو سیسته‌مه‌کانی
فێربوون، ته‌نها ئه‌قڵیان ڕوشاندووه و نه‌گه‌شتونه‌ته ناوه‌رۆکی ئه‌قڵ و فێری
بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاردان نه‌بوون.
هه‌موو سیسته‌مه‌کانی
په‌روه‌رده ته‌نها خوێنده‌واری سه‌ره‌تایی، ئه‌لفوبێی خوێندن و نوسین فێری مرۆڤه‌کان
ده‌که‌ن، نه‌ک بیانکاته خوێنده‌وار.
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی مرۆڤ
له‌دایکده‌بێت ئه‌قڵ پێویستی به په‌روه‌رده‌کردن هه‌یه هه‌تا ده‌مرێت.
که گۆڕان له‌م
میلله‌تانه‌دا ڕونادات، مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌قڵ ئیشناکات و به ناچاری به غه‌ریزه
ده‌جوڵێنه‌وه، به غه‌ریزه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، دوابه‌دواش به غه‌ریزه ده‌ژین.
ئه‌وه‌ش خۆی له
خۆیدا کردارێکی ئازاراوییه بۆ زۆربه‌یه‌ک که نایه‌وێت به غه‌ریزه بژی و به
ناچاری ده‌بێت ملکه‌چی کۆمه‌ڵێک فه‌رمانی کۆمه‌ڵگا بێت که به غه‌ریزه ده‌جوڵێته‌وه.
له زه‌مه‌نێکدا که
ئه‌قڵانییه‌ت بوونی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه، له‌سه‌رده‌مێکدا که زۆربه‌یه‌ک
ده‌توانێت بیناسێته‌وه و کاریپێبکات، که ده‌یه‌وێت ئیش بکات و له جوڵه‌دا بوونی
هه‌بێت. زۆربه‌یه‌ک که خۆی خاوه‌نی ئه‌قڵه و ده‌بێت بیدۆڕێنێت، ئه‌ویه له‌باربردنی
شاڕه‌گی کۆمه‌ڵگا.
خه‌ساندنی ئه‌قڵ به‌ده‌ست
غه‌ریزه کوشتنی خاوه‌نه‌که‌یه‌تی وه‌ک ڕۆح و هێشتنه‌وه‌یه‌تی وه‌ک له‌ش. ئه‌نجامه‌که‌ی
مرۆڤێکی بێباکی ساردوسڕ وه‌ک کاغه‌ز دێت و ده‌چێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ردێک
بخاته سه‌ر به‌ردێک.
ژیان له غه‌ریزه‌دا
ژیانێکی بێ مێژووه، بێ یاده‌وه‌رییه، بێ ڕابوردوو و داهاتووه. ژیانێکی ساتیی له‌م
ساته‌وه‌خته‌دایه بێ هیچ په‌وه‌ستبوونه‌وه‌یه‌ک. ساتی په‌لامار و به‌ره‌نگارییه.
خۆشه‌ویستی و ڕق له‌یه‌ک ساتدا ده‌توانێت چه‌ند ده‌موچاوێک بگۆڕێت. خۆشه‌ویسترین
ده‌شێت ببێت به دوژمن و دوژمن ده‌شێت ببێت به خۆشه‌ویسترین.
به غه‌ریزه ژیان،
واته نه‌بوونی یادگه که به ئه‌قڵ بچێته‌وه سه‌ری. له‌بیرچونه‌وه‌ی خێرا و نه‌بوونی
هه‌ڵوێست و به‌رده‌وامی به ژیان له ناله‌بارترین هه‌لومه‌رجدا، ده‌بێت به جیاکه‌ره‌وه‌ی.
نائاماده‌یی ئه‌قڵ،
یاخود بوار پێنه‌دانی، واته دروستنه‌بوونی مرۆڤ، ڕێزی مرۆڤ، مافی مرۆڤ و ئازادی.
که ئه‌وانه فه‌راهه‌م نه‌کرا، ئه‌و بونه‌وه‌ره ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، ئازار ده‌درێت،
نه‌فی ده‌کرێت، لێده‌درێت و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت، ده‌کوژرێت و ته‌نانه‌ت حیسابی مه‌ڕێکیشی
بۆ ناکرێت.
دوباره‌بوونه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی، واته پێنه‌گه‌شتنی ئه‌قڵ. به پێچه‌وانه‌شه‌وه،
پێنه‌گه‌شتنی ئه‌قڵ ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر شێوازی خۆی.
ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی
ئێمه تیایدا ده‌ژین، ده‌توانین پێیان بڵێین کۆمه‌ڵگای پێش مرۆڤایه‌تی و سه‌رو
جیهانی ئاژه‌ڵ. هه‌تا به تۆپه‌ڵ بژین، تاکایه‌تی و بیرکردنه‌وه ئیش ناکات، که
تاک بتوانێت بڕیاری ژیانی خۆی تیابدات، که چۆن بیربکاته‌وه و چۆن هه‌ڵبژێرێت.
هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی
له‌سه‌ر بنه‌مای غه‌ریزه دامه‌زراوه، هه‌ڵه‌یه. ئێمه هه‌موو په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان له‌سه‌ر غه‌ریزه دامه‌زراندوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ په‌روه‌رده
نه‌کرێت، ڕۆح پێناگات. زۆربه‌ی بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌کان له ئاستی هه‌ست تێناپه‌ڕن
وناگانه ڕۆح. خواپه‌رستی ته‌نها له ڕوکه‌شدا ئه‌گیرسێته‌وه، ئه‌ویش له ترس‌دا
نه‌ک له تێگه‌شتندا.
له غه‌ریزه‌دا ده‌بێت
بچوک خزمه‌تی گه‌وره بکات و گه‌وره‌ی پێی ده‌بێته دیکتاتۆر. که ئه‌قڵ ئیش نه‌کات،
مرۆڤ له هه‌سته‌کاندا گیرده‌بێت، هه‌موو ساتێکی هه‌ڵچوون و داچوونه له نێوان ڕق
و چێژدا. ناتوانرێت حسابی له‌سه‌ر بکرێت چونکه پنتی ئه‌قڵی تیا ونه.
له غه‌ریزه‌دا،
پیاو پله یه‌که و ژن بێ پله و منداڵ پله سفر.
له غه‌ریزه‌دا ده‌توانرێت
تازه‌ترین ته‌کنه‌لۆژیای ڕۆژئاوا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی چێژ به‌کاربهێنریت، یاخود بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی
ڕق. ئێمه هه‌رگیز ناتوانین به غه‌ریزه ڕه‌خنه له ئه‌قڵانییه‌تی ڕۆژئاوا
بگرین. ڕه‌خنه‌گرتن له ئه‌قڵانییه‌ت، ئاگاییه‌کی ده‌وێت له‌سه‌رو ئه‌قڵه‌وه، نه‌ک
له‌ژێر ئه‌قڵدا.
خۆپه‌رستی ئه‌قڵانییه‌ت
جیاوازه له خۆپه‌رستی غه‌ریزه. له غه‌ریزه‌دا ته‌نها به‌رپێی خۆت ده‌بینیت،
بستێک، ساتیک له‌دوای ئه‌وه‌وه، بوونی نییه. له خۆپه‌رستی ئه‌قڵانییه‌تدا،
پلانی داهاتوو هه‌یه.
له ئه‌قڵدا ئیدراک
به‌وه‌ی تر ده‌کرێت که له ته‌نیشته‌وه بوونی هه‌یه، ئه‌وی به‌رامبه‌ر. له غه‌ریزه‌دا
ته‌نها من هه‌م. ئه‌وی تر ته‌نها نێچیره، یا له من دڕنده‌تره. پێکه‌وه ژیانمان
ته‌نها له‌و ململانێیه‌دا ده‌گیرسێته‌وه. هه‌موو که‌س یا دوژمنه، یا نێچیره. ئه‌وه
ئه‌قڵ نیه که بڕیارده‌ره، گرفته‌که لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات، بونی من به له‌ناوبردنی
تۆ یاخود به‌ژێرده‌ستخستنت/ مردارکردنه‌وه‌ت/ داماڵینت له سه‌ربه‌خۆیی و له
ئیراده/ به‌کارهێنانت، ده‌چه‌سپێت.
له غه‌ریزه‌دا که
مرۆڤ به تۆپه‌ڵ ده‌ژی، ئه‌ندامانی خێزان، که‌سوکار خزم، هه‌ڵگری شه‌ره‌فی یه‌کترین
و به‌رگری لێده‌که‌ن. له ئه‌قڵانییه‌تدا شه‌ره‌ف تاکه‌که‌سییه و هه‌ر که‌س خۆی
به‌رپرسه لێی.
له غه‌ریزه‌دا
دیالۆگ نیه، به‌ڵکو فه‌رمان و ئه‌رک هه‌یه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه. مه‌حاڵه
له غه‌ریزه‌دا دیالۆگ دروست بێت.
غه‌ریزه بازنه‌یه‌کی
داخراوه و ڕۆژانه‌ی بونه‌وه‌ره‌که دوباره ده‌کاته‌وه و ده‌یخواته‌وه.
له کۆمه‌ڵگای غه‌ریزه‌دا،
ئیراد له که‌س ناگیردرێت که بیه‌وێت ته‌نها خۆی له پێشه‌وه بێت و چوارده‌وره‌که‌ی
پێشێل بکات. درۆ بکات و ده‌ست ببڕێت و دزی بکات و خۆی بباته پێشه‌وه و خۆی ده‌رخات.
ئه‌وه هه‌مووی ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه که نیه و ده‌یه‌وێت هه‌بێت، له غه‌ریزه‌دا
بوون نیه بۆیه به هیچ ناگات و به‌رده‌وام له‌و هه‌وڵه ناکه‌وێت. به کورتییه‌که‌ی
مرۆڤبوون له غه‌ریزه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه.
هه‌موو که‌س وا به‌رهه‌م
هێنراوه و هه‌موو هه‌ر له‌و هه‌وڵه‌دان که سه‌ره‌تاتکێی وجود بکه‌ن، ئیتر چ
شاعیر بێت، چ نوسه‌ر بێت، چ مامۆستا، چ لێپرسراو، چ سیاسی.
فه‌زای کۆمه‌ڵگای غه‌ریزه
هه‌موو خوێنده‌وارێک قووت ده‌دات، هه‌موو فکرێکی تازه، هه‌موو زانستێک، هه‌موو گه‌نجێک.
بونه‌وه‌ر تا ئه‌و کاته ده‌توانێت بیر له ئازادی بکاته‌وه که هێشتا به‌ر فه‌زای
ژیانی ڕۆژانه نه‌که‌وتووه، له دوای ئه‌وه‌وه ون ده‌بێت، یاخود هه‌ڵده‌لوشرێت.
خوێندکاران هه‌ر له
دوای ته‌واوبوونی زانکۆوه، ئیتر وه‌ک ئاردی ناو دڕکیان لێدێت و ورده ورده له‌گه‌ڵ
شه‌پۆلی کۆمه‌ڵگادا دوای غه‌ریزه‌ی خۆیان ده‌که‌ون. ئه‌وه‌نده شۆڕشگێڕ و نه‌وه‌ی
نوێن، تا زاکۆ ته‌واو ده‌که‌ن. ئه‌وه‌نده ڕزگارکه‌رن تا ژن دێنن و خێزان پێکه‌وه
ده‌نێن.
له کۆمه‌ڵگای غه‌ریزادا
هیچ کێشه‌یه‌ک له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر ناکریت، به‌ڵکو ته‌نها پینه ده‌کرێت،
برین هه‌رگیز ساڕ‌ێژ نابێت، به‌ڵکو قه‌تماغه ده‌به‌ستێت. هیچ گرفتێک به‌دیلی بۆ
نادۆزرێته‌وه، چونکه بیرکردنه‌وه له غه‌ریزه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه. هه‌ربۆیه
هیچ کاتێک دوور بینین نیه، بیرکردنه‌وه‌ی گه‌وره نیه، توانای دیتنی ڕوداوه‌کانی
مێژوو نیه.
له کۆمه‌ڵگای غه‌ریزه‌دا
کۆمه‌ڵگا له‌ژێر حوکمی قه‌ده‌ردا ده‌ژی، هیچ کاتێک ناتوانێت خاوه‌ن ئیراده و سه‌ربه‌خۆیی
بێت.
له وڵاتی غه‌ریزه‌دا،
ناسنامه و به‌ها بوونی نیه، چونکه بونه‌وه‌ره‌کان ده‌رک به ناسنامه ناکه‌ن، به‌ها
هێشتا دروست نه‌بووه، شارستانییه‌ت جێگه‌ی نابێته‌وه.
ئه‌ی چی فه‌رمانڕه‌وایی
وڵاتی غه‌ریزه ده‌کات؟
ئه‌و قه‌ده‌ره
قووتده‌ره چییه که هه‌موومان لوشده‌دات؟
ئه‌و فه‌زا سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه باوه چۆن تێکده‌شکێنریت؟
وڵاتی غه‌ریزه به
خوونه‌ریتی باو، به "پیاو ماقوڵان" ده‌چێت به‌ڕێوه. به هه‌موو ئه‌و
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که نه‌نوسراوه‌ته‌وه و هیچ یاسایه‌ک، ده‌ستورێکیان
له پشته‌وه نیه.
زۆرجار دواکه‌وتوویی
و پێشنه‌که‌وتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه، ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ دین و خێڵایه‌تی و
سته‌مکاری ڕۆژهه‌ڵاتیی، هه‌رچه‌نده ئه‌وه لایه‌نێکیه‌تی، به‌ڵام به گشتی هۆکاره
سه‌ره‌کیه‌که ئه‌وه‌یه که هه‌موو کۆمه‌ڵگا به غه‌ریزه ده‌ڕوات به‌ڕێوه.
یه‌که‌م هه‌نگاو که
دێیته ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، ڕوبه‌ڕوی ڕکوکینه ده‌بیته‌وه، ڕوبه‌ڕوی گومان ده‌بیته‌وه،
ڕوبه‌ڕوی بێ بڕوایی، ناجێگیریی که‌سایه‌تی. هاوسه‌نگیی ئه‌قڵیی له غه‌ریزه‌دا
جێگه‌ی نابێته‌وه، ئه‌قل له هیچ وتارێکدا، له هیچ بنه‌مایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا،
له گفتوگۆدا، له په‌یوه‌ندیه‌کاندا جێگه‌ی نابێته‌وه. له هیچ جێگایه‌کدا
کردارێکی ئه‌قڵانی نا‌بینیت که جێگه‌ی بوبێته‌وه.
ده‌یه‌ها ساڵه هه‌موو
هه‌ڵسوکه‌وته‌کان وه‌کو خۆیانن و هه‌ر هه‌موویان زه‌مه‌نیان به‌سه‌رچووه و ئه‌مڕۆ
هه‌موویان هه‌ڵه‌ن. هه‌ر له هه‌ستان و دانیشتن و خه‌وتن و نانخواردن و ژنهێنان
و... بگره هه‌تا دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌کانیش، هه‌ر هه‌مووی
وه‌ک خۆیه‌تی و ئه‌قڵ نه‌یتوانیوه یه‌ک بست بگۆڕێت.
سه‌رکرده خۆکرده‌کانی
ئێمه نه‌ک هه‌ر وه‌ڵامیان پێنیه بۆ پرسی له‌و جۆره، به‌ڵکو هه‌رگیز ئه‌و پرسانه‌ش
ناکه‌ن که چۆن گۆڕان ڕوده‌دات.
کێ ده‌بێت پرسیار
بکات؟ له کوێوه ده‌ستپێبکه‌ین؟ هه‌تا به‌م شێوازه بڕوات کۆمه‌ڵگای غه‌ریزه خۆی
خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه و ته‌نها له خوونه‌ریتی نێگه‌تیڤدا قوڵده‌بێته‌وه، وه‌ک
ئاهه‌نگی ژنهێنان و مزگه‌وت کردنه‌وه و...
هه‌ر خۆکرده سه‌رکرده‌یه‌کی
ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌لمێنێت، خێرا مزگه‌وتێک ده‌کاته‌وه.
(فرانسوا
میتران پێش ئه‌وه‌ی بمرێت گه‌وره‌ترین کتێبخانه‌ی له پاریس‌دا کردوه، که وه‌ک ڕه‌مزێک
له‌داوای خۆی بمێنێته‌وه)
له کۆمه‌ڵگای غه‌ریزه‌دا،
ئازادی ده‌بێته به‌ره‌ڵایی، مافی ژنان ده‌بێته گاڵته‌جاڕی و سۆزانی دروستکردن.
پیاوێک ئه‌قڵ توخنی نه‌که‌وتبێت، ناتوانێت ڕێز له خۆی و ڕه‌گه‌زه‌که‌ی به‌رامبه‌ری
بگرێت.
کۆمه‌ڵگای غه‌ریزه
شوره‌یی و پیاوه‌تی و ده‌ست به‌سنگه‌وه گرتن و خێرکردن و کاسه دراوسێتییه. کۆمه‌ڵگای
سواڵکه‌ر و بۆیاخچی و پاقله‌فرۆشه، که ده‌یه‌ها ساڵه هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی. که‌م که‌س
ده‌پرسێت هه‌تاکه‌ی به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه.
کێ بیر له منداڵ ده‌کاته‌وه؟
نه‌ک هه‌ر ئیش‌کردنی له ده‌ره‌وه، به‌ڵکو وا باوه هه‌ر که منداڵ خڕه‌ڵه بوو،
ئیتر ده‌بێت له ماڵه‌وه ئیشی پێبکرێت. گه‌وره فه‌رمان درده‌کات و منداڵ ده‌بێته
خزمه‌تکاری، چ کوڕ، چ کچ.
ئه‌و میلله‌ته‌ی
منداڵیی له منداڵه‌کانی زه‌وت ده‌کات، گه‌وره‌کانی گه‌وره نابن.
ته‌نانه‌ت ئه‌قڵ
میوانی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و شاعیریش نیه، له‌م کۆمه‌ڵگا غه‌ریزییه‌دا. ڕۆژنامه
و گۆڤار و به‌رنامه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنیش هه‌ر خه‌ریکی قوڵبوونه‌وه‌یه له غه‌ریزه
و هه‌ستیارییه‌کاندا. شێوازی خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگوباس، وه‌ک ده‌یه‌ها ساڵ له‌وه‌و
پێشه.
ژن ئه‌گه‌ر ببێت به
وه‌زیریش، هه‌ر ژنی ماڵه‌وه‌یه، پیاو ئه‌گه‌ر بێ ئیشیش بێت، هه‌ر سه‌رداری ماڵه‌وه‌یه،
منداڵی ئه‌و نێوانه‌ش، خزمه‌تکاری هه‌ردوو لایه.
له کۆمه‌ڵگای غه‌ریزه‌دا،
سستی ئه‌قڵ ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌ی داڕزاندوه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، خه‌ریکی به‌زم
و سه‌فایه و ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بێت، خه‌می ورگیه‌تی. که‌س به‌لای ئه‌قڵدا ناچێت.
ئه‌م سیسته‌مه ته‌نها
خزمه‌تکار و پاسه‌وان، ئاغا و نۆکه‌ر دروست ده‌کات، شه‌ره‌فی باوک و برا ده‌به‌ستێته‌وه
به پاكیزه‌یی كچ و خوشکه‌وه.
عه‌ره‌بانه و
مارسیدس له ته‌نیشت یه‌که‌وه ده‌بینرێن و ئه‌وی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌که و ناو
مارسیدسه‌که وه‌ک یه‌کن.
کێ ئێمه په‌روه‌رده
ده‌کات؟ منداڵ له‌لای ئێمه په‌روه‌رده ناکرێت، به‌ڵکو به‌خێوده‌کرێت و گه‌وره
ده‌کرێت. مامۆستا فێری خوێنه‌واری ده‌کات و مه‌کته‌ب ئیمتیحانی ده‌کات و شه‌هاده‌ی
ده‌داتێ.
ئه‌ی کوا په‌روه‌رده؟
دایک و باوک منداڵ په‌روه‌رده ناکات، چونکه خۆی په‌روه‌رده نه‌کراوه و
نایزانێت. مامۆستا ناتوانێت په‌روه‌رده بکات چونکه له به‌رنامه‌دا نیه و خۆشی
په‌روه‌رده نه‌کراوه. مه‌لا ناتوانێت په‌روه‌رده بکات چونکه خۆشی چه‌واشه‌یه.
ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چی ده‌ڵێت؟ هیچ، بۆ؟ چونکه نایه‌وێت شتێک هه‌بێت به‌ناوی
په‌روه‌رده‌وه.
چۆن/که‌ی په‌روه‌رده‌ی
ئه‌قڵ بکه‌ین؟ کێ بیکات؟
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆماڵی کوردی‌دا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌قڵانی ڕوینه‌داوه. هیچ شارستانییه‌تێک
ڕوی له‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی ئێمه نه‌کردووه. به پێچه‌وانه‌وه سی ساڵ چوینه‌ته
دواوه. ئێستا له‌سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان ده‌چین.
که بواری ئه‌قڵانییه‌ت
دانه‌مه‌زرێت، هیچ ئه‌قڵێکیش نیه ڕه‌خنه‌ی لێ‌بگیردرێت.
که باس له ئازادی
ده‌کرێت، له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکراو و ده‌مبه‌ستراو و له‌شبه‌ستراودا ده‌کرێت.
مرۆڤی ئازاد له ئه‌قڵانییه‌تدا ده‌ژی، ئه‌وی تر له غه‌ریزه‌دا ده‌مێنێته‌وه، نه‌ک
له‌به‌رئه‌وه‌ی نایه‌وێت له ئه‌قڵانییه‌تدا بژی، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی پێنه‌دراه،
چونکه سه‌رکوتکراوه.
مرۆڤی ئاقڵ کێیه؟
چییه؟ ئه‌و مرۆڤه‌یه که وشیاره به له‌شی خۆی، به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، به
چێژه‌کانی، به دواڕۆژی، به چوارده‌وری خۆی. مرۆڤی ئاقڵ دوور ده‌بینێت و کاری بۆ
ده‌کات. مرۆڤی ئاقڵ که‌س ناناسێ له‌خۆی زیاتر، خۆی ته‌وه‌ری جیهانه، ژیان له‌وه‌وه
ده‌ستپێده‌کات و به کۆتایی ئه‌و، جیهان کۆتایی دێت.
.مرۆڤی ئاقڵ دڕنده‌یه‌کی
وشیاره، مرۆڤی نائاقڵ دڕنده‌یه‌کی بێئاگایه
ماویه‌وتی..............