ڕۆحی شۆڕش
16.03.2011
شۆڕش حاڵه‌تێکی
نائاسایی کۆمه‌ڵگایه/ شڵه‌قاندنی گۆمێکی مه‌نگه و هه‌ژاندنی فه‌زایه‌کی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌قبه‌ستووه. شه‌پۆلی شۆڕش ئاسۆیی و شاقوڵیی/ له‌سه‌ره‌وه بۆ
خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا/ گه‌وره و بچوک ده‌گرێته‌وه.
شۆڕشی نوێ واته
تواندنه‌وه‌ی تاک له کۆ-دا بۆ دروستکردنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی تاک. ئه‌و ڕۆحه
شۆڕشگه‌ڕییه، شکاندنی خوده و نه‌مانی کاتیی تاکه که‌سه له ڕۆحێکی جه‌ماوه‌ریدا
که که‌س خاوه‌نی نیه و ئاڕاسته‌که‌ی گه‌شتن به ئامانجێکی هاوبه‌شه.
شۆڕش وه‌ک ڕاپه‌ڕینه
جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی زۆربه‌یه‌ک ده‌گرێته‌وه، ئه‌قڵه‌کان ده‌بڕێت و یه‌کیانده‌خات.
ده‌بێته پێکهاته‌یه‌کی ئه‌قڵی به‌کۆمه‌ڵ و ئه‌قڵی تاکه‌که‌س سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ستده‌دات
و له‌و ئه‌قڵه به‌کۆمه‌ڵه‌دا ده‌توێته‌وه. ئاستی ئه‌و ئه‌قڵه کۆیه، ئاستی
مامناوه‌ندی پێکهاته‌کانییه‌تی، واته ناتوانێت تێڕوانینێکی فه‌لسه‌فی قوڵی بۆ
ژیان هه‌بێت، به‌ڵکو ئه‌قڵێکی هه‌نوکه‌ییه و له ئێستا و لێره‌دا قسه‌ده‌کات،
بڕیار و کرده‌وه‌کانی سات به ساته.
ئه‌و ئه‌قڵه
گشتگیره وه‌ک چه‌رده‌یه‌کی لێدێت که تاکه‌کان له‌ژێریدا، له‌گه‌ڵ ونبونیاندا
خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، واته ئه‌و کاته بوونیان ده‌بێت که سه‌ر به‌و ئه‌قڵه‌ن،
پێناسه‌ی تاکه‌که‌سی خۆیان به شێوه‌یه‌کی کاتی وه‌لاوه ده‌نێن و پێناسه‌یه‌کی
کاتی له‌و ئه‌قڵه گشتگیره وه‌رده‌گرن تا کۆتایی شۆڕش.
ئه‌و ئه‌قڵه
گشتگیره ڕۆڵی پارێزه‌ر و پشتوپه‌نا ده‌بینێت و گه‌رمی یه‌کبوونه‌وه ده‌داته
تاکه‌کان. له په‌نای ئه‌و ئه‌قڵه‌دا، تاکه‌کان یه‌کسانن. گوڕوتینی ئه‌و ئه‌قڵه،
بوێریی و هێزوتوانایه‌کی نائاسایی ده‌به‌خشێته تاکه‌کان. خۆراکی ڕۆحیی تاکه‌کان له‌و
ئه‌قڵه چالاک و بزاوته‌وه، که سات به‌سات نوێده‌بێته‌وه وه‌رده‌گیردرێت. چوست
و چالاکی ئه‌و ئه‌قڵه له‌وه‌وه‌دێت که نانوێت و هه‌میشه کارایه و به به‌رده‌وامی
خۆی تازه‌ده‌کاته‌وه. وره و گوڕ و توانا و زۆرجار موعجیزه ده‌ئافرێنێت. له هه‌مووی
گرنگتر، شکاندی قاڵبی ترسه و واڵاکردنی جه‌وهه‌ری ڕۆحه‌کانه و کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی
بێسنوری خوده‌کانه به‌ڕوی خۆیاندا، که زۆربه‌یه‌ک داده‌چڵه‌کێنێت نه‌ک هه‌ر به‌رامبه‌ر
ئه‌وانی تر، به‌ڵکو له‌پێش هه‌موو که‌سدا به‌رامبه‌ر خودی خۆی ڕاده‌چڵه‌کێت که
کێیه و که چییه و که چی له‌توانایدایه بیهێنێته به‌رهه‌م. واته ته‌قاندنه‌وه‌ی
ئه‌و وزه شاراوه‌یه‌ی هه‌ریه‌ک له ئێمه‌دا که‌ڵه‌که‌یه، چ وه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌پێنراوه،
چ وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌رکپێنه‌کراوه.
جه‌وهه‌ری بوێریی و
چاونه‌ترسی و مرۆڤدۆستی و پارێزه‌ریی ده‌بێتیه جیاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌قڵه. به
شێوه‌یه‌تی تر، تواندنه‌وه له بۆته‌قه‌ی لێبوردن و خودی خێر-دا که هه‌ر تاکێک/
گه‌ردێکی ئه‌و ئه‌قڵه کۆیه، ئاماده‌یه بۆ گشت ببێت به قوربانی. ئه‌مه
جۆشوخرۆشی شۆڕشه، ئه‌مه ئه‌قڵێکی گه‌وره‌ی خوایانه‌یه.
ترسی ده‌سه‌ڵاتدار
له شۆڕشی جه‌ماوه‌ری له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت که ئه‌م شۆڕشه ناگیردرێت واته
ملموس نیه/ ده‌موچاوی نیه. ترسه گه‌وره‌که له‌وه‌دایه که تاکه‌که‌سێکی
دیاریکراو نیه، حیزبێک نیه، لایه‌نگرانی ئاڕاسته‌یه‌کی ئایدۆلۆژی جیا نیه،
کاری سه‌رکرده و تاقمێک نیه که ده‌ستگیربکرێن و بکوژرێن، ماڵێک نیه خاپور
بکرێت، جێگایه‌ک نیه له‌چوارده‌وری داببڕدرێت، شۆڕش له هه‌موو لایه‌ک و له هیچ
جێگایه‌کیشدا نیه، شۆڕش هه‌موومانین و هیچیشمان نین. ده‌ستێک و ده‌مێکی گه‌وره‌یه
و په‌یامی داڕمانی ده‌سه‌ڵاتی پێیه. ئه‌م جۆره شۆڕشانه ده‌کرێت به ئاو
بچوێنرێت، ئاو تا ئه‌و کاته‌ی ده‌بێت به‌لافاو، بێده‌نگ و ئارام و بێ به‌رگرییه،
به‌ڵام له‌داوای ئه‌وه‌وه ده‌بێت به ده‌نگ و لێشاو، به‌بێ به‌ربه‌ست و به‌رگری
شارێک/ مه‌مله‌که‌تێک ڕاده‌ماڵێت.
هیچ ڕوداوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
نیه که بتوانێت ئه‌وه‌نده مرۆڤه‌کان له‌یه‌کتر نزیکبکاته‌وه جگه له شۆڕش.
لێکنزیککردنه‌وه‌یه‌ک له ئاستی له‌یه‌کتردا توانه‌وه، ئاخاوتنێک له ئاستی خۆشه‌ویستیدا،
ڕۆحی ده‌ستگرتنێک له ئاستی ئیشقدا. شۆڕش هێنانه‌وه‌ی گه‌نجێتییه بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌کان،
نوێبونه‌وه‌ی ڕۆحه‌کانه، پاکبونه‌وه‌ی ده‌رون و ڕاماڵینی ڕقوکینه و دوبه‌ره‌کییه
به ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات زراوی لێچووه، ئه‌و هه‌ستی لێکنزیکبونه‌وه‌یه
و ئه‌و خۆشه‌ویستی و دڵپاکییه‌یه.
شۆڕش ڕۆحێکی هه‌ڵچووه،
مل دانانه‌وێنێت ئه‌گه‌ر بشپه‌ڕێندرێت، چونکه 'من' ی تیا نیم. ئه‌و 'من'ه‌ی هه‌موو
شتێکی بۆخۆی ده‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وی تریش.