کورد و په‌یوه‌ستبوون
به مێژووه‌وه
19.03.2011
ئه‌وانه‌ی له دوای
ڕاپه‌ڕین، په‌ڕینه سه‌ر کورسی و داگیریانکرد، ڕاپه‌ڕینیان ئه‌تکرد و له‌باریانبرد.
کۆمه‌ڵێک چه‌کداری تینوی ده‌سه‌ڵات بوون که به حوکمی قاچاخبوونیان بۆ ماوه‌یه‌کی
زۆر له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی، هه‌موو خووڕه‌وشتێکی ده‌سه‌ڵاتداریان وه‌رگرتبوو،
هه‌موو کونوقوژبنێکی ده‌سه‌ڵات شاره‌زابوون، به‌ڵام له پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا
بوون، واته ئاوێنه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی فیعلی، به‌ڵام ئاماده.
له‌به‌رئه‌وه
کاردانه‌وه‌یه‌کی سروشتی بوو که یه‌کسه‌ر بچنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاته
داچه‌پێنراوه‌که‌یان، خه‌وه بۆدروستبووه‌که‌یان بێننه‌دی، ئه‌ویش ئه‌و چه‌پێنراوه
ده‌رونییه بوو که چه‌ندین ساڵ له شاخ داخیان بۆ ده‌خوارد.
نه‌وه‌ی نوێ تینوی
ده‌سه‌ڵات نیه، به‌ڵکو له ده‌سه‌ڵات بێزاره، ئه‌م جیاوازییه جیاوازی دوو
پێکهاته‌ی ده‌روونیه. که یه‌کێکیان ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت و
ئه‌وی تریان ده‌یه‌وێت لایبه‌رێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر
کورسی ده‌سه‌ڵاته، نه به قسه‌ی خۆش، نه به ئاره‌زووی خۆی واز له کورسی ناهێنێت،
نه به نامه و نه به پاڕانه‌وه ده‌ستبه‌رداری نابێت.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی
کورد له جیهانی مۆدێرندا، له‌هه‌لومه‌رجێکی نائاسایدا ده‌ستی به‌سه‌ر کورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا
گرتووه، که هی کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردووه. جگه له‌وه‌ی که کورد به‌درێژایی
مێژوو خاوه‌نی هیچ شێوه‌یه‌کی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌وڵه‌تیی نه‌بووه، واته په‌ستانێکی
مێژووی هه‌میشه، به ئێستاشه‌وه، له‌سه‌ر ده‌رونی کورد هه‌بووه و هه‌یه که
خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی نیه. هه‌ر ئه‌وه‌شه که سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی
1991 ڕاده‌ستی چه‌کداره‌کانی شاخ کراو میلله‌ت چاوه‌ڕێی پێگه‌شتن و دامه‌زراندنی
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆماڵیان ده‌کرد. ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆش دانه‌مه‌زراوه و پێنه‌گه‌یشتووه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی
پاڵاوتنی حسابه، نه‌ک ته‌نها له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا،
دابونه‌ریت، مێژوو... ئێمه له‌وه‌ته‌ی هه‌ین و مێژوو هه‌یه له مێژوویه‌کی وه‌همیدا
ده‌ژین. تایبه‌تمه‌ندێتی مێژووی ئێمه، تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ش ده‌ستنیشانده‌کات.
به‌درێژایی ئه‌و مێژووه‌ی که میلله‌تانی چوارده‌ورمان که له‌هه‌مان کاتدا بۆ
ئێمه میلله‌تی باڵاده‌ست بوون و ئێمه‌ش ژێرده‌سته، ئه‌وا ئێمه خاوه‌نی بڕیار و
ئیراده‌ی خۆمان نه‌بووین و لێخوڕدراوین. واته به‌دوای مێژوودا ڕاکێشراوین و خۆمان
ده‌ستمان نه‌بووه له داڕشتنیدا. هه‌ربۆیه تاکی ئێمه بێئیراده بووه و نه‌بۆته
خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وه‌ی که پێداویستی یه‌که‌مه بۆ په‌یوه‌ستبوون
به کۆمه‌ڵگا و به مێژووه‌وه.
ناکرێت کاریگه‌ریی
ڕه‌خنه‌و نوسینی چه‌ندین ساڵه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی کوردستان نه‌خوێنرێته‌وه،
به‌ڵام دینه‌مۆی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی ئێستا شه‌پۆلی ئه‌و ڕیزه شۆڕشه‌یه
که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رپابووه. ده‌نا ده‌سه‌ڵاتداره‌کان خۆیان بۆ چه‌ند
ده‌یه‌یه‌کی تر له‌خۆئاماده‌کردندا بوون و وه‌چه‌کانیان ئاماده ده‌کرد بۆ ڕاده‌ستکردنی
ده‌سه‌ڵات له‌دوای خۆیان. هه‌ربۆیه نه‌ک هیچ کاتێک ئاماده‌نه‌بوون وه‌ڵامی ڕه‌خنه
و نامه بده‌نه‌وه، به‌ڵکو ئاماده‌ش نه‌بوون گوێی لێ‌بگرن.
له‌وه‌ده‌چێت چاره‌ی
میلله‌تی کورد هه‌ر وابێت که کاریگه‌رییه‌کی ده‌ره‌کی بتوانێت ببێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه
جه‌ماوه‌ریه‌کان، وه‌ک هۆکاری ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی 1991 که ده‌رئه‌نجامێکی
لاوه‌کی شه‌ڕی ئه‌مریکا و ئێراق بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌و باره‌ی ڕه‌خسان و میلله‌تی
کوردی بێبه‌ش له هه‌موو شتێک توانی بیقۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه
بوو که بینیمان چۆن هه‌ر به فه‌ریکه‌یی خورا.
ده‌سه‌ڵات بۆ ئاماده
نییه واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت؟ له ڕاستیدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئاسانه. یه‌که‌م
ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سامانێکی زۆر بێت، هه‌تا بۆی بکرێت ده‌ستبه‌رداری نابێت. دووه‌م
ته‌نها خاوه‌ندارێتی سامان نیه که ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان واز له ده‌سه‌ڵات
ناهێنن، به‌ڵکو ئه‌و حه‌قه‌ی به‌خۆیان ڕه‌وا بینیوه که خاوه‌نی ئیراده‌ی خه‌ڵک
بن، ئه‌وه‌ی وه‌ک مرۆڤ سه‌یرنه‌کرین به‌ڵکو وه‌ک سه‌ره‌مه‌ڕ. واته ژێرده‌ستخستنی چاره‌نوسی هه‌موو
ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، به هه‌موو ئه‌و دارده‌ست و ده‌زگایانه‌ی
دایانمه‌زراندووه که ئه‌و مه‌به‌سته‌یان بۆ جێبه‌جێده‌کات، ئیتر گرنگ نییه له‌ڕێگه‌ی
کوشتن و گرتن و ده‌مکوتکردن و کڕین و داپڵۆسینیشه‌وه بێت.
ئه‌و دوو خاوه‌ندارێتییه
وا ده‌کات که ده‌سه‌ڵاتدار خۆبه‌خۆ به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌ی بۆخۆی دروستکردووه، له
سه‌رجه‌م دانیشتوانی ژێر ڕکێفی خۆی جیاببێته‌وه و ببێت به مه‌خلوقێک که له
سیفه‌ته مرۆڤایه‌تییه‌که‌ی دا‌ماڵرێت و ببێت به ئامێرێکی بێ ڕۆح و بوونی به بوونی
کورسییه‌که‌یه‌وه ئاوێته ببێت.
ئه‌مه‌یه که ده‌بێت
بگۆڕدرێت نه‌ک ده‌موچاوه‌کان. واته له ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌وه بۆ فه‌رمان-ڕه‌وایه‌تی.
ئه‌وسا پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات به زه‌بروزه‌نگ داگیرناکرێت، به‌ڵکو به لێهاتوویی پڕده‌کرێته‌وه.
پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات پێگه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی نیه، واته ئاره‌زوی تاکه‌که‌س پڕناکاته‌وه،
به‌ڵکو پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه تاکه‌که‌س ده‌یباتبه‌ڕێوه و ئیشوکاره‌کانی
جێبه‌جێ ده‌کات.
هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئێمه ده‌ستبه‌رداری پێگه‌که‌یان نابن هه‌تا له ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی جه‌ماوه‌ری
گه‌وره‌دا نه‌بن، ئاماده نین له بچوکترین خاوه‌ندارێتی خۆیان دابه‌زن. کاتێک گوێ
له داخوازییه‌کان ده‌گرن که گڵۆڵه‌یان که‌وتبێته لێژیی. ته‌نانه‌ت ئه‌وساش بۆ
پارێزگاریکردنه له‌وه‌ی له‌ژێرده‌ستیاندا ماوه‌ته‌وه.
کورد به درێژایی
مێژووی نوێ، له‌دوای به‌ناو سه‌ربه‌خۆیی میلله‌تانی چواده‌ور و ناوچه‌که، هیچ
کاتێک بواری ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه که ببێته خاوه‌نی خۆی، هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌گونجاوه
تاکی مرۆڤی کورد بخولقێنێت، ته‌نانه‌ت له‌دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه هه‌میشه کورد به
خودی خۆی، به کۆمه‌ڵگا، به نیشتیمان نامۆ بووه. هه‌میشه هه‌ستی میوانبوون له
ماڵه‌که‌ی خۆیدا زاڵبووه به‌سه‌ریدا، هه‌میشه ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردووه،
به خودی کورد بێگانه بووه. هه‌ربۆیه لێشاوی کۆچی کورد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
کوردا ده ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رده‌می حوکمڕانی به‌عس بووه.
جیاوازی ڕاپه‌ڕینی
پێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌دا ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م کورد ده‌یگووت ته‌نها له
ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ڕزگارم بێت ئیتر به جه‌هه‌نه‌م. سته‌مکاری و سڕینه‌وه له
ئاستی ده‌رونییه‌وه گوازرابۆوه بۆ له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵ، واته نه‌هێشتنی جه‌سته‌یی
و ڕاماڵینی به هێرشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئه‌نفال. دووه‌م ڕاپه‌ڕینی ئه‌م
جاره بۆ ڕزگارکردنی ڕۆحی کۆیله‌ی کورده نه‌ک جه‌سته به پله‌ی یه‌که‌م. ته‌واوکردنی
ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه که ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌م ڕزگارکردنی ده‌رونی مرۆڤی کوردی به‌دوادانه‌هات،
به‌ڵکو به‌کۆیله‌ی کرده‌وه له جه‌سته‌یه‌کی برسیدا.
ئه‌مڕۆ ئاڕاسته‌ی ڕه‌وتی
مێژوویی ناوچه‌که به ئاقارێکدا ده‌ڕوات که بۆ یه‌که‌مین جار کورد فرسه‌تی ئه‌وه‌ی
هه‌یه به مێژووی جیهانییه‌وه په‌یوه‌ست بێته‌وه. واته ته‌نها شۆڕشێک نیه دژی
ستمه‌کاریی و زۆڵم و زۆر، به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتیش‌دا په‌یوه‌ست بوونه‌وه‌یه به
مێژووه‌وه، به جیهانه‌وه. بۆ یه‌که‌م جار له ڕۆڵێکی لاوه‌کی و په‌راوێزخراوه‌وه
ده‌توانێت پێگه‌یه‌کی مێژوویی بۆخۆی بپچڕێت و کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی
ناوچه‌که و له‌وێشه‌وه له جیهاندا، به شێوه‌یه‌ک که بخوێنرێته‌وه و سه‌نگێکی
هه‌بێت، نه‌ک هیچ حسابێکی بۆ نه‌کرێت وه‌ک هه‌مێشه له په‌راوێزی چه‌ند میلله‌تێکدا
بووه که خۆیان به‌په‌راوێزکراون و خاوه‌نی مێژوییه‌کی ساخته و هه‌ڵبه‌ستراون.
واته ئه‌رک و
ئامانجی ئه‌م شۆڕشه خۆڕسکه، ئه‌م شه‌پۆله هاتووه، گه‌لێک گه‌وره‌تره له‌وه‌ی
که ته‌نها ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی کۆمه‌ڵێک گه‌نج بێت. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه
نه‌خشه‌ی ناوچه‌که هه‌مووی ده‌گۆڕێت. هه‌ربۆیه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچیه‌ک له ده‌سه‌ڵاتدارانی
ناوچه‌که نیه که سه‌ربکه‌وێت به ده‌وڵه‌تی ئێراقیشه‌وه. واته ئێمه ته‌نها
دژی سته‌مکارییه‌کی خۆماڵی ناوه‌ستینه‌وه، به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا چرایه‌کی سه‌وزیش
هه‌ڵده‌که‌ین بۆ میلله‌تانی چوارده‌ور دژی سته‌مکاره‌کانی ناوچه‌که و ده‌مانه‌وێت
وه‌ک مرۆڤێکی سه‌رده‌میانه وه‌ک چۆن له‌ناوه‌ندی جیهاندا ده‌ژین، به‌وشێوه‌یه
بژین. واته له‌گه‌ڵ مێژوودا، نه‌ک وه‌ک تا ئێستا ڕاکێشانی لاشه‌یه‌کی مردوو به
دوای مێژوودا.
سه‌رکه‌وتنی ئه‌م
شۆڕشه، هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر یه‌ک مه‌سه‌له وه‌ستاوه، ئه‌ویش خۆڕاگری و ئیراده‌ی
خه‌ڵکه. هیچ هێزێک نیه بتوانێت ئه‌و ئیراده‌یه تێکبشکێنێت ئه‌گه‌ر میلله‌ت خاوه‌نی
بێت، ته‌نانه‌ت ڕای جیهانیش ناچار ده‌کرێت دوای ئه‌و ئیراده‌یه بکه‌وێت، نه‌ک وه‌ک
تا ئێستا که ئێمه دوای کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتداری بێئیراده‌ی پاشکۆ که‌وتووین.
تایبه‌تمه‌نێتی ئه‌م
ڕاپه‌ڕینه، ئه‌م شۆڕشه به‌ستراوه‌ته‌وه به مینتالیتیتی کورده‌وه ئه‌ویش به‌ستراوه‌ته‌وه
به جه‌وهه‌ری مرۆڤی کورده‌وه که پێکهاته‌یه‌که له مێژووی ژێرده‌سته‌یی و ڕه‌زیلکردنی
وه‌ک میلله‌تێکی جیاواز و میلله‌تێکی به‌سروشت که‌متر دڕنده چونکه بواری مێژوویی
ئه‌وتۆی بۆ نه‌ڕه‌خساوه که داگیرکاربێت، به‌ڵکو زیاتر پارێزگارکار بووه. له
لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و زه‌مه‌نه دورودرێژه‌ی ژێرده‌سته‌یی، کردویه‌تی به
مرۆڤێکی زیاتر ئاشتیخواز وه‌ک له‌وه‌ی شه‌ڕخواز بێت.
گریمانه‌ی سه‌رکه‌وتنی
ئه‌م شۆڕشه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک کۆڵه‌که وه‌ستاوه، له‌هه‌مووی گرنگتر ساته
مێژووییه‌که‌یه‌تی که پڕاوپڕه. دوو، ئاماده‌یی خه‌ڵکه بۆ گۆڕانکاری، که له
جێگه‌ی خۆیدایه. سێ، لاوازی ده‌سه‌ڵاته له هه‌موو بوارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا
که ڕۆژانه ده‌یسه‌لمێنێت. چوار، ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناتوانێت له هێچ جێگه‌یه‌که‌وه
پاڵپشت بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی په‌یداکات، چ له ناوچه‌که و چ له
جیهاندا، یه‌که‌م به حوکمی ئه‌م ساته مێژووییه، دووه‌م به حوکمی ئه‌و مێژووه
ناشیرینه‌ی که بۆ خۆی خولقاندووییه‌تی. واته ئیمانی سه‌رکه‌وتن له جێگه‌ی
خۆیدایه و تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش سه‌رکه‌وتووه و به‌که‌مترین خوینڕشتن به‌ره‌وپێشه‌وه
ده‌چێت.