گه‌نج و شۆڕش و
گۆڕان
16.03.2011
1
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
سه‌لماندی که حیزبێکی سیاسییه نه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی. ئه‌وه‌نده‌ی له
مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ترسێت، که بۆته ڕێگر له به‌شداریکردنێکی چالاک له خۆپیشاندانه‌کاندا،
ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ داواکاری جه‌ماوه‌ردا ناڕوات. ترسی ئه‌وه‌ی تاوانباربکرێت به
پیلانی ئه‌و، چالاکییه‌کانی کورتکردۆته‌وه له چوارچێوه‌ی میدیادا و له گۆڕه‌پانی
واقیعدا سست و که‌مته‌رخه‌مه.
ئه‌گه‌ر ڕۆژی یه‌که‌م
و دووه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان پیلانی له‌ناوبردنیان داڕشتبوو، ئه‌وا ده‌بوایه
له‌دوای شه‌شه‌م ڕۆژه‌وه ئه‌وه‌نده دڵنیاییان وه‌ربگرتایه که ترسه‌که ڕه‌ویوه‌ته‌وه
و پیلانه‌که به‌هه‌ر شێوازێک بێت نه‌چووه خانه‌ی جێبه‌جێکردنه‌وه، ده‌بوایه
بڕژانایه‌ته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه. که‌چی وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌ک له پاشه‌کشه‌دایه و
وه‌ک حیزبێک له چالاکیدایه بۆ چاره‌سه‌ری دیبلۆماسی و گفتوگۆ. هه‌تا ئه‌م ساته
وه‌خته له حه‌زه‌ری خۆیدایه و له گومان و دودڵیدا چه‌قی به‌ستوه. له نێوه‌ندێکدا
ماوه‌ته‌وه که ئایا جڵه‌وی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ستدایه، یاخود ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی چاوه‌ڕێیه‌تی، هه‌ر وه‌ک ڕه‌فتار و کرداری حیزبه به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی
تر.
ئه‌م حه‌زه‌ره‌ی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته حیزبایه‌تییه‌ی ڕابه‌رایه‌تی
ده‌کات و وه‌ک بزوتنه‌وه نه‌یتوانیووه له‌و ئه‌قڵییه‌ته ڕزگاری بێت که ده‌بێت
حیزبێکی سه‌رکرده بێت و پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ر بکات. به‌داوای لێبوردنه‌وه ده‌توانین
بڵێین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ره‌و دۆڕان ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر زۆر به‌خێرایی ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته
حیزبایه‌تییه له‌خۆی جیانه‌کاته‌وه و نه‌ڕژێته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه. بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی تر که خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن،
به‌شێکی بچوکی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوون، نه‌ک سه‌رکرده و بڕیارده‌ر.
هێشتا ڕاپه‌ڕین و
شۆڕش له‌سه‌ره‌تادایه، زۆر لایه‌ن و که‌سایه‌تی ده‌یانه‌وێت خاوه‌ندارێتی بۆ په‌یدابکه‌ن.
2
ڕاپه‌ڕین موڵکی هیچ
حیزبێک نیه، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خۆڕسک و سروشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه بۆ ژیانی ئێستای
خۆیان. وشیاریی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو، سات به‌سات ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات. سه‌رده‌م
سه‌رده‌می گۆڕانه گه‌وره‌کانه، ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات بۆیه‌که‌مجاره له مێژووی ناوچه‌که‌دا
و بگره له مێژووی جیهانیشدا که کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت
به بارێکی سروشتیی خۆیدا کۆبێته‌وه و بڕیاری چۆنێتی ژیانی بدات له‌سه‌ر بناغه‌ی
دادپه‌روه‌ری و ڕێزی مرۆڤ. ئازادی پڕ به مانای وشه‌ی ئازادی له ژیانبووندا و له
مرۆڤایه‌تی بووندا، دژ به هه‌موو درۆ و خڵه‌تاندنێک و سوککردنێک. دیموکراتییه‌تێک
که دیموکراتیه‌تی ڕۆژئاوایی تێپه‌ڕێنێت به‌وه‌ی له‌ژیر په‌رده‌وه هیچ بڕیارێک و
ڕێکه‌وتنێک نه‌بێت که میلله‌ت لێی بێئاگابێت. دامه‌زراندنی دیموکراتییه‌تی نوێ له‌ژێر
فشاری شه‌ڕی سارد و گه‌رمدا نیه، له‌ژێر سێبه‌ری براگه‌وره‌دا نیه، ئه‌جندای
سیاسی هیچ ده‌وڵه‌تێکی تر ناچه‌سپێنێت.
به‌مانایه‌کی تر
ئه‌م شێوازه نوێیه‌ی ڕاپه‌ڕین واته مردنی سیاسه‌ت، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یناسین
و هه‌میشه هه‌ر ئێمه قوربانییه‌که‌ی بووین. شۆڕشی نوێ، شۆڕشی گه‌نجان بۆ له‌گۆڕنانی
سیاسه‌ته به‌هه‌موو حیزبه‌کانییه‌وه، دوا ماڵئاوایی لێکردنی تابووتی حیزبه.
دامه‌زراندنی حیزب هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی نامرۆڤایه‌تییه. ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانی ئه‌م
دواییانه، سه‌ره‌تایه‌که بۆ ڕاستکردنه‌وه و کۆتایپێهێنانی ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه
و بۆ یه‌کمجار مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه به‌یه‌ک.
زۆربه‌ی زۆری تیوه‌رییه‌کانی
شۆڕش و ململانێی چینایه‌تی و گۆڕانی سیاسی و هه‌ڵبژاردن و... لێره‌دا پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه
و چۆکداده‌ده‌ن بۆ ئیراده‌یه‌ک که ئیراده‌ی وشیاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه، ئه‌ویش له‌وه‌دا
چڕده‌بێته‌وه که من و تۆ وه‌ک یه‌ک مافی ژیانمان هه‌یه.
به‌پێی نه‌ریتی
سیاسی ئه‌مڕۆ، ڕه‌خنه‌گرتن له ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڕژێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی
ده‌سه‌ڵاتداره‌وه. ئه‌مه‌یه گه‌مه‌ی سیاسه‌ت که ده‌مانه‌وێت لێی ده‌ربازبین، که
ده‌بێت تێیپه‌ڕێنین. سیاسه‌تێکمان ناوێت یاریکردن بێت به چاره‌نوسی میلله‌ته‌وه
له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێک یا ئۆپۆزیسیۆنێک.
باره سروشتییه‌که‌ی
کۆمه‌ڵگا ساده و ساکاره، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ جیهانێکی ئازاد که چیتر له‌ژێرپه‌رده‌وه
سیاسه‌ت په‌یڕه‌ونه‌کرێت.
ده‌رکه‌وتن و ڕوهه‌ڵماڵینی
به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر جیهان، ئه‌و سه‌ره‌تایه‌مان پێده‌ڵێت
که چیتر پێویست ناکات له جیهاندا شاراوه هه‌بێت. ڕه‌نگه ئه‌م ڕاپه‌ڕین و
شۆڕشانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ئاگاییهاتنه‌وه‌یه‌کی ڕۆژئاوای به‌دوادابێت که
چیتر نه‌توانن جیهانه له‌بیرکراوه‌که‌ی خوارخۆیان وه‌ک مێگه‌ل لێخوڕن. ڕه‌نگه سه‌ره‌تایه‌ک
بێت بۆ وشیارییه‌کی گه‌ردوونی که کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاواییش تێبگات که چیتر مرۆڤی
میلله‌ته‌کانی تر دڕنده و به‌ربه‌ری و دزوجه‌رده نین، به‌ڵکو مافی به‌مرۆڤبوونیان
هه‌یه. وشیارییه‌ک که تاکه‌کانی ڕۆژئاوا تێبگه‌ن و قبوڵی نه‌که‌ن که ده‌وڵه‌ت و
بازرگانه‌کانیان میلله‌تانی به‌زۆردواخراو بڕه‌تێنن و بیانڕوتێننه‌وه.
3
ئێوه ئه‌ی گه‌نجانی
مه‌یدانی ئازادی، مه‌شخه‌ڵێکتان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌رده‌وامیی مه‌شخه‌ڵی گه‌نجه
میسرییه‌کانه، جگه له کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌یگه‌یه‌ننه ناوچه‌که و به‌رده‌وامی به ڕوناکییه‌که‌ی ده‌ده‌ن. کوژاندنه‌وه‌ی
ئه‌و مه‌شخه‌ڵه هه‌وڵ و ته‌قه‌لای حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه و ئه‌وه‌ش کارێکی
مه‌حاڵه و مردنێکی به‌کۆمه‌ڵی ئێمه‌شه. ئه‌مه ئه‌و ڕۆڵه مێژووییه‌یه که
مێژووییه‌کی زۆره چاوه‌ڕێتانه که له‌م ئانوساته‌دا به‌ده‌ست ئێوه‌وه بێت.
ئێمه هه‌موومان ته‌مه‌نێکه چاوه‌ڕوانی ئه‌م چرکه‌ساته‌ین، هیچ هێزێک نیه له
دنیادا له‌ژێر ده‌ستتان ده‌ربهێنێت.
ئه‌م جۆره شۆڕشه
نه سه‌رکرده‌ی ده‌وێت، نه حیزبی پێشڕه‌و، نه ڕابه‌ر و نه ئایدلۆژیا. هه‌ریه‌ک
له ئێوه سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌یدانین. هه‌ر هه‌مووتان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ده‌تانه‌وێت
ئازادبن له ڕاده‌ربڕیندا، له هه‌ڵسوکه‌وتدا، له کردار و ئیشکرندا. ئازادبن له ئیراده‌دا.
ئه‌مه گێره‌شێوێنی نیه، ئه‌مه پێویستی به عه‌قڵی فه‌یله‌سوفانه نیه که
ئازادی چییه. که‌س نیه نه‌زانێ ئازادی په‌یڕه‌وبکات گه‌ر سه‌رکوت نه‌کرێت، که‌س
به کۆیله‌یی له‌دایکنابێت. کۆمه‌ڵگا و شۆڕش به‌رپرسیارێتی هه‌موومانه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵات
و ڕه‌فتاره سیاسییه قێزه‌ونه‌کانیه‌تی که نیشتمانمان لێده‌بێزرێنێت و به خود و
به یه‌کتری و به کۆمه‌ڵگا نامۆمان ده‌کات. ئه‌م جیهانه هی هه‌موومانه، ئه‌م
گۆی زه‌ویه هی هه‌موومانه، ئه‌م گه‌ردوونه هی هه‌موومانه.
ئالێره‌دایه که
ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیریی جارێکی‌تر یاخود بۆ یه‌که‌م جار تێکه‌ڵی ڕێچکه‌ی ژیان ده‌بێته‌وه
و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێته‌وه به‌یه‌ک. لێره‌دایه که ده‌بێت ده‌سبژێر و ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه
دابه‌زن بۆ ئاستی شه‌قام و پێکه‌وه سرودی ئازادی بڵێنه‌وه. ئاخۆ ده‌بێت ئاواتی ڕۆشنبیر و
ڕۆشنبیریی چیتر بێت له ئازادی زیاتر. له‌وێدایه، له ئازادیدایه که هه‌زاران
خونچه‌ی ڕۆشنبیری ده‌مده‌کاته‌وه و چیتر ده‌سته‌یه‌ک نابێت به‌ناوی ده‌ستبژێره‌وه.
یه‌کێک له
سیفه‌ته‌کانی شۆڕشی نوێ، شکاندنی قاڵب و له‌سنوردانی مرۆڤه‌کانه. چیتر حیزب،
ئایدۆلۆژیا، دین ناتوانێت مرۆڤه‌کان یه‌کڕه‌نگ بکات. ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می
مردنی سیاسه‌ت، ئایدۆلۆژیا و حیزبه. سه‌رده‌می مردنی بزوتنه‌وه‌ی دینیی و به
سیاسه‌تکردنیه‌تی. سه‌رده‌می ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی مرۆڤه له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت،
له‌گه‌ڵ خودا به‌بێ هیچ نێوه‌ندێک.