دیموکراسی و مافی
هاووڵاتیبوون
به‌دیموکراتیکرددنی
کۆمه‌ڵگا ته‌نها ئاره‌زوییه‌کی سیاسیی نییه، یاخود هه‌وه‌ستێکی کاتی و ته‌نگانه
که له وتارێکی سیاسی‌دا جێگه‌ی بێته‌وه و بویسترێت ده‌نگی ناڕه‌زایی پێکپبکرێته‌وه.
دیموکراتییه‌ت تاکتیکێک نییه، بتوانرێت بکرێت به دارده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و
بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا به‌کاربهێنرێت. دیموکراتییه‌ت له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
کۆی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگایه و گۆڕینێتی به سێتێکی تری په‌یوه‌ندی.
ڕه‌نگه ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی
که وه‌ک ئێمه هیچ شێوازێکی دیموکراتیان به‌خۆوه نه‌دیوه و به‌کرده‌وه ئه‌زمونیان
نه‌کردووه و له‌سه‌ر جه‌سته‌یان هه‌ستیان پێنه‌کردووه، ده‌شێت تا ماوه‌یه‌ک،
جۆره‌ها فۆرم و ده‌موچاوی جیاوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی نادیموکراتی نیشانبدرێت و به
دیموکراتییه‌ت پێی بفرۆشرێت. له ڕاستیشدا زۆربه‌یه‌ک که له هیچ شێوازێکی
دیموکراتیدا نه‌ژیابن، ڕه‌نگه به گۆڕانکارییه‌کی بچوک و چاکسازییه‌کی کاتی و
دیارده‌یه‌کی ڕوکه‌ش، قه‌ناعه‌ت بکه‌ن که ئه‌وه دیموکراتییه‌ت بێت، یاخود ڕه‌نگه
دیموکراتییه‌ت تۆزێ باشتر بێت.
ئه‌گه‌ر دیموکراتی
له هه‌موو ماناکانی داماڵین، ئه‌وا ناکرێت له مافی مرۆڤبوون/هاووڵاتیبوون
ڕوتبکرێته‌وه و جیابکرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌و ورده‌کاریی و جیاوازییه‌ی
نێوان مافی مرۆڤبوون و هاووڵاتیبوون ڕه‌چاوبکرێت و بزانرێت که مافی مرۆڤ ته‌نها
کڵێشه‌یه‌که، مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کان له‌خۆده‌گرێت و گشتیی و جیهانییه و بواری
خراپبه‌کارهێنانی تێدایه. ئه‌و گشتێتییه‌ی وایلێکردووه که‌لێنی زۆری تێبکه‌و‌ێت
که بتوانرێت به‌ناوی دیموکراتییه‌وه و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌ودا، کۆمه‌ڵانێکی زۆری
پێ بچه‌وسێنرێته‌وه و پێی ده‌مکوتبکرێت. به‌ڵام که ده‌وترێت مافی هاووڵاتیبوون،
ئه‌وه ئیتر له گشتێتی دێته ده‌ره‌وه و ده‌چێته ورده‌کارییه‌کانی ڕۆژانه‌وه و
به‌کرده‌وه ده‌بێت بسه‌لمێنرێت و ببینرێت و له به‌رهه‌مه‌کانی به‌هره‌داربن.
مافی مرۆڤ یاخود ئه‌وه‌ی
به جاڕی گه‌ردوونی ناسراوه، ئه‌بستراکته و زاراوه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و تیوه‌ری و
تا ڕاده‌یه‌کیش یۆتۆپیایه و لایه‌نی که‌می مافه‌کانی مرۆڤه، به‌ڵام مافی
هاووڵاتیبوون کرده‌ویه‌کی ڕۆژانه‌یه و داوایه‌کی سیاسیی و مێژوویی و شارستانییه‌ته،
له ڕه‌وتی کێشمه‌کێشی کۆمه‌ڵایه‌تی و بگره‌وبه‌رده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا
گه‌ڵاڵه‌بووه و له ژیانی ئێستا و ئێره‌دا بوونی هه‌یه و له‌سه‌ر جه‌سه‌د و هه‌ڵسوکه‌وت
و بیرکردنه‌وه‌ی ڕۆژانه، هه‌ستی پێده‌کرێت. نمونه‌یه‌کی بچوک بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی
ئه‌و جیاوازیانه ده‌توانین بهێنینه‌وه له‌سه‌ر مافی مرۆڤ و مافی هاووڵاتیی:
"مافی هه‌موو مرۆڤێکه ده‌ستی به پێداویستییه ته‌ندروستییه‌کاندا بگات، وه‌ک
دکتۆر و نه‌خۆشخانه و ده‌رمان".
ئه‌وه ده‌توانرێت
له دیکتاتۆریه‌تیشدا ده‌سته‌به‌ربکرێت و بخرێته به‌رده‌ستی هاووڵاتیان، یاخود به‌ناوی
دیموکراتییه‌تیشه‌وه ده‌توانرێت گه‌وره‌ترین زه‌لیلکردنی تیا به‌دیبکرێت، که به‌ناوی
ئازادی و دیموکراتییه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ر چاره‌سه‌رییه‌که‌دا جه‌رده‌ییه‌کیش ڕوبدات
و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کیش ڕونه‌دات. لێره‌دا هه‌رچه‌نده پرێنسیبێکی مافی مرۆڤ ده‌سته‌به‌رکراوه،
به‌ڵام مافی هاووڵاتیی نه‌پارێزراوه و به‌پێچه‌وانه‌وه پێشێلکراوه و خراپبه‌کارهێنراوه.
ئا لێره‌دایه که
هه‌ست به جیاوازی نێوان مافی هاووڵاتیبوون و دابینکردنی مافی مرۆڤ به شێوه
گشتێکه‌ی ده‌بینرێت و ده‌زانرێت که چ که‌لێنێکی گه‌وره و فڕوفێڵێکی سیاسی خۆی
تیا حه‌شارداوه.
ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌ره‌کمانه
له‌ژێر سایه‌ی دیموکراتیدا بسه‌لمێنرێت، مافی هاووڵاتیبوونه که به‌رهه‌می ڕه‌نجی
هه‌موو مرۆڤایه‌تییه و به‌بێ مافی هاووڵاتیبوون مه‌حاڵه قسه له‌سه‌ر شارستانییه‌ت
بکرێت. خودی شارستانییه‌ت له‌سه‌ر مافی هاووڵاتییبوون دامه‌زراوه. سیسته‌می مه‌ده‌نی،
واتای سیسته‌مێک ده‌به‌خشێت که هاووڵاتیی تیا خه‌مڵیوه و مافه‌کانی ئه‌و بونه‌وه‌ره
به‌پێی یاساکان پارێزراوه. دیموکراتییه‌ت به‌بێ مافی هاووڵاتییبوون، ته‌نها
دیکتاتۆرییه‌تێکی ڕه‌نگکراو و شاراوه‌یه و به بچوکترین ڕوشاندنی مافی مرۆڤێک، حه‌قیقه‌ته‌که‌ی
ده‌رده‌که‌وێته‌وه، مه‌به‌ستیش له‌و ڕوکه‌شکردنه ته‌نها خڵه‌تاندن و چاوبه‌ستکردن
و مافپێشێلکردنی ئه‌وانی تره. حه‌قیقه‌تی دیموکراتییه‌ت له‌وه‌دایه که مافی ئه‌وانی
تر پێشێلنه‌کرێت و ده‌نگیان هه‌بێت و گوێیان لێ‌بگیردرێت.
ئه‌گه‌ر ئێمه قه‌ناعه‌ت به‌وه بێنین که ده‌ستور و یاسای
"ده‌وڵه‌ت" بۆ ئه‌وه داده‌مه‌زرێت که په‌یوه‌ندییه‌کانمان ڕێکبخاته‌وه،
ئه‌وا ده‌بێت له پێشدا خۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهێنابێت که په‌یوه‌ندییه کۆنه‌کانمان
هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه، چونکه دوو ده‌سته جۆری په‌یوه‌ندی له‌یه‌ککاتدا ناکرێت په‌یڕه‌و
بکرێت، که هه‌ر یه‌که‌یان نه‌فی ئه‌وی تریان ده‌کات و له‌ڕاستیشدا دژ به‌یه‌کن.
ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت به‌بێ دیموکراتی، ده‌قمان به
کۆمه‌ڵێک بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌وه گرتووه که قاڵب و سنور و دابونه‌ریتی خۆی هه‌یه
له په‌یڕه‌وکردندا و ده‌ماو ده‌م و پشتاوپشت و نه‌وه له‌دوای نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی
له هیچ جێگایه‌کدا نوسرابێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیاری له‌سه‌ربکه‌ین، جێبه‌جێی ده‌که‌ین
و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ین.
جارجاریش له دوای زه‌مه‌نێکی زۆر، خۆی ورده ورده گۆڕانی
به‌سه‌ردادێت و خۆی تازه‌ده‌کاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س خاوه‌نی ئه‌و داهێنان و
گۆڕانانه بێت، به‌ڵکو خۆی خۆی له‌گه‌ڵ باری تازه‌دا ده‌گونجێنێت. (سوڵحی عه‌شایریی،
زاراوه‌یه‌کی به‌رفراوانه بۆ کۆمه‌ڵێک کردار و سه‌ودا و هه‌ڵسوکه‌ت، له بچوکترین
گیروگرفته‌وه تا به‌رزترین ڕێککه‌وتنی ئاستی سیاسی، به‌کرده‌وه به‌کارده‌هێنر‌ێت).
له واقیعی به‌کرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌دا، ناکرێت له ته‌نیشت ئه‌و
کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندییه، یاخود ڕاستتر، ئه‌و تۆڕه په‌یوه‌ندییه تێکپچڕاو و
ئاڵۆزه‌وه، کۆمه‌ڵێک، یاخود جۆرێکی تری په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستبوونه‌وه بهێنرێته
ئاراوه و بویسترێت کاری پێبکرێت و جێگه به تێکڕایی په‌یوه‌ستبوونه کۆنه‌کان له‌قکات
و به‌ته‌مابین له ته‌نیشتییه‌وه سه‌وزبێت. له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ده‌یکه‌ین،
شتێکه له‌وبابه‌ته و ده‌مانه‌وێت به‌زۆر دیموکراتییه‌ت بترنجێنینه ناو ئه‌و په‌یوه‌ندیه
عه‌شایرییه‌ی که هه‌مانه و کاری پێده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ خوونه‌ریتی
باوی کۆمه‌ڵگادا بیگونجێنین، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه، که ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین
خوونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی به شێوازێک له‌گه‌ڵ دیموکراتییه‌تدا بگونجێت که مۆرکی
خۆماڵی پێوه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی هاووڵاتییبوون له‌که‌س بسه‌ندرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر جێگه بۆ ئه‌و سێته تازه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشنه‌کرێت،
که خۆی له ده‌ستور و یاسادا ده‌بینێته‌وه، شێوازی په‌یوه‌ندییه‌کانمان سه‌رله‌نوێ
ڕێکنه‌خاته‌وه و لێککه‌وتنه‌کانمان بۆ جیانه‌کاته‌وه و ململانێ و کێشه‌کانمان بۆ
یه‌کاڵا نه‌کاته‌وه و دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و کاته له
مه‌فهومی دیموکراتیدا، ته‌نها قاوغه‌که‌یمان وه‌رگرتووه و له ناوه‌رۆکه عه‌مه‌لییه‌که‌ی
به‌تاڵمان کردۆته‌وه.
دیموکراتی ناتوانێت/ناکرێت که‌سیی (شخسی) بێت، یاخود لایه‌نخواز
بێت. له‌ڕاستیدا تاکه‌کان و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، له‌به‌رده‌م ده‌ستور و
یاسادا ده‌سڕدرێته‌وه و ده‌بنه هاووڵاتیی و هه‌موو هاووڵاتییه‌کیش وه‌کو یه‌ک
له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسانن و هه‌مان ماف و ئه‌رک ده‌یانگرێته‌وه. دادگا به‌و
شێوه‌یه سه‌ربه‌خۆیه، که له‌سه‌رو ده‌وڵه‌تیشه‌وه‌یه و ده‌توانێت تاکه‌کانی فه‌رمانڕه‌واش،
له کاتی سه‌رپێچی یاساییدا، ڕاپێچی لێپرسینه‌وه بکات. ئه‌وه‌ی له پشت دادگاشه‌وه‌یه،
ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆیه‌یه که موڵکی که‌س نییه و هی هه‌موو که‌سێکیشه و
ناوی ده‌وڵه‌ته. دیموکراتییه‌ت ناتوانرێت به‌بێ ئه‌و دامه‌زراوانه کار بکات و
چالاک بێت. دیموکراتییه‌ت ته‌نها به‌ومانایه دێت که مافی که‌س نه‌خورێت، یاخود که‌س
نه‌توانێت مافی یه‌کێکی تر پێشێل بکات و ئازادیش بێت و بۆشی بچێته‌سه‌ر. ڕه‌نگه بتوانرێت بوترێت که
دیموکراتییه‌ت هه‌وڵدانێکه بۆئه‌وه‌ی، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
بچه‌سپێنێت. مه‌به‌ست له، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر، ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت له
دیموکراتییه‌تیشدا بواری پێشێلکردنی مافه‌کانی ئه‌وانی تر هه‌یه (به‌تایبه‌تی له
بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا که به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یڕه‌و ناکرێت و هه‌تا
ئێستا یاسای جه‌نگه‌ڵ، واته کێ به‌هێزتره، ئه‌وا ئه‌و ده‌یباته‌وه و به‌شی شێر
هی ئه‌وه، یاخود به‌هێزه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ڕێکده‌که‌ون و به‌شی لاوازه‌کان ده‌خۆن).
دادپه‌روه‌ری ڕاستودروست ئه‌وه‌یه که حیکمه‌ت له جیهاندا ده‌سه‌ڵاتدار بێت، نه‌ک
سیاسه‌ت. دادپه‌روه‌ری له حه‌قدا بێت و حه‌قیش له دادپه‌روه‌ریدا.
له کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه و هاوشێوه‌ی ئێمه‌دا که به تۆپه‌ڵ
ده‌ژین، تاک و تاکایه‌تی دروست نه‌بووه، که‌چی عه‌قڵییه‌تی تاک فه‌رمانڕه‌وایه،
نه‌ک عه‌قڵییه‌تی به‌کۆمه‌ڵ و دیموکراتی و سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا.
له دیموکراتییه‌تدا تاک و تاکایه‌تی دروستده‌بێت، که‌چی عه‌قڵییه‌تی به‌کۆمه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایه
و کارده‌کات، نه‌ک تاک. هه‌ر بۆیه له‌لای ئێمه دامه‌زراوه به‌ناو ڕه‌سمی و ده‌وڵه‌تییه‌کانیش
به‌رگی شخسی له‌به‌رده‌کرێت و لایه‌نخواز ده‌رده‌چێت.
بۆ ئێمه‌ی کورد دیموکراتییه‌تمان بۆ ئه‌وه ده‌وێت که په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه گشتییه‌کان و که‌سییه‌کان
و په‌یوه‌ندییه خزمایه‌تی و وهۆزایه‌تی ... تا ده‌گاته په‌یوه‌ندییه‌کانی
کار و خوێندن و په‌روه‌رده و فه‌رمانگه و سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
و سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر یاساگه‌لێکی گشتی بابه‌تیانه دامه‌زرێنێته‌وه که شخسی/ نه‌ریتی/بۆماوه
نه‌بێت. چونکه هه‌موو په‌یوه‌ندییه که‌سیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئێمه به
درێژایی مێژوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی شخسی دروستبووه و دروستکراوه.
دیموکراتییه‌ت بۆ
ئێمه مانای دوباره پێکهێنانه‌وه و دروستکردنی په‌یوه‌ندی نێوان من و منه، من و
ئه‌وانی تر. ئه‌مه خاڵی سه‌ره‌کی دروستبوونی هاووڵاتییه به شێوه ڕه‌سمیه‌که‌ی،
به شێوازه مه‌ده‌نییه‌که‌ی. ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی من و من، به واتای جیاکردنه‌وه‌ی
منی شخسی له منی ڕه‌سمی و پێناسه‌کردنی جیابه‌جیای هه‌ردووکیان له په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و له یاسا و ده‌ستوری په‌یڕه‌وکراودا، هه‌ر له ڕۆژی له‌دایکبوونه‌وه
تا دواڕۆژی ژیان.
ئێمه نه‌ک هه‌ر ئه‌زمونی دیموکراتییه‌تمان نییه، به‌ڵکو
ئه‌زمونی هیچ شێوازێکی مۆدێرن و کلاسیکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیشمان نییه و وه‌ک وتمان
هه‌موو په‌یوه‌ندییه ڕه‌سمییه‌کانمان له‌سه‌ر بناغه‌ی شخسی و په‌یوه‌ندییه
شخسییه‌کان داڕشتووه، نه‌ک هه‌ر ڕه‌سمی و شخسی جیانه‌کراوه‌ته‌وه و پێناسه‌نه‌کراوه،
به‌ڵکو که‌سایه‌تی شخسی زاڵه به‌سه‌ر که‌سایه‌تی فه‌رمیدا.
له دیموکراتییه‌تدا،
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مافه‌کان پێشێل نه‌کرێن، ده‌بێت ژیانی شخسیی من جیاکرابێته‌وه
له‌گه‌ڵ ژیانی ڕه‌سمیی مندا و یاساگه‌لێک هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی منه‌وه پێناسه‌ی
که‌سێتیی ڕه‌سمیی من بکات و چوارچێوه‌ی هاووڵاتییبوونم بچه‌سپێنێت. له هه‌ر جێگا
و ڕێگایه‌کدا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌م و بجوڵێمه‌وه، هه‌موو به‌ریه‌ککه‌وتنه‌کان به‌پێی
یاسا په‌یڕه‌و بکرێت و یاسا کۆی په‌یوه‌ندییه‌کان بگرێته‌وه و ڕێکیبخات، به‌بێ ئه‌وه‌ی
ڕاسته‌وخۆ چاوی ده‌سه‌ڵاتدارێتیشی له‌سه‌ر بێت. ئه‌وسا ده‌توانم بڵێم مافه‌کانم
پارێزراوه و ده‌توانم ئازادانه له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی چوارده‌ورمدا هه‌ڵسوکه‌وت
بکه‌م، به‌بێ ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وه‌م هه‌بێت که مافه‌کانم پێشێل ده‌کرێت و پێویستم
به که‌س نه‌بێت ئیشوکاره‌کانم بۆ ڕاپه‌ڕێنێت و جێگاوڕێگام بۆ بکاته‌وه. ئه‌وه‌نده
ده‌بێت به‌س بێت که ئه‌ندامێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌م و پێویسته بچمه هه‌ر جێگایه‌ک،
په‌یوه‌ندیی یاسایی و ئیلتیزامی یاسایی، شێوازی دیالۆگه‌کان و ئیشوکاره‌کان
ڕێکبخات، نه‌ک من کوڕی کێم و کێ ده‌ناسم، یاخود به پێچه‌وانه‌وه که‌س ناناسم و
له هیچ شوێنێک جێگام نابێته‌وه.
له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی
ئێمه‌دا که په‌یوه‌نییه ڕه‌سمییه‌کان له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یوه‌ندی شخسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ڵه‌یه‌ک بکات یاخود پێگه‌که‌ی خراپبه‌کاربهێنێت، که‌سێکی تر دێت
که له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات/ یاخود حیزب‌دا به‌رزتره، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات،
نه‌ک یاسایه‌کی بێلایه‌ن و دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه.
ئێمه ماوه‌ی چوارده‌ساڵه
باس له دیموکراتییه‌ت ده‌که‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی ملیمه‌ترێک له دیموکراتییت
نزیکبوبێتینه‌وه، یاخود به ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێک له‌گه‌ڵ خۆماندا/ له‌ناو خۆماندا
دیموکراتی بووبیین.
دیموکراسی بۆ ئێمه‌ی
نامۆ به دیموکراسی، وه‌ک وتمان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆی په‌یوه‌ندییه کۆنه‌کانه،
که‌چی له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕابوردوودا که باس له دیموکراتی ده‌که‌ین، ته‌نها
په‌یوه‌ندییه کۆنه‌کان و په‌یوه‌ستبوونه شخسییه‌کانمان تۆخکردۆته‌وه که ڕۆژانه
به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌ری ڕاهاتووین و له‌سه‌ری ڕاهێنراوین، هه‌ر له‌سه‌رده‌می
حوکمڕانه کۆنه‌کان و سه‌رده‌سته‌کان تا ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه تازانه، ته‌نها
جیاوازییه‌ک ئه‌وه‌یه ئێمه خۆمان بواری ئه‌و تۆخکردنه‌وه و تۆکمه‌کردنانه‌مان
نه‌بووه و ئێستا "له ئازادی‌دا" هه‌مانه. ئێمه په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کییه‌کانمان
زیندوو کرده‌وه، هه‌ر له‌ناو خێزانه‌وه تا ده‌گاته به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاتدارێتی.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بێت
له دیموکراتی تێبگه‌ین و بمانه‌وێت بیسه‌لمێنین، له پێش هه‌موو شتێکه‌وه ئه‌وه‌یه
که له‌م ماده خامه‌ی به‌رده‌ستمان، له‌م کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌دا، بونه‌وه‌رێک
بخولقێنین که پێی بوترێت "مرۆڤ" ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی که به مافه‌کانی
خۆی به‌ئاگا بێت و ڕێزی لێ‌بگیردرێت. به‌بێ ئه‌و بونه‌وه‌ره، خۆناسین و ناسینه‌وه
ڕونادات و سنوره‌کانی خۆی و ئه‌وانی تر نازانێت و نایناسێت و ڕه‌هه‌نده‌کان تێکه‌ڵ
ده‌بێت و دوورییه‌کان ونده‌بێت و له‌و نێوه‌نده‌شدا بواری مافخواردنه‌کان گه‌وره‌تر
ده‌بن. ئه‌و ناسینه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نها له جه‌سته‌دا گیریخواردووه و به‌پێی غه‌ریزه‌کان
ده‌جوڵێته‌وه و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، کۆمه‌ڵگای
کردۆته زیندانی بۆچوونه شه‌خسییه‌کان و تاکه‌که‌سه‌کانی تیادا فریوده‌درێت و له‌خشته‌ده‌برێت
و ده‌کڕێت و ده‌فرۆشرێت و دوابه‌دواش به‌کۆیله‌کردن و سزادان و ئه‌شکه‌نجه‌دانیشی
به‌دوادا دێت، تا ده‌گاته نه‌فیکردنی جه‌سه‌دیش.
به‌بێ مافی
هاووڵاتییبوون و ڕێزلێگرتن و ساغبوونه‌وه‌ی له ده‌ستوور و یاساکاندا و په‌یڕه‌وکردنی،
ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ئینتیما بۆ نیشتمان، ده‌بێت به سه‌راب و
کارێکی دژوار و باوه‌ڕپێنه‌کراو و بێ‌مانا.
ئه‌و مرۆڤه‌ی به
مافی خۆی وشیار بێت، مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت که بپرسێت و نه‌ترسێت و گوێیلێبگیردرێت
و وه‌ڵامی بدرێته‌وه و داواکارییه‌کانی جێبه‌جێبکرێت. مرۆڤ له نه‌زانیندا، ئه‌و
نه‌زانییه‌ی بۆی خه‌مڵێنراوه، ده‌ترسێت و ناوێرێت بپرسێت و ده‌ڵێت "خوا
خراپتر نه‌دات" "به‌س نییه ئه‌وه‌ش هه‌یه" وه‌نه‌بێت ئه‌و قه‌ناعه‌تانه
له تێگه‌شتنی دنیا و ئیمان و سۆفێتییه‌وه هاتبێت، به‌ڵکو له نه‌زانی و ترس و
داپلۆسین و چاوترساندنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
خه‌ڵکی ئه‌م تۆپه‌ڵگایه‌ی
ئێمه هه‌رچییه‌کی لێبکه‌یت هه‌ر ورته ناکات. ئێره له سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره
ده‌چێت زیاتر له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسایی بێت، له سه‌ربازگه‌دا هیچ یاسایه‌کی
مه‌ده‌نی ناخوات و ئه‌حکامی سه‌ربازی ڕێگه به هه‌موو جۆره هه‌ڵسوکه‌وتێک ده‌دات
له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کاندا "دانیشتوانه‌که‌ی" ئه‌نجامبدرێت. ئاو ببڕه، کاره‌بای
مه‌ده‌رێ، نرخ به‌رزکه‌ره‌وه، شتی خراپی ده‌رخواردده، سزای بده، بیخه‌ره ژێر ئه‌شکه‌نجه‌وه،
ئیعترافی پێبکه، بیکه به چه‌کدار و له ته‌قه زیاتر هیچی تری فێر مه‌که.....هتد.
که‌س هه‌یه بزانێت
به چ یاسایه‌ک هه‌وشارییه‌ک ڕاپێچی لێپرسینه‌وه ده‌کرێت؟ که‌س هه‌یه بزانێت به
چ یاسایه‌ک زه‌وی شار و لادێ و وڵات دابه‌شده‌کرێت و ده‌کڕدرێت و ده‌فرۆشرێت؟ که‌س
هه‌یه بڵێ بۆ؟ که‌س هه‌یه بڵێ ئیتر به‌سه؟ که‌س هه‌یه بڵێ به‌سه ئیتر خۆ ئێره
سه‌ربازگه نییه و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه؟ کوا ئه‌رکه‌کانم؟ کوا به‌رپرسیارێتم؟
کوا مافه‌کانم؟ دیموکراتییه‌ت واته ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییانه که بتوانیت بپرسیت
و جێگایه‌ک/ ده‌زگایه‌ک/ شوێنێک هه‌بێت گوێت لێبگرێت و بتوانێت وه‌ڵامیان بداته‌وه.
2005