بکوژوببڕ خۆتانن بۆ
ناڕۆن؟
25.03.2011
ماوه‌ی بیست ساڵه
ده‌مانکوژن، بیست ساڵه ڕۆحمان ده‌کرۆژن، چل ساڵه به لاڕێدا ده‌مان به‌ن، بۆ
ناڕۆن؟ چاوه‌ڕوانی فه‌رموون؟ یاخود چاوه‌ڕوانی نافه‌رموون؟ بیست ساڵه چیتان به‌سه‌رمان
نه‌هێنا؟ بیست ساڵ ته‌مه‌نی گه‌نجی ئێمه له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه، بیست ساڵ ته‌مه‌نی
چوار ملیۆن مرۆڤ، مه‌گه‌ر چه‌ند هه‌زار ساڵێک زیندانی بکرێن، تا چه‌ند ساتێک له‌و
هه‌مووه ته‌مه‌نه به‌فیڕۆڕۆشتوه‌ی گه‌نجان پڕبکه‌نه‌وه.
بیست ساڵه چیتان
لێنه‌کردین؟ چل ساڵه به‌کێتان نه‌فرۆشتین؟ یه‌که‌م ڕۆژ بۆ نه‌تان ووت به حوکمی
زاتییه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین ده‌یژه‌نین؟ چه‌ند هه‌زارتان ده‌ربه‌ده‌رکرد؟ ڕێگه‌ی چه‌ند
هه‌زاری ترتان گرت نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتیمان؟ چیتان به‌م نیشتیمانه نه‌کرد؟ ئه‌و
نیشتیمانه‌ی ئێمه خۆشمانده‌وێت و که‌چی هه‌ر ڕوت و برسین و هه‌ر ئێوه خۆشاوه‌که‌ی
هه‌ڵده‌لوشن.
ئه‌و نیشتیمانه‌ی
کردتان به هه‌زار پارچه‌وه، ئه‌و نیشتیمانه‌ی له دوای بیست ساڵ بکوژیی و ببڕیی
خۆتان، نه‌تان وێرا بستێک له سێ شاره‌که‌ی حوکمی زاتی زیاتر بڕۆن. کوا که‌رکوک و
خانه‌قین؟
هه‌ر وابزانن ئه‌مه
ڕۆژی قیامه‌ته و پێمان بڵێن به چه‌ندتان فرۆشت؟ ئێوه له‌م بیست ساڵه‌دا چیتان
کرد، جگه له گیرفان پڕکردن؟ ئێوه میلله‌تێکتان سه‌ربڕی و کزه له جه‌رگتانه‌وه
هه‌ڵنه‌سا، ئێوه ئاماده‌ن هه‌موومان بکه‌نه قوربانی کورسییه‌کانتان و بێخه‌م له‌سه‌ری
دانیشن.
چیتان پێنه‌کردین؟
زیندانێکدان پێدروستکردین و خۆمانتان کرد به زیندانه‌وان. بیست ساڵه جه‌نگه‌ڵێکتان
خولقاندووه، نه جێگه‌ی پیری تیاده‌بێته‌وه نه گه‌نج نه ژن نه منداڵ. بستێک
نیه بۆ منداڵیی، په‌نجه‌ره‌یه‌ک نیه بۆ ژن، شه‌قامێک نیه بۆ گه‌نج، ژوورێک نیه
بۆ پیر تیا بحه‌وێته‌وه.
جه‌نگه‌ڵێکتان
دروستکردووه ئه‌وه‌ی نه‌توانێت به نینۆک و دان پاروی ده‌می په‌یداکات، ده‌بێت
ببێت به پیاوی ئێوه و قامچی بوه‌شێنێت. کایه‌یه‌کتان پێکهێنا له درۆ و دزی، له
جیاتی په‌روه‌رده، هه‌موومانتان فێری قۆڵبڕین کرد. له‌جیاتی دڵنه‌وایی بیست ساڵه
ترس و دوبه‌ره‌کی سه‌وزده‌که‌ن، گومان بڵاوده‌که‌نه‌وه، ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕۆحمان ده‌که‌ن
و جاره‌جاره‌ش بۆ چاوترساندن، کوشتنێک له‌ملا و داپڵۆسینێک له‌ولا، جگه له‌وه‌ی
هه‌میشه زیندانه‌کانتان پڕبووه له گه‌نج و بازاڕی لێدان و که‌رامه‌ت شکاندیان
هه‌میشه گه‌رم بووه.
بیست ساڵه ئاوی
خواردنه‌وه‌تان پێڕانه‌بینین، ڕوناکیتان لێشاردینه‌وه، واتان ده‌زانی ئیتر ئێمه
ناتوانین تروسکایی ببینین.
ئێوه چونکه
کوردێتیتان له‌بیرچۆته‌وه نازانن که کورد کۆڵنه‌ده‌ره و ساڵه‌های ساڵی ژێرده‌سته‌یی
وای فێرکردووه که به‌رده‌وامی به ژیان و به‌رگری بدات. ئه‌م ڕاپه‌ڕین و شه‌پۆلی
شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاته‌ش نه‌بوایه، زه‌مینه له‌باربوو بۆ خه‌باتی نهێنی. کورد
ناتوانێت له زۆڵم و زۆر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بسره‌وێت.
ئه‌و خوێنه هه‌ڵچووه‌ی
چه‌ندین ساڵه له به‌رگریدایه، به ئاسانی بۆ ئه‌به‌د له‌خشته‌نابرێت. ئێوه
کوردێتیتان له‌بیرچۆته‌وه و له‌لای ئێمه تۆخبۆته‌وه. ئێمه توشی گرێی ده‌رونی
بووین ئه‌وه‌نده وتمان ئێمه و ئه‌وان، وتمان ڕاپه‌ڕینه‌و ئیتر ئه‌و گرێ ده‌رونییه
ده‌ڕه‌وێته‌وه، که‌چی "ئێوه" هاتن و گرێیه‌که‌تان ئه‌ستور کرد.
بیست ساڵه مه‌یدانی
سیاسه‌تان داگیرکردووه و ئه‌مڕۆبه‌سبه‌یمان پێده‌که‌ن، پێمان بڵێن چیتان کردووه.
بیست ساڵه چاوه‌ڕوانین گوفتارێکتان ببێت به کرده‌وه و نه‌یتوانی له قاوغی درۆ
ده‌رچێت.