ده‌سه‌ڵات و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
ده‌سه‌ڵات
28.03.2011
ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی
به ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وی به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا وشکهه‌ڵدێن و
به‌ره به‌ره له زیندوێتی ده‌که‌ون. تا ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی هه‌ر قاوغه‌که‌یان ده‌مێنێته‌وه
و ناوه‌رۆکه‌کیان پوچه‌ڵده‌بێته‌وه.
پرۆسه‌ی هه‌ڵچوونی
له‌ژێره‌وه، له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، ڕه‌نگ و ده‌نگی
میلله‌تێکی زیندووی پێیه که له یه‌کتر ناسینه‌وه و له نوێنه‌رایه‌تی کردنه‌وه
به‌ره‌و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی خواسته‌کانیان ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست. به وته‌یه‌کی
تر تا ئه‌و کاته هێڵی په‌یوه‌ندی جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی ده‌ستبه‌کار،
هێشتا وشک نه‌بوه و هێشتا که‌س نه باش نه خراپی لێنه‌بینیووه، له‌به‌رئه‌وه
ساتی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵات خاڵی سفره و به هیچ لایه‌کدا لاسه‌نگی تێنه‌که‌وتووه.
هیچ به‌رهه‌ڵستکارێکیش
نیه بۆ ده‌سه‌ڵات، مه‌به‌ست له پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو نیه وه‌ک به‌رهه‌ڵستکار،
به‌ڵکو به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌و سیسته‌مه‌ی له‌ژێر دامه‌زراندندایه. ترسه‌که‌ش هه‌ر
لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات که له ساتی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌دا، هیچ به‌رهه‌ڵستکارێکی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاماده نه‌بێت. ئه‌و هۆکاره‌ی ڕێخۆشکه‌ره بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتێکی
تاکڕه‌و له‌فه‌زایه‌کی به‌ره‌ڵادا، که بتوانێت به ئاره‌زووی خۆی، ته‌نها و ته‌نها
له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا کاربکات. به‌بێ چاوی ئۆپۆزیسیۆن، به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک
له هیچ لایه‌که‌وه و ده‌ستیان واڵابێت بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و پێگه‌یه‌ی که‌وتۆته
ژێرده‌ستیان. سات، ساتی بێ یاساییه و قسه‌ی فه‌رمانڕه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌بێته
کرده‌وه و جێبه‌جێده‌کرێت.
ئا لێره‌وه‌یه
خراپبه‌کارهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵکی ده‌ستپێده‌کات. ئێره خاڵی وه‌رچه‌رخانه، خاڵی
ده‌ستپێکردنی لاسه‌نگی ته‌رازووی دادپه‌روه‌رییه، خاڵی به‌ناچاریی درۆکردنی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه
به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له پشتیان بووه، چونکه ناتوانن نوێنه‌رایه‌تیان
بکه‌ن. هیچ ڕێسا و په‌یڕه‌وێک نیه که په‌یوه‌ستبن پێوه‌ی. ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وان
وه‌ک تاکه مرۆڤ خاوه‌نی چ بیروڕایه‌ک، چ بۆچونێکن و تا چه‌ند خاوه‌نی ویژدانێکی
کۆمه‌ڵایه‌تین که ئه‌و پێگه‌یه‌ی ژێرده‌ستیان که‌وتوه له‌به‌رژوه‌ندی خۆیان به‌کاری
نه‌هێنن. ئه‌مه‌ش که له‌سه‌ر ئاست و مه‌زاجی تاکه‌که‌س وه‌ستابێت، تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر مه‌حاڵه که ئاڕاسته‌ی ئه‌و ڕوداوه مێژووییه‌ی که‌وتۆته ده‌ستیان به
ئاقارێکی ته‌ندروستی مێژوویی‌دا بڕوات. هه‌ر بۆیه خاڵی ده‌ستپێکردن، خاڵی سفر مه‌ترسیدارترین
خاڵه که ده‌سه‌ڵات ده‌ست به‌کار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر وشیارییه‌کی پێشوه‌خت و ئاماده
له پرۆسه‌ی ئه‌و دامه‌زراندنه‌دا ئاماده نه‌بێت، یاخود ده‌سته‌یه‌ک له نوێنه‌رایه‌تی
جه‌ماوه‌ر سه‌رپه‌رشتی و به‌شداری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌که‌ن.
لێره‌دا ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ک
بکه‌ین. ئێمه له جیهانێکدا ده‌ژین سنوری ده‌وڵه‌ته‌کان زه‌مه‌نی مێژوویی دیاری
ده‌کات بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌وتونه‌ته ئه‌و سنوره‌وه. ئه‌م له‌یه‌کدابڕانه
مێژووییه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه که
مرۆڤایه‌تی هێشتا نه‌گه‌شتۆته یه‌ک مێژوو. هه‌ر میلله‌ته و هه‌ر ده‌وڵه‌ته به‌جیا
له‌وانی تر گه‌شه‌ی کردووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی پێشکه‌وتن و پاشکه‌وتن له‌یه‌کتری.
حوکمی ده‌گمه‌نیی و خۆپه‌رستی مرۆڤیش وایکردوه که ئه‌و خۆجیاکردنه‌وه و له‌یه‌کتردابڕانه
زیاتربکات هه‌تا ئاستی به‌جه‌نگهاتن له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌رچاوه‌کاندا و
له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوچه ستراتیژییه‌کاندا. ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ی مرۆڤ
بۆ خۆی دروست کردووه، بۆته ڕێگری خۆناسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا وه‌ک یه‌ک ڕه‌گه‌زی
مرۆڤایه‌تی.
هه‌ر میلله‌ته و به
جیا مێژوویه‌کی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده له‌یه‌کتری دورکه‌وتوینه‌ته‌وه،
وا هه‌ست ده‌که‌ین هه‌ریه‌که‌مان له ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه هاتووین. ئه‌وه‌نده‌ی
خاڵی جیاوازی هه‌یه ئه‌وه‌نده خاڵی هاوبه‌شمان نیه. ئه‌مه ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه
داڕشتنی مێژوو به حوکمی به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی نه‌چووه به‌ڕێوه. به‌ڵکو له
به‌رژوه‌ندی چه‌ند که‌سێکدا ئاڕاسته‌کراوه، یاخود له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند میلله‌تێکدا،
به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ مرۆڤه‌کانی ژێرده‌ست، یاخود میلله‌تانی چوارده‌ور بکرێت.
هه‌ڵه مێژووییه‌کان
لێره‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن که به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خراوه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندی
گشتییه‌وه. ئه‌وه‌یه که مێژوو به‌لاڕێدا ده‌بات و مرۆڤه‌کان و میلله‌ته‌کان و
ده‌وڵه‌ته‌کان له‌یه‌تر جیاده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ چۆنێتی پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی له جیهاندا، به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵات
گرتنه‌ده‌سته، زۆربه‌ی زۆری له بارودۆخێکی نائاساییه‌وه که‌وتۆته‌وه، وه‌ک شۆڕشه‌کانی
دژی داگیرکاری بێگانه، یاخود به‌هۆی ئایدۆلۆژییه‌کی توندڕه‌وه‌وه که ده‌بێته
هۆی ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌ڕێژه لاواز، وه‌ک شۆڕشی کۆمۆنیستی یاخود مه‌زهه‌بی.
له هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا کرداری ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ست له‌ڕێگه‌ی توندوتیژییه‌وه
به‌ئه‌نجام گه‌شتووه، که زۆرجار زۆری تیابه‌کارهاتووه و قوربانییه‌کی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه.
زۆرجار به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا سه‌پێنراوه که ئاماده نه‌بووه بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه.
له‌کۆمه‌ڵگای
دیموکراتیدا کاتێک ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت، هه‌میشه به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکار ئاماده‌یه و ده‌مێنێته‌وه. له پێش ئاڵوگۆڕ و
له دوای ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستیش. گرنگی ئه‌م ئاڵوگۆڕه سیاسییه له‌وه‌دایه،
نوێبونه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و زیندوبونه‌وه‌ی هه‌سته جه‌ماوه‌رییه‌که‌یه‌تی، که
زۆرجار له‌دوای چوار ساڵ ورده ورده هێڵی په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتی ژه‌نگ
ده‌گرێت و لێکتێنه‌گه‌شتن دروست ده‌بێت. له لایه‌کی تریشه‌وه له‌دوای چوار ساڵ
جه‌ماوه‌ر دیسان هه‌ستی به‌شداربونه‌وه و مافی بڕیاردانی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
خۆیان لا ده‌جوڵێت و ده‌بێت به‌شداری بکه‌ن له پێکهێنانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌کی
نوێ‌دا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گۆڕانکارییه نوێیانه‌ی له ماوه‌ی چوار
ساڵی ڕابردوودا ڕویانداوه. که‌سانێک بێنه پێشێ که توانای ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وانه‌یان
هه‌بێت که چاره‌نوسی نوێی ئه‌و میلله‌ته‌یه له‌و مێژووه‌ی که تیایدایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
باشتر بپارێزێت و له هه‌وڵی گوزه‌رانی باشتردا بێت بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو. واته
ئاسته‌مه سیسته‌می حوکومڕانی بگاته ئاستی وشکهه‌ڵهاتن که هه‌ر چوار ساڵێک کۆمه‌ڵگا
بجوڵێت و ژیانی سیاسی خۆی نوێکاته‌وه.
گرفتی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی
نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌ستپێکرنه‌وه‌یه له خاڵی سفره‌وه، سڕینه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وێتییه و دامه‌زراندنی ده‌ستوره که مافی هه‌مووان بپارێزرێت و
ئازادی به‌رقه‌رار بێت. که‌م تا زۆری شۆڕشه‌کانی پێشووش به‌و ئامانجانه‌وه ئه‌نجامدراوه،
دوایش دیموکراتیه‌ت بوه به دیکتاتۆرییه‌ت، ده‌ستور بوه به پارێزه‌ری ئه‌و
دیکتاتۆرییه‌ته، ئازادی کراوه‌ته کۆیله‌یه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵات و شۆڕش، یاسا بوه به‌و
نه‌ریته‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارێتی په‌یڕه‌وی ناکات.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مڕۆ
ئێمه له‌سه‌رده‌مێکی تردا ده‌ژێن و هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونانه‌شمان له‌به‌رچاوه و
له‌یادماندایه. شۆڕشی نوێ دژی داگیرکاری بێگانه نیه، هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای
کۆمۆنیستی و مه‌زهه‌بی نیه. شۆڕشی نوێ ده‌توانرێت له ڕسته‌یه‌کدا کورتبکرێته‌وه،
ئه‌ویش ئیعتیبارهێنانه‌وه‌یه بۆ مرۆڤ که بۆ هه‌تاهه‌تایی سوکایه‌تی پێنه‌کرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پرنسیپه په‌یڕه‌وبکرێت، ئه‌وه به‌و مانایه‌دێت که دیموکراتییه‌ت
ده‌چه‌سپێت، مافی مرۆڤ پێشێل ناکرێت، مێژوو به‌لاڕێدا نابرێت، به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا
پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌س ده‌که‌وێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کین که
کۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ست بێته‌وه به مێژووی جیهانه‌وه.