ده‌سه‌ڵاتی کوردی و
ڕاونان و ڕاوکردنی عه‌قڵ
31.03.2011
یه‌که‌م: ناسینه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات.
پێکهاته‌ی ئه‌قڵییه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی، بنه‌مایه‌کی ئه‌قڵی نیه، هه‌ر بۆیه به‌کارهێنانی ئه‌قڵییه‌تی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌یه و توشی ئه‌شکالیاتمان ده‌کات.
بۆیه باشتره، یاخود ڕاستره باری ده‌رونیی و پێکهاته‌ی که‌سایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار
ڕونبکرێته‌وه. ئه‌وسا له کۆی دامه‌زراوه‌کانیشی تێده‌گه‌ین که ئه‌و پێکهاته ده‌رونییه
چۆن چۆنی کۆمه‌ڵگای کوردی له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابوردوودا به‌ڕێوه بردووه.
ژیانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگای
کوردی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، وه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی تر ناچار بووه به‌رده‌وامی
به بژێوی ژیانی خۆیبدات، به‌ڵام له‌ژێر بارێکی نائاسایی و قورس و گرندا، به نه‌داری
و کوله‌مه‌رگی، مه‌مره‌مه‌ژی. له‌ژێر ترس و دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌نددا، پێش ڕوخاندنی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه. به‌ڵام هێشتا خه‌ڵکی هه‌ر ڕازی
بوو، چونکه بۆ یه‌که‌م جار بوو بتوانێت هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵبمژێت. خه‌ڵک تامه‌زرۆی
ئازادی بوو، نه‌یده‌زانی ڕه‌نگی چۆنه، ده‌نگی چۆنه. ئازادی برسێتی بۆ ماوه‌یه‌ک
له‌بیربردبوونه‌وه.
که‌م که‌س هه‌یه ئه‌و
برسێتی و نه‌بوونییه‌ی له‌بیرچوبێته‌وه. فرۆشتنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ماڵه‌ی
تیایدا ده‌ژیت. هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی باپیران بۆ پلاتینی ئه‌ژنۆی. سواڵکردنی
مامۆستای قوتابخانه‌کان............
باری ده‌روونی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک، له‌لایه‌ک به‌نه‌مانی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی ڕژێمی به‌عس سوکبوو بوو، له‌لایه‌یه‌کی
تره‌وه له جیهانی چوارده‌ور دابڕابوو. ئه‌و نوزه‌یه‌ی له ڕه‌وه به‌کۆمه‌ڵه‌که‌یدا
گه‌شته جیهان، به ماچوموچێکی سه‌دام کپبووه‌وه. میلله‌ت خۆی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک
بینییه‌وه که پێی نامۆ بوو. ده‌سه‌ڵاتێک که ته‌نها زمانه‌که‌ی کوردی بوو. وه‌کو
باران باری و وه‌ک شاخ له‌سه‌ر سنگی خه‌ڵکی قوتبوه‌وه.
ساڵانی سه‌ره‌تای
ڕاپه‌ڕین، بێکه‌سترین و دابڕاوترین میلله‌تی دونیا میلله‌تی کورد بوو. چه‌کداره‌کانی
شاخ خۆیان کرد به پاڵه‌وانی شار. سه‌ره‌تا به ماچێ، ده‌ستی سه‌ربازه‌کانی به‌عسیان
گرت و هێنایانه‌وه بۆ شاره‌کان و خۆیان له په‌نایدا دانیشتن.
میلله‌ت پڕبوو، توڕه‌بوو
له دووباره هاتنه‌وه‌ی ده‌بابه و پۆستاڵ بۆ ناوجه‌رگه‌ی شار و دوباره
چاودێریکردنیان. به‌رگی سه‌ربازی و چه‌ک و پۆستاڵ، هیچ شتێکی تر ناهێنێته‌وه یاد
له داپڵۆسین و کوشتن و بڕین، له ئه‌نفالکردن زیاتر. هاتنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی سه‌دام،
ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که نه ڕاپه‌ڕین و نه ڕه‌وه به‌کۆمه‌ڵه‌که هیچی لێنه‌که‌وته‌وه
زیاتر له‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی شاخ هاتنه‌وه ناو شار. که ده‌وترێت چه‌کداره‌کانی
شاخ مه‌به‌ست پێشمه‌رگه نیه، به‌ڵکو سه‌رکردایه‌تییه‌که‌یه‌تی، که ڕۆحی
شۆڕشگێڕێتییان ده‌مێک بوو مردبوو. دوا تروسکه‌ی شۆڕشگێڕێتی پارتی له‌دوای هه‌ره‌سی
1975وه کوژاوه‌ته‌وه و یه‌کێتی له دوای مفاوه‌زاتی 1984وه.
به شێوه‌یه‌کی
گشتی، ئه‌گه‌ر شۆڕش له ئانوساتی خۆیدا سه‌رنه‌که‌وێت، یا خامۆش نه‌کرێت، ئه‌وا هه‌تا
درێژبێته‌وه، ئه‌گه‌ری بوونی به بازرگانی زیاد ده‌کات هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که له‌لای
ئێمه ڕویداوه. یاسر عه‌ره‌فات که مرد چوار ملیار دۆلاری له‌پاش به‌جێما بۆ
خێزانه‌که‌ی، له کاتێکدا نیوه‌ی زیاتری فه‌له‌ستینییه‌کان هه‌تا ئێستاش هه‌ژارن و
له‌ژێر چادردا ده‌ژین.
ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردییه که ئه‌مڕۆ ئه‌وه بیست ساڵه ده‌ستی به‌و کورسییه‌وه
گرتووه که سه‌دام حوسه‌ین بۆی دانابوون. ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری دووه‌م نه‌بوایه
که که‌ڕێتێکی تر شاره‌کانیان له داروده‌سته‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین پاککرده‌وه، ئه‌وه
هه‌تا ڕوخاندنی سه‌دام، ده‌سه‌ڵاتداره کوردییه‌کان له‌ژێر چه‌تری ئه‌ودا حوکمی
زاتییه‌که‌یان ده‌چه‌سپاند.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
کورد ئه‌و ساڵانه خه‌ریکی چی بوون؟ گومرگ کۆکردنه‌وه، سه‌رانه وه‌رگرتن، باج سه‌ندن،
داڕوتانی دانیشتوانی کوردستان و تاڵان‌کردنی ئه‌و سامانه که‌مه‌ی له‌ژیر ده‌ستی به‌عس
ڕزگاری بوو بوو. به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، دوو "سه‌رکرده‌که، دوو ئه‌قڵیه‌ته‌که"
له‌سه‌ر داهات و ناوچه‌ی نفوز،گیانی خه‌ڵکه ڕه‌شوڕوت و بر‌سییه‌که‌یان به‌ردایه
یه‌کتری. سێ پارێزگاکه‌یان دابه‌شی دوو کرد. ئه‌مه درێژه‌ی هه‌بوو که ده‌کاته
نزیکه‌ی سیانزه ساڵ. ئه‌و ساڵانه ناگێڕدرێنه‌وه، هه‌ر ڕۆژێکی هه‌زار چیرۆکی
برسێتی و قاتوقڕی و دزی و جه‌رده‌یی تێدایه.
ئه‌وه به‌رهه‌می
دوو "ئه‌قڵه" ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌که‌ی کوردستان بوو.
میلله‌تێکی ماندووی
وه‌ک کورد له‌دوای سی ساڵ داپڵۆسینی ڕژێمی به‌عس، له‌ده‌می گورگ به‌ربوو، که‌وته
به‌ر ده‌می شێره‌وه.
دروستبوونی دیکتاتور
ڕوداوێکی ناوازه‌ی مێژوو نیه، به‌ڵکو به گشتی مرۆڤایه‌تی له‌ژێر زه‌بری
دیکتاتۆریه‌ته‌وه چاوی هه‌ڵهێناوه. چ مێژووی کۆن و چ مێژووی نوێ، پڕه له ناوی
سه‌رکرده و پاشا و میر و جه‌نه‌ڕاڵ که ئاڕاسته‌ی مێژوویان به‌و ئاقاره‌دا بردووه
که ئه‌مڕۆمانی دروستکردووه. دکتاتۆرییه‌ت هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه و هه‌ر ده‌سته‌یه‌کی
بچوک سیاسه‌تی جیهان داده‌ڕێژێت و ڕوداوه مێژووییه‌کان له‌پێشه‌وه دروست ده‌کرێن.
هه‌ربۆیه هه‌تا ئه‌مڕۆ سێ به‌شی مرۆڤایه‌تی له هه‌لومه‌رجێکی ناشایسته‌دا ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
دروستنه‌بوونی فه‌زای
ئازادی گشتی، واته خاکێکی به پیتوفه‌ڕی سه‌وزبوونی دیکتاتۆرییه‌ت. دکتاتۆرییه‌ت
له فه‌زایه‌کدا دروست ده‌بێت که داگیرنه‌کراوه، واته هێشتا بۆشه، به‌تاڵه له
فیکر و بۆچوون. یه‌که‌م فرسه‌ت کێ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت، بۆخۆی ده‌یچنێت و به
ئاره‌زو و خواستی خۆی ئه‌و فه‌زایه پڕده‌کاته‌وه. کۆمه‌ڵێک دیکتاتۆری بچوک
دروستده‌کات که فه‌رمانه‌کانی جێبه‌جێ بکه‌ن و سه‌رکوتی هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی تر
بکه‌ن که سه‌ریانهه‌ڵنه‌داوه. واته هه‌ریه‌که له ئێمه له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا
دیکتاتۆرێکی شاراوه‌مان تێدایه که سه‌رکوتده‌کرێت، به‌وه‌ش به‌کۆیله‌بوونمان فه‌راهه‌م
ده‌کات.
دووه‌م: ڕاونان و
ڕاوککردنی ئه‌قڵ.
له ماوه‌ی ئه‌م
بیست ساڵه‌ی دوایدا که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌سه‌ر حوکم بووه، مێژووی جیهان گه‌لێک
هه‌نگاوی خێرای به‌خۆوه بینیوه له بواری پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیاو ڕاگه‌یاندن و
گه‌یاندندا، له‌گه‌ڵ ئاسانی ده‌ستپیاگه‌شتنیاندا. که ده‌کرا کوردستان بکرایه به
جێگه‌یه‌ک شانبه‌شانی ئه‌وروپا، به‌ڵام بۆنه‌کرا؟
له جێگه‌یه‌کی تردا
باسمان کردووه، ئه‌و تاقمه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت، ماوه‌یه‌کی
دورودرێژ بوو، تینووی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست بوون، ده‌مێک بوو خه‌می میلله‌تیان
له‌بیرچوبوه‌وه. میلله‌ت ته‌نها به‌رده‌بازێک بوو بۆ چونه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی
پێگه‌قایمکردنی خۆیان بوون، ئه‌وه‌نده نه‌یانده‌توانی و ناتوانن بپه‌رژێنه سه‌ر
باری گوزه‌رانی میلله‌ت. ده‌یانویست پێڕابگه‌ن و خه‌ونی چه‌پێنراوی چه‌ندین ساڵه
بێننه‌دی، که ساڵانی شاخ له‌سه‌ر ده‌رونیان که‌ڵه‌که‌ی کردبوو.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
ده‌سه‌ڵات له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا، که به کوردستانی ئێراق ناوده‌برێت، له‌لایه‌ن
پارتی و یه‌کێتییه‌وه، هێشتا ڕه‌نگوبۆی شارستانییه‌ت به کۆمه‌ڵگای کوردییه‌وه
مابوو. ئه‌و ڕه‌نگوبۆیه‌ی ساڵه‌های ساڵ له دژوارترین هه‌لومه‌رجدا کورد توانیبووی
بۆخۆی پێکبهێنێت. له‌دوای ئه‌وه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردی بوو به زیندانێکی داخراو،
دابڕاو له‌جیهان. ڕۆژبه‌ڕۆژ ڕوخساری ده‌سه‌ڵاتی تازه ده‌رده‌که‌وت و ڕۆژبه‌ڕۆژ ده‌موچاوی
شارستانییه‌ت ده‌شاردرایه‌وه. کۆمه‌ڵگا بۆ دواوه ده‌ڕۆشت و ده‌سه‌ڵات پێگه‌ی
قایمده‌کرد و له کۆمه‌ڵگا جیاده‌بۆوه. پرۆسه‌ی به‌لادێیکردنی شار ده‌ستیپێکرد.
وه‌نه‌بێت پیلانی بۆ دانرا بێت، به‌ڵکو ماهییه‌تی/ ئه‌قڵییه‌تی ئه‌و ده‌سه‌لاتبه‌ده‌ستانه
هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو.
سه‌ره‌تا له
برسێتیدا ڕۆحی خه‌ڵکیان ده‌کێشا، له‌دوای ڕوخانی سه‌دامیشه‌وه له ده‌ریای
دۆلاردا مه‌له‌یان ده‌کرد دور له چاوی خه‌ڵک. هیچ کاتێک کاتیان نه‌بووه بپه‌رژێنه
سه‌ر میلله‌ت. هیچ کاتێک ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌قڵێک به‌شداری ده‌سه‌ڵات بکات.
ساڵانێکی درێژ هه‌موو وزه‌ی خۆیان بۆ منافه‌سه‌کردنی یه‌کتری سه‌رفکرد تا ڕێکه‌وتنه
ستراتیجییه‌که‌یان که وه‌ک برا بیخۆن، دوایش له ژێره‌وه به‌رده‌وامیان به‌هه‌مان
دژایه‌تیکردندا و هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
ڕێگری یه‌که‌م له
نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کوردی هه‌نده‌ران بۆ کوردستان، ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوو. که‌م کورد
هه‌یه له ئاواره‌یدا خه‌ونی به گه‌ڕانه‌وه‌وه نه‌بینیبێت، هه‌ڵبه‌ته زۆربه‌یه‌ک
گه‌ڕایه‌وه و ڕاونرایه‌وه، به‌وه‌ی یا هیچ کارێکی پێنه‌ده‌سپێرا، یاخود ئه‌گه‌ر
خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌کی بچوکیش بوایه، ده‌بوایه له‌گه‌ڵ مه‌سوولێکدا ڕێکبکه‌وێت
و پشکی بداتێ، ئه‌وه‌ش به هه‌موو که‌سێک قبوڵ نه‌ده‌کرا. له‌و هۆکارانه‌ش گرنگتر
که خه‌ڵک نه‌یده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه، دروستکردنی فه‌زایه‌کی نادروستی کۆمه‌ڵایه‌تی
بوو. فه‌زایه‌ک له درۆ، فه‌زایه‌ک له ساخته‌کاری، ئازادییه‌کی ڕوکه‌ش، به‌ره‌ڵاییه‌کی
به‌رفراوان....دزییه‌که‌ی ئاشکرا..
هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵگایی
کوردی هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عسه‌وه جگه له‌سه‌رکوتکردن و کوشتنوبڕین،
به‌پێی سیاسه‌تێکیش په‌راوێزخرابوو. واته هه‌تا ده‌توانرا ڕێگه له گه‌شه‌ی
ئابوری و بازرگانی و ڕۆشنبیری ده‌گیردرا هه‌ر بۆئه‌وه‌ی له‌و ئاسته پاشکه‌وتووییه‌دا
بهێڵرێته‌وه که ئاسانتر کۆنترۆڵ بکرێت. ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌و به‌جێماوه‌یه‌ی که
وه‌رگرت، ده‌ستی لێنه‌دا، به‌ڵکو ئه‌و فه‌زایه‌ی که دروستیان کرد، بوه هۆکارێکی
تر بۆ کۆچی لاوی کورد به‌ره‌و ئاواره‌یی. ئه‌وه‌نده‌ی گه‌نج له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه
به‌ره‌و هه‌نده‌ران که‌وتنه‌ڕێ، چاره‌کی ئه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس هه‌ڵنه‌هاتبوو.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی
ساڵانێکی زۆریش کتێبه‌کانی سه‌دامیان له قوتابخانه‌کاندا به‌کار ده‌هێنا که له
به‌غداوه ده‌گه‌شته کوردستان به ڕه‌سمی سه‌دام حسێنه‌وه که ته‌له‌به‌کان
بۆیان نه‌بوو بیدڕێنن.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی
هیچ کارێکی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌کرد له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا، به پێچه‌وانه‌وه
شێواندی. هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی په‌یوه‌ندی به بنیاتنانی ژێرخانی ئابورییه‌وه هه‌یه،
وه‌ک پیشه‌سازی، کشتوکاڵ، خزمه‌تگوزاری ڕێگه‌وبان و ئاو و کاره‌با، قوتابخانه و
نه‌خۆشخانه... به ئاسته‌م ڕوه‌که‌ی ڕوشێنراوه. دانیشوانی لادێکان نه‌یانتوانی
بگه‌ڕێنه‌وه گونده وێرانکراوه‌کانیان، چونکه هیچیان بۆنه‌کرا، ئه‌وه‌ی که تا ئه‌و
کاته‌ش مابوه‌وه، بۆ کرێکاری و بژێوی ژیانی ڕویکرده شاره‌کان.
هه‌زارویه‌ک بواری
ئیشتیاکردنی ئه‌قڵ هه‌بوو که ئیشی تیابکرێت، نه خۆیان هیچیان کرد، نه هێشتیان
که‌س به‌لایدا بچێت. ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بوو، مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا
بوو له‌و داڕزانه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقییه‌دا، که باشترین ده‌رفه‌تی دزی و
تاڵانکردنیش هه‌ر ده‌که‌وێته ئه‌و کایه‌یه‌وه.
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا
ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ ئیش نه‌کات، ئه‌وا به ناچاری غه‌ریزه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. هه‌ڵسوکه‌وت
به غه‌ریزه هه‌ڵسوکه‌وتێکی دڕندانه و بگره‌وبه‌رده‌یه، ژیانی بێ یادگه و بێ
ڕابوردووییه، به غه‌ریزه ژیان مرۆڤ له بستێک زیاتر به‌رده‌می خۆی نابینێت.
داهاتووی ده‌بێته سه‌راب، مێژووی کورتده‌بێته‌وه بۆ به‌رده‌وامی ئێستای...له
کۆتاییدا مرۆڤێکی پاسیڤی لێده‌رده‌چێت که خه‌می کۆمه‌ڵگا خه‌می ئه‌و نیه و ئه‌وه‌ی
پێویسته ئه‌وه‌یه دوای ژیانی خۆی بکه‌وێت.
ئه‌وه ئه‌و بوارانه
بوو که ده‌سه‌ڵاتی کوردی هێنایه ئاراوه که بتوانرێت کۆمه‌ڵگا به ئاسانترین
شێوه لێبخوڕدرێت و به هه‌موو شتێک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرێت و چه‌واشه بکرێت.
سوپاس بۆ ئه‌و
دابڕانه مێژووییه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی
ئێمه‌شی گرته‌وه، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداری له‌م گۆڕانکارییه گه‌وره‌یه‌دا
ده‌که‌ن، که دامه‌زراندنی مێژووه بۆ یه‌کمجار له ناوچه‌کانی ئێمه‌دا، بۆ
پێکهاتنه‌وه و بونیاتنانی مرۆڤه.
ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته
ته‌نها یه‌ک مافیان له کوردستاندا ماوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئازادیان لێبسه‌نرێته‌وه.