چه‌ند وانه‌یه‌کی
قوتابخانه‌ی شۆڕشی گه‌لی میسر و ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌ی کورد.
30.03.2011
له پێش هه‌موو وانه‌کانه‌وه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تیوه‌رییه‌کانی پێشوی شۆڕش و چۆنێتی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی
نوێ له مێژوو.
پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی
حیزبه سیاسیه‌کان.
پێویست نه‌بوونی سه‌رکرده‌ی
نمونه‌یی.
بزوتنه‌وه‌یه‌کی
ئاشتیانه.
به‌ڕێوه‌بردنێکی گه‌نجانه
و وشیارییه‌کی که‌ڵه‌که‌بوو.
نه‌وه‌ی سێیه‌م ئه‌وه‌ی
بوو به زاراوه‌یه‌ک له شۆڕشی میسردا، ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه که نه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته
نه سه‌ر به هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی ئۆپۆزیسیۆنه. نه‌وه‌یه‌که به شێوه گشتییه‌که‌ی
بڕوایان به سیاسه‌ته باوه‌که‌ی سه‌رده‌م نه‌ماوه، بڕوایان به سه‌رکرده‌یه‌کی
تاک و ته‌نها نیه له‌دایکبێت و ڕزگاریانبکات.
نایانه‌وێت تێکه‌ڵاوی
فڕتوفێڵی سیاسه‌ت بن. سیاسه‌ت به باره سروشتییه‌که‌ی، ساکاره‌که‌ی وه‌رده‌گرن وه‌ک
ئه‌وه‌ی له ئێستا و لێره‌دا و پێداویستییه ڕۆژانه‌کان و ڕێزلێگرتنی وه‌ک مرۆڤێک
نه‌ک قێزلێکرنه‌وه‌ی و مامه‌ڵه‌کردنی وه‌ک ئاژه‌ڵێک.
شۆڕشی گه‌نجانی میسر
هه‌موو پاکییه‌کانی گه‌نجانی له‌خۆگرتبوو، (له‌ئامێزگرتنی ژیان به‌مانا قوڵه‌که‌ی)
نه‌ویستنی شه‌ڕ، نه‌ویستنی ئاژاوه، نه‌ویستنی گێره‌شێوێنی، نه‌ویستنی کوشتنوبڕین،
نه‌ویستنی درۆکردن و درۆله‌گه‌ڵکردن.
هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه
هاواریان ده‌کرد ناشکێنین، وێرانناکه‌ین، خاپورناکه‌ین. به‌و مانایه‌ی ئه‌مه
نیشتمانی ئێمه‌یه، ئێمه لێره‌دا ده‌ژین و ده‌مانه‌وێت پارێزگاری لێبکه‌ین نه‌ک
کاولیبکه‌ین، ئێوه ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران نامۆن به‌م گه‌ل و نیشتمانه و ده‌بێت
بڕۆن.
جگه له‌سوتاندنی
مۆڵگه‌کانی حیزب له یه‌ک دوو ڕۆژی یه‌که‌مدا، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه، بوون به
په‌رژینی پاراستنی هه‌موو داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیی و موڵکه گشتییه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا به به‌ڕه‌ڵاکردنی دزوجه‌رده‌ی زیندانه‌کان و به
کڕینی کۆمه‌ڵێکی تری به‌کرێگیراو بۆ تێکدان و دزی و کوشتن و تاڵانکردن.
یه‌کێک له‌و
تاکتیکانه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌وه بوو که له پاش دوو سێ ڕۆژی یه‌که‌م هێزی
ئاسایش و پۆلیسی له شه‌قامه‌کانی شار کشانده‌وه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵک بکه‌ونه تاڵانی
و ئه‌وکاته سوپا دابه‌زێت بۆ نه‌هێشتنی تاڵانی و دزی و ده‌ست به‌سه‌ر بارودۆخه‌دا
بگیردرێته‌وه و خۆپیشانده‌ران به گێره‌شێوێن و تاڵانکه‌ر بدرێنه قه‌ڵه‌م، به‌ڵام
کاتێک سوپا دابه‌زی نه دزی هه‌بوو نه تاڵانی، به پێچه‌وانه‌وه باوه‌شی گه‌رمی
گه‌لێک هه‌بوو که هاواری ده‌کرد سوپا و گه‌ل یه‌ک ده‌ست و بازووه.
پاکیی گه‌نجان هه‌ر
زوو که‌وتنه دروستکردنی لێژنه‌ی پارێزگارییکردن و هه‌ر زوو توانیان له‌و پلانانه
تێبگه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌وه بونه ڕێگری دزی و تاڵانی که له لایه‌ن پیاوانی
ڕژێمه‌وه به فه‌رمانی سه‌رویان به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
یه‌کێک له خاڵه
گرنگه‌کانی تری شۆڕشی گه‌نجان ئه‌وه بوو که به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌لاماری پۆلیس و
ئاسایشیان نه‌دا جگه له به‌رگریکردن له‌خۆ.
ئێمه‌ی کوردیش به‌درێژایی
مێژوو به گێل له‌قه‌ڵه‌مدراوین، به نه‌زان به‌مێگه‌ل که پێویستمان به شوانێک
هه‌یه لێمانخوڕێت.
سه‌رده‌می سه‌رکرده‌ی
هه‌ڵکه‌وتوو نه‌ما، هه‌ر یه‌ک له ئێمه سه‌رکرده‌یه‌کین، ئێمه پێویستمان به‌که‌س
نیه لێمانخوڕێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت خاوه‌نی خۆمان بین نه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک خاوه‌نمان
بێت. ئێمه ئه‌وه‌نده وشیاریمان به‌سه که چه‌پمان له ڕاستمان بکه‌ینه‌وه.
هه‌موو که‌سێک به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وشیاره.
سیاسه‌ت مانای دزی و
فێڵکردن نیه، به‌ڵکو شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه،به‌ڕێوه‌بردنێک که جێگای هه‌موومانی
تیابێته‌وه. ئازادی ژیان به‌بێ داپڵۆسین، دابینکردنی که‌رامه‌تی مرۆڤ که هیچ
هێزێک نه‌توانێت تێکیبشکێنێت، سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی دادگا، ده‌وڵه‌ت، یاسا.
له‌سه‌رێکی تره‌وه
ڕاپه‌ڕینی گه‌لی میسر نزیکه‌ی بیست ساڵێک به‌دوای ڕوخاندنی بلۆکی کۆمۆنیزمی و
ڕوخانی دکتاتۆره‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتدا دێت، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ته هێشتا دره‌نگ
نیه. ئه‌و سه‌رده‌می شه‌ڕی سارده‌ی ئه‌وسا و جیهان، سیاسه‌تێکی تر بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ، که کرانه‌وه‌ی جیهان و تێگه‌شتنێکی ئاسانتر بۆ کۆمه‌ڵانێکی زۆرتر له‌به‌رده‌ست
دایه.
کورد بیست ساڵ له‌وه‌وپێش
هه‌لومه‌رجی ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی ژێرده‌سته‌ی ڕژێمی به‌عسی بۆ گونجا و به‌ئه‌نجامی
گه‌یاند، به‌ڵام شۆڕش و ده‌ستکه‌وته‌کانی له لایه‌ن چه‌ند تاقمێکی چه‌کداره‌وه
دزرا و خۆیان کرده خاوه‌نی ده‌ستکه‌وته‌کانی.
کورد هه‌تا ئێستا
شۆڕشی نه‌کردوه سه‌رکه‌وتوو بوو بێت، هه‌موو بزوتنه‌وه‌کانی پێشوو ته‌نها شێوه‌یه‌ک
بووه له به‌رگریکردن له مانه‌وه. ئێمه هه‌رگیز خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نه‌بووین،
ئێمه هه‌رگیز خاوه‌نی حوکمه‌ت نه‌بووین، ئێمه هه‌رگیز خاوه‌نی په‌رله‌مان نه‌بووین.
ئه‌وه‌ی که هه‌یه
کۆمه‌ڵێک دزوجه‌رده‌یه، به زه‌بری پاره و هێز خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر میلله‌تدا
و خۆیان وه‌ک نوێنه‌ری پیشانده‌ده‌ن.
ئێمه هه‌تیو نه‌که‌وتوین
هه‌تا باوکێکی دڵسۆز بێت و نازمان هه‌ڵبگرێت، ئێمه چیتر مێگه‌ل نین چاوه‌ڕوانی سه‌رکرده‌یه‌ک
بین لێمان بخوڕێت. نه پێویستمان به جیڤارا هه‌یه، نه گاندی نه ماندێلا، نه
به مه‌هدی ڕزگارمان بکات.
ئێمه ئێستا مرۆڤی
ته‌واوین له عه‌قڵی خۆمان زیاتر پێویستیمان به که‌سی تر نیه، یا ئه‌وه‌تا به
ئازادی ده‌ژین، یا ئه‌وه‌تا به سه‌رشۆڕی ده‌مرین، له‌و نێوانه‌دا هیچ بوارێکی تر
نیه بۆ ژیان. هه‌رکه‌س، هه‌ر گه‌نجێک ئه‌م کۆمه‌ڵه پرنسیبه سادانه له‌خۆیداببینێته‌وه،
له جێگه‌ی خۆیه‌وه سه‌رکرده‌یه. دزی و جه‌رده‌یی نه‌کات، دادپه‌روه‌ر و حه‌قپه‌رست
بێت، پارێزه‌ری سامانی میلله‌ت بێت و به‌فیڕۆینه‌دات. پرنسیبه گشتییه‌کانیش له
چه‌ند خاڵێک تێپه‌ڕناکات. حوکمه‌تێکمان ناوێت دزیمان لێبکات، حوکمه‌تێکمان ناوێت
درۆمان له‌گه‌ڵ بکات، نیشتمان موڵکی هه‌موومانه، حوکمه‌تێکمان ناوێت داپڵۆسین و
ئه‌شکه‌نجه په‌یڕه‌وبکات.