حیكمه‌ت و سیاسه‌ت
ده‌سه‌ڵات و ڕۆشنبیری
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ڕۆشنبیر ده‌ترسێت، ده‌سه‌ڵات
نییه، به‌ڵكو مافیایه.
ئه‌و ڕۆشنبیره‌ی دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌كات،
ڕۆشنبیر نییه،به‌ڵكو سیاسییه.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناڕوخێنرێت، به‌ڵكو ده‌گۆڕدرێت.
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و تێگه‌شتنانه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆش
باوه و ده‌یه‌وێت چۆنێتی ده‌سه‌ڵاتدار و ڕۆشنبیر دیاریبكات و پێكه‌وه گرێیانبداته‌وه،
تێڕوانینێكی چینایه‌تی هه‌یه بۆ مێژوو، بۆ كۆمه‌ڵگا و بۆ ژیان. هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان
له‌و ململانێیه‌دا ده‌بینێته‌وه و به‌و پێوانه‌یه‌ش شرۆڤه‌ی ده‌كات. ئه‌و
تێڕوانینه‌ی كه له هه‌موو جێگه و زه‌مانێكدا ده‌یه‌وێت به زه‌بروزه‌نگ كۆمه‌ڵگا
هه‌ڵگێڕێته‌وه و بیگۆڕێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ركی ڕۆشنبیریی وریاكردنه‌وه و به‌ئاگایی
هێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نه‌بێت له‌وه‌ی كه چی له واقیعدا (واقیعی ڕۆژانه و
واقیعی میژوویی) ڕوده‌دات، ئه‌وا ئه‌و ڕۆشنبیرییه بێئاگایه و ده‌بێت وشیاربكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیریی نه‌یتوانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا
به خودی خۆیان بناسێنێت و پارێزگاری‌یان لێنه‌كات، ئه‌وا هێشتا ئه‌و ڕۆشنبیرییه له‌دایكنه‌بووه
و ده‌بێت زه‌مینه‌ی بۆ خۆشبكرێت كه له‌دایكبێت.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندی
گشتیی میلله‌ته‌كه‌ی، له ئێستا و داهاتودا، له‌به‌رچاونه‌گرت، ئه‌وا چاره‌نوسی ئه‌و
میلله‌ته له ڕه‌وتی مێژوویی خۆی ده‌خزێنرێت و له بازاڕی جیهانیدا وه‌ك كاڵایه‌ك
له‌ڕوده‌خرێت و ده‌كڕدرێت و ده‌فرۆشرێت.
وه‌ك ده‌بینین، دوو ستووتمان هه‌یه له ته‌نیشت
یه‌كتره‌وه/ له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا كه ناشێت تێكه‌ڵاوی یه‌كتریانبكه‌ین. له‌لایه‌ك
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیریی.
به شێوه داماڵراوه‌كه‌ی، ئاگایی و وریایی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی ناچێته خانه‌ی ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیرییه‌وه. هه‌ردووكیان واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و
مێژوویی ده‌یانسه‌پێنێت و پێداویستییه‌كی ژیانه‌وه‌رییه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی سازگار. تێهه‌ڵكێشبوون
و كاریگه‌ری به‌رانبه‌ر، له ڕه‌وتێكی مێژوویی‌دا، هاوكێشه‌یه‌كی ته‌واو پێكده‌هێنێت.
باری چه‌سپاوی سیاسی، ده‌توانێت بواری ڕۆشنبیریی بڕه‌خسێنێت كه گه‌شه‌ی خۆی بكات.
ڕۆشنبیریی ده‌توانێت بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی زیاتر مرۆڤدۆستانه بێنێته ئاراوه
كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بتوانن خۆیان واڵابكه‌ن و ئازادانه له تێهه‌ڵكێشی په‌یوه‌ندییه
كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كاندا بوونی خۆیان بچه‌سپێنن. ئه‌مه به شێوه تیۆرییه‌كه‌ی و به‌و
پێوانه‌یه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ڕۆشنبیریی، به هه‌ر ڕێباز و ڕاڕه‌وێكدا بڕۆن،
ده‌بێت له كۆتاییدا بڕژێنه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ئه‌و میلله‌ته‌ی كه ئه‌و
دیاردانه‌ی تیاهه‌ڵقوڵاوه[1].
ئاسته‌نگی و لاسه‌نگییه‌كه‌ش هه‌ر له‌وێوه
ده‌ستپێده‌كات، كاتێك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و ڕاڕه‌وه لاده‌دات (به‌رژه‌وه‌ندیی
گشتیی میلله‌ت). «هه‌موو لادانێك له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی واته گیرفانی به‌رژه‌وه‌ندیی
تایبه‌تیی خودی ده‌سه‌ڵاتدار» ئه‌و كاتانه‌یه كه ده‌شێت ویژدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
به‌ئاگا بێته‌وه و په‌نجه‌ی «وریابه» به‌رزكاته‌وه و ڕۆشنبیریی وه‌ك ویژدانی كۆمه‌ڵایه‌تی
گه‌ڵاڵه‌بێت و به‌قسه‌بێت و هه‌وڵبدات ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بخاته‌وه ڕاڕه‌وه‌كه‌ی
خۆی. ئه‌مه له حاڵه‌تی ئاسایی و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی میلله‌تێكی دیاریكراودا.
له‌سه‌روو ئه‌و ئاگاییه‌شه‌وه، ده‌توانین
ئاماژه بۆ ئاستێكی تری ئاگایی بكه‌ین له ڕه‌هه‌ندێكی دوورتردا كه ده‌شێت ویژدانی
مرۆڤایه‌تی لێبێته زمان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌موومان له‌سه‌ر یه‌ك گۆی زه‌وی
ده‌ژین و سه‌ر به توخمی مرۆڤین و ده‌شێت ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه جیهانییه له‌به‌رچاو
بگرین.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌ك ده‌بینین هه‌ر میلله‌ته
به‌جیا ده‌یه‌وێت به‌لای خۆیدا ڕایبكێشێت، ئه‌وا هیچ میلله‌تێك ناتوانێت/ نایه‌وێت
قوربانی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بدات. واته به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر میلله‌تێك له‌م
ساته‌وه‌خته‌دا، له واقیعی مێژوویی جیهانیدا، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك به‌نده، له پێش
هه‌موو شتێكه‌وه: كه چۆن ده‌توانرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه بمێنێته‌وه، ئه‌وسا چۆن ده‌توانێت
له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا جێگه‌ی ببێته‌وه و پێشبكه‌وێت، له
كۆتایشدا چۆن له ڕاڕه‌وی مێژوویدا به‌شداربێت.
هه‌ندێك له ڕۆشنبیره‌كانی ئێمه له‌وه ده‌چێت
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی و ده‌سه‌ڵات وه‌ك خه‌باتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌ها و هه‌تا‌هه‌تایی
تێبگه‌ن كه به هیچ زه‌مان و جێگایه‌كدا نه‌نوسابێت و هیچ حیسابێك بۆ قۆناغی
مێژوویی ناكه‌ن. نه ده‌سه‌ڵات ڕه‌هایه له هه‌موو جێگه و زه‌مانێكدا، نه به‌رهه‌ڵستكاریكردنی.
زۆر جار هه‌ڵه‌ی مێژوویی گه‌وره ڕویداوه له ئه‌نجامی تێنه‌گه‌شتنی ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگا
و قۆناغی مێژوویی تایبه‌تیدا[2] كه
بۆته هۆی په‌شێوی و شڵه‌ژانی سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێكی
ئه‌وتۆی لێكه‌وتبێته‌وه له زیان و وێرانی زیاتر . ئه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه ده‌توانین
ناویبنێن تێنه‌گه‌شتن،له ڕۆشنبیریی، له ئازادی، له ڕه‌وتی مێژوویی، له ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و جیانه‌كردنه‌وه‌ی له دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان. ده‌وڵه‌ت ناڕوخێنرێت،
ده‌وڵه‌ت موڵكی هیچ حیزبێكی سیاسی نییه. ده‌وڵه‌ت پێداویستی كۆمه‌ڵایه‌تی/ مێژووی
هێناویه‌تییه ئاراوه كه ناكرێت هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌ستبه‌رداری بێت. ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی
خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نین، ده‌توانرێت به كۆمه‌ڵگای پێش مێژوویی ناوببرێت. ئێستا ئێمه
له سه‌رده‌مێكدا/له مێژوویه‌كدا ده‌ژین، كه به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌ت ناتوانین هیچ
پێناسه‌یه‌ك بۆ تاك، كۆمه‌ڵ، كۆمه‌ڵگا، مێژوو بدۆزینه‌وه. ده‌وڵه‌ت پێكهاته‌ی ئه‌و
دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان ڕێكده‌خات و سنوری به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانمان
ده‌پارێزێت/جیاده‌كاته‌وه. بوونی ده‌وڵه‌ت به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌ك لاشه‌یه‌كی
بێ‌گیان وایه، به‌ڵام چۆنێتی به‌كاربردنی ئه‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیانه و
ئاڕاسته‌كردنی به ڕاڕه‌وێكی تایبه‌تیدا، كه به‌رژه‌وه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و
مێژووییه‌كان نه‌خوێنێته‌وه، ڕێگه بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆشده‌كات و زه‌مینه‌ی
گۆڕانكاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دێنێته ئاراوه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌پێی یاسا ده‌ستنیشان
ده‌كرێت و تاكه‌كه‌س ده‌ورێكی ئه‌وتۆ نابینێت له شاڕێی مێژوویی‌دا (ئه‌و مێژووه‌ی
ئه‌مڕۆ بۆته ئه‌مری واقیع، هه‌موو لادانێك له‌و شاڕێیه لاده‌برێت و ده‌خرێته‌وه
سه‌ر هه‌مان ئاڕاسته).
ئه‌مڕۆ دیارده‌یه‌ك نییه له ئه‌وروپا، له
جیهانی ڕۆژئاوادا به گشتی، كه پێی بوترێت ململانێی ڕۆشنبیریی و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی، لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه ئیتر كۆمه‌ڵگا پڕاوپڕی هه‌قانییه‌ته و
دادپه‌روه‌رییه.
بۆ زیاتر ڕونكردنه‌وه، ده‌توانین له دوو
گۆشه‌نیگاوه ئه‌و سیسته‌مانه شیبكه‌ینه‌وه. یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و كۆمه‌ڵگا. دووه‌م په‌یوه‌ندی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌موو ئه‌و سیسته‌مانه له‌سه‌ر ئه‌وه دامه‌زراون
كه چۆن باشترین به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌یان ده‌پارێزن و له ڕه‌وتی مێژوویی‌دا
جێگه‌ی ده‌كه‌نه‌وه. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌وه ئیتر ئیزدواجییه‌ته‌كه ده‌ستپێده‌كات.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسی له چوارچێوه‌ی سنوری ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی
تری ڕۆژئاوادا، جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه كه جیاوازه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی
تری‌دا به جیهانه‌كه‌ی تره‌وه.
له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ڕۆژئاوادا هه‌موو جۆره
سیاسه‌تێك و هه‌موو فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازییه‌ك ده‌خوات و سنور بۆ هیچ جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێك
دیارینه‌كراوه. سیاسه‌ت، سیاسه‌تێكی ڕه‌هایه و خوڕه‌وشت و ئاكاری مرۆڤایه‌تی ده‌خرێته
هه‌مانه‌یه‌كه‌وه و له‌ودیوو سنوره‌وه كاری پێناكرێت تا ده‌گاته‌وه سنوری سیاسی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی
خۆی.
كه سه‌ربازه فه‌ره‌نسییه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌زائیرییه‌كانیان
ده‌دا، بۆ سه‌روه‌ری و پایه‌بڵندی فه‌ره‌نسا بوو، به‌ڵام له سنوری ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسادا
ئه‌وه كفرێكه توانای لێبوردنی نییه و هیچ یاسایه‌ك ناتوانێت پاساوی بداته‌وه. هه‌ڵبه‌ته
زه‌مانێك بوو كه كارێكی یاسایی و ده‌وڵه‌تی بوو. سیاسه‌تێك بوو بۆ پاراستنی پادشا
و ده‌سه‌لاتداران په‌یڕه‌وده‌كرا، به‌ڵام ئێمه باسی زه‌مانێك ده‌كه‌ین كه به‌پێی
یاسا و له‌دوای خه‌باتێكی زۆر و قوربانییه‌كی زۆر بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ،
ده‌بینین په‌یڕه‌وكردنی له ده‌ره‌وه‌ی سنور هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نابینێت
له‌سه‌ر ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگا و به‌پێچه‌وانه‌شه‌و‌ه ده‌ڕژێته كۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییه‌وه.
ئه‌مه ئیزدیواجییه‌تی سیاسه‌تی ڕۆژئاوایه.
كه سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ی عه‌ره‌به
ئێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌لاله‌ت له پاشكه‌وتوویی كه‌لتووری ئه‌مریكی ناكات، به‌قه‌ده‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌لاله‌ته بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له جیهانێكی به‌ره‌ڵادا كه
كه‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئه‌مریكاوه و له ڕاستیدا خاوه‌نێكی ئه‌وتۆشی نییه و كێ
ئازایه و به‌هێز و توانایه، ده‌توانێت به‌شی خۆی/ ده‌سه‌ڵاتی خۆی .... تیادا بچه‌سپێنێت.
ئالێره‌دایه كه ئیتر ڕوناكبیر ناتوانێت
لۆكاڵی بیربكاته‌وه و جیهان ده‌بێته مه‌یدانی چالاكییه‌كانی و مرۆڤ ده‌بێته ته‌وه‌ری
بیركردنه‌وه و چه‌قی تێڕوانینه‌كانی. كێشه‌كه له‌م ئان و زه‌مانه‌دا له جیاوازی
به‌های مرۆڤدایه له جێگه‌یه‌كه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی تری ئه‌م سه‌رزه‌مینه.
جه‌لاده به‌عسیه‌كان به‌رگرییان له
دیكتاتۆرێكی ئێراقی ده‌كرد له زه‌مان و جێگایه‌كی تێكپچڕاوی ڕۆژهه‌ڵاتدا، كه ده‌كرێت
بڵێین له‌و تێهه‌ڵكێشه ئاڵۆزه‌دا، ئاست و جیهانبینیی ده‌سه‌ڵات و جه‌لاده‌كانی ئه‌وه‌نده
بڕیانكردووه و ناڕاسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندیی جیهانی یه‌كه‌مدا بوون. به‌ڵام
شوناسی جه‌لاده ئه‌مریكییه‌كان چه‌ند نامۆیه به قوربانییه‌كانیان، ئه‌وه‌نده‌ش
نامۆن به خودی خۆیان له زه‌مان و ئه‌و جێگایه‌ی شارستانیه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌ر
بنیاتناوه. له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كانیانه‌وه، دڕنده‌یه‌ك له
دایكبووه كه به‌رگری له شارستانیه‌تی خۆی ده‌كات. ئه‌مه ته‌نها دوڕویی ئه‌م
سیسته‌مانه نییه به‌رامبه‌ر به مێژوو، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی قوڵیشه كه
مرۆڤایه‌تی به گشتی ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕوداوێكی لابه‌لای
تێپه‌ڕ نییه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ده‌لاله‌ت له حه‌قیقه‌تێك ده‌كات كه كێشه‌ی
مرۆڤبوون ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌ویش دڕندایه‌تی و خۆپه‌رستی مرۆڤه و هه‌تا
ئێستاش مۆتۆڕی یه‌كه‌مه و غه‌ریزه‌ی مانه‌وه و خۆویستی و به‌ده‌سه‌ڵاتبوون و
هێشتنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری له‌ده‌ست كه‌مێكدایه و ئه‌و گۆشه‌یه‌یه كه جیهان و مرۆڤ و
گه‌ردوونی لێوه ده‌بینرێت. ئه‌وه‌یه دوڕویی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی گه‌وره‌ترین
شارستانیه‌تیی كه مێژوو به‌خۆیه‌وه بینیبێتی. ڕویه‌كی به‌ناو شارستانییه‌تی خۆی و
ڕویه‌كی دڕنده‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی. ڕویه‌ك مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی تاكڕه‌وی خۆی، كه كه‌س/هیچ
له پێشییه‌وه نییه و ڕویه‌ك مێژووی دروستكراوی ساخته‌ی ئێمه كه له ده‌ره‌وه‌ی
جیهانی ڕۆژئاواداین و به‌داوی خۆیاندا ڕامانده‌كێشن.
ئه‌وه‌ی له میدیاكاندا پیشاندرا و به هه‌ڵه‌ی
دوسێ سه‌رباز له‌قه‌ڵه‌مدرا، نه‌ك هه‌ر ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی كێشه‌كه پیشاننادات، به‌ڵكو
ناشیرینتریشی ده‌كات. ناوشیاریی كۆمه‌ڵێك سه‌رباز نییه، به‌ڵكو وشیاریی سیسته‌مێكی
ده‌سه‌ڵاتدارێتییه كه جیاوازی له به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كاندا به ڕه‌وا ده‌بینێت.
ئه‌گه‌ر ئیشی جه‌لاد ئه‌شكه‌نجه‌دانی قوربانییه‌كه‌ی به‌رده‌ستی بێت، ئه‌وا ده‌توانرێت
ته‌نها به‌وه تاوانباربكرێت كه ئه‌نجامیداوه، به‌ڵام كه سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
خۆی به پێشڕه‌وی جیهانێكی پێشكه‌وتوو داده‌نێت، ئه‌وا تاوانه‌كه ده ئه‌وه‌نده گه‌وره‌تر
ده‌بێت چونكه له پاش ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
قۆناغی پێش مێژوویی و ڕوه دڕنده‌كه‌ی جارێكی‌تر ئه‌كتیڤ ده‌كاته‌وه.
ئێستا ئه‌گه‌ر وایدابنێین میدیا ئه‌و
ڕوداوانه‌ی نه‌وروژاندایه، ئایا ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسی ئه‌مریكی خۆی ده‌یخستنه‌ڕو؟
ئایا به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه ڕویده‌دا؟ ئایا بۆ هه‌موو جیهان ئا‌شكرا ده‌كرا؟
یاخود ده‌چووه خانه‌ی نهێنی سه‌ربازییه‌وه و دوای چل په‌نجا ساڵی تر به‌پێی یاسا
په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌ماڵرا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه‌مان وابوایه و ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی بوه‌شایه‌ته‌وه، ئه‌وا ده‌مانتوانی بڵێین كه سیاسه‌ت مرۆڤدۆسته و له قالبی
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تییه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه و جیهان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو
گرتووه. ئه‌وسا ده‌مانتوانی بڵێین كه له ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی دوسێ سه‌ربازی سه‌ركه‌ش
زیاتر هه‌ڵناگرێت.
ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار و شاره‌زابین له جیهانی
ڕۆژئاوادا، به‌های مرۆڤ ڕون و ئاشكرایه و هاووڵاتیان له ماف و ئه‌ركه‌كانی خۆیان
به‌ئاگان و به‌پێی ده‌ستور ده‌سته‌به‌ركراوه. په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دیاریكراوه و ئازادی به‌رقه‌راره و دیموكراتییه‌ت به‌ركه‌ماڵه.
كێشه‌كه له‌ناو خودی ڕۆژئاوادا نییه، به‌ڵكو كه به‌گشتی سه‌یری هه‌موو جیهان ده‌كه‌ین،
ئه‌وسا كێشه‌ی دوو جیهانیی ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆته دوو مێژووی جیاواز له‌ناو یه‌كتریدا.
ئه‌م دوجیهانییه هه‌ر ده‌مێنێت، هه‌تا زاراوه‌ی ئێمه و ئه‌وان ده‌بێت به یه‌ك
زاراه‌وه و ئێمه و ئه‌وان ده‌بین به ئێمه. ته‌نها ئه‌وسا ناتوانرێت دو سیاسه‌ت،
دو جیهانبینی، دو مێژوو پیاده‌بكرێت. ئێستا «ئه‌وان» به‌ئاگان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
خۆیان و به‌توانا و به‌ده‌سه‌ڵاتن. «ئێمه» (هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌وتوینه‌ته ده‌ره‌وه‌ی
جیهانی ڕۆژئاواوه، یابان ده‌كه‌وێته جیهانی ڕۆژئاواوه!!) نه به به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆمان به‌ئاگاین, نه له ئاستی ئه‌و زۆرانبازییه‌شداین و بێده‌سه‌ڵاتین. ئێمه
كێشه‌ی وشیاریی و ڕۆشنبیریمان هه‌یه نه‌ك ئه‌وان. ئێمه‌ین ده‌بێت جێگه‌ی خۆمان
بكه‌ینه‌وه و بگه‌ینه‌وه ئاستی مێژوو، ئه‌و مێژووه‌ی ئه‌وان دایانڕشتووه. ته‌نها
له‌وێدا یه‌كسان ده‌بینه‌وه و بارستایی فیزیایی و ڕۆحیمان ده‌بێت، نه‌ك وه‌ك ئێستا
كه ته‌نها بارستاییه‌كی فیزیكیمان هه‌یه و وه‌ك داشی دامه به‌بێ ئیراده‌ی خۆمان
ده‌مانجوڵێنن.
ئه‌مڕۆ له جیهانی ڕۆژئاوادا، له وڵاتێكه‌وه
بۆ وڵاتێك، هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان به‌های مرۆڤه‌كاندا. ده‌سه‌ڵاتدارێتی
سیاسی جیاجیای ده‌وڵه‌ته‌كان، به ئاسانی ده‌توانن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
ڕێكبكه‌ون، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ نمونه ئه‌ڵمانیا بیه‌وێت فه‌ره‌نسا له‌خشته‌ببات و به‌كاریبهێنێت.
واته شێوازی ئه‌و په‌یوه‌سته‌ی نێوان ئێمه و ئه‌وان، نێوان خۆیان ناگرێته‌وه.
مرۆڤی ئاسایی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ده‌مێكه به‌ئاگان كه چی له پشتی سنوره‌كانه‌وه
ڕوده‌دات. باش ده‌زانن ئاستی مادیی و كۆمه‌ڵگای خۆشگوزه‌رانیی له‌سه‌ر ئه‌و
ڕاووڕوته به‌نده. ئیتر ئه‌و مرۆڤانه بێده‌نگ ده‌بن و قسه‌ناكه‌ن له كاتێكیشدا
كه سور بزانن ئه‌و هه‌موو خێر و خێراته له ڕێگه‌ی شه‌رعییه‌وه ئه‌مدیو نه‌كراوه.
ئه‌مه كتومت له پێكهاته‌ی خێزانێك ده‌چێت
كه باوكه‌كه بۆ نان په‌یداكردن ده‌چێته ده‌ره‌وه، جا ئه‌گه‌ر به ڕاووڕوت و
قۆڵبڕین و درۆ و دزیش په‌یدایبكات، گرنگ نییه و گرنگ ئه‌وه‌یه به ده‌ستبه‌تاڵی
نه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هیچ ناڵێن تا ئه‌و كاته‌ی كه
تێربن و له هیچیان كه‌م نه‌بێت و هه‌موو ئاره‌زووه‌كانیان پڕبكرێته‌وه و پێداویستییه‌كانیان
بۆ دابین بكرێت و دواڕۆژیان مسۆگه‌ر و پرشنگدار بێت. ئه‌گه‌ر جارجاره منداڵێكیان
له شه‌رعییه‌تی ئیشی باوكی بپرسێته‌وه، ئه‌وا زۆر جار له كه‌فوكوڵێكی هه‌رزه‌كارانه
زیاتر هیچی تری لێ ناكه‌وێته‌وه و زوو ده‌چێته‌وه ژێر ڕكێفی باوكی. ئه‌ویش فێر ده‌بێت
كه كه‌متر بدركێنێت و هه‌وڵده‌دات كوڕه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌بكات و بۆی ڕونبكاته‌وه
كه نانپه‌یداكردن چه‌ند سه‌خته و هه‌ندێ جاریش ڕێبازی نامرۆڤانه‌شی تیابه‌كارده‌برێت.
ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت بزانێت ئه‌و پاره‌وپوله
چۆن په‌یدا ده‌كرێت، ئه‌وه ده‌بێته كێشه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی خودی خۆی و كه‌س گوێی
لێناگرێت. چونكه نه ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به ئه‌ندامه‌كانی تری خێزانه‌كه‌ی
بهێنێت، نه خۆشی ده‌توانێت به ته‌نها یاخی بێت. هه‌تا ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌خلاقی
و ڕۆحی دێنێته‌وه، باوكی ده‌یان به‌ڵگه‌ی مادیی و خۆشگوزه‌رانی و سه‌رده‌ستی پیاده‌ده‌كات.
باوكیشی ناتوانێت واز له‌و ڕاووڕوته بهێنێت، هه‌تا له ده‌ره‌وه كه‌سانێك هه‌بن
ڕێگه بده‌ن ڕاووڕوتبكرێن.
كه‌واته ده‌توانین بڵێین ئه‌وان «ده‌زانن و
به‌ئاگان» ئه‌وه ئێمه‌ین كه نازانین و نائاگاین. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه ڕێگاكان
جیاده‌بێته‌وه و ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌كانیش دابه‌شده‌كرێن. ئێمه‌ین كه
ناتوانین ئاگایی سیاسی و ڕۆشنبیریی لێك جیابكه‌ینه‌وه و ئێمه‌ین كه پێویستمان
پێیه‌تی. ئێمه ده‌شێت ئاستی وشیاریی بگه‌ینینه ڕاده‌یه‌ك كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای
ئێمه‌ش بزانن و به‌ئاگابن كه چی له جیهاندا ڕوده‌دات و ئێمه له كویای ئه‌و
جیهانه‌دا وه‌ستاوین و چۆن ده‌توانین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان بپارێزین.
تا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌شداربین،
هه‌ر له‌خشته‌ده‌برێین و هه‌موو تێگه‌شتنه‌كانی تریش لنگه‌وقوچ ده‌وه‌ستێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه
ئه‌ركی ڕۆشنبیریی ئێمه، ئه‌ركێكی سیاسییه به پله‌ی یه‌كه‌م، ئه‌وجا ئه‌ركێكی
مرۆڤایه‌تییه به پله‌ی دوه‌م. تا ئه‌و كاته‌ی حیسابم بۆ نه‌كرێت كه مر‌ۆڤم، با
هه‌تا هه‌تایه ده‌هۆڵی مرۆڤایه‌تی لێبده‌م، هیچ ده‌ورێك نابینێت ئه‌گه‌ر له مێژوودا
ده‌ورێكم نه‌بێت. ته‌نها بوونه‌وه به یه‌ك جیهان و یه‌ك مێژوو، ده‌توانێت هاوسه‌نگی
نێوان مرۆڤه‌كانی سه‌رزه‌وی ڕابگرێت. ته‌نها كاتێك ده‌توانرێت باس له جیهانییبوون
بكرێت كه هه‌موومان به‌شداری ڕاسته‌قیه‌ی ئه‌و مێژووه بین. نه‌ك ئه‌و به‌جیهانییبوونه‌ی
ئه‌مڕۆ كه ته‌نها ڕۆژئاوا ده‌گرێته‌وه. به‌ڵێ ڕاسته به‌جیهانییبوون هه‌یه و ده‌مێكه
هیچ ڕێگر و سنورێك نییه له به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندیی ڕۆژئاوادا. هیچ میلله‌تێك/ ده‌وڵه‌تێك/
ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جیهانه‌وه نییه كه ڕێگه له‌و ڕاووڕوته
بگرێت.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێداویستی
ڕۆشنبیریی له جیهانی سیاسی ئه‌مڕۆدا، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین ئه‌و جێگایه‌ی
ڕۆشنبیریی لێ نییه، خڵه‌تاندنی تیا ئاماده‌یه به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ئه‌و نائاماده‌بوونه.
وشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی/ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاستی ڕۆشنبیرییانه‌وه.
ئه‌و جێگایانه‌ی ڕۆشنبیریی تیا به‌هێزه، بنه‌مای مافی مرۆڤی تیا دامه‌زراوه.
پێكهاتنی تاكی سه‌ربه‌خۆ و تاكایه‌تی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی ڕۆشنبیریی و ئه‌و
ته‌وژمه‌ی كۆمه‌ڵگای كۆنی ڕاماڵیوه و هه‌ڵیوه‌شاندۆته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای تاك و
تاكایه‌تی دایمه‌زراندۆته‌وه. ئه‌وه ڕۆشنبیرییه كه كۆمه‌ڵگای له عه‌قڵییه‌تی
هۆزایه‌تی و خزمایه‌تی ڕزگاركردووه و له ئاستێكی به‌رزتردا په‌یوه‌ندییه‌كانی پێكه‌وه
گرێداوه‌ته‌وه كه بۆته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی تاكڕه‌و و حه‌قیقه‌تی
ڕه‌ها.
بنه‌مای دیموكراتی و دیالۆگ و قبوڵكردنی به‌رامبه‌ر
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه و كردنه‌وه‌ی بواری یه‌كسانی بۆ هه‌موو لایه‌نێك و تاكێك
كه بتوانێت خۆی واڵاكات، ئه‌وا ده‌توانین هه‌موو ئه‌وانه به به‌رهه‌م و ئه‌ركی
ڕۆشنبیریی دابنێین كه خۆی له شارستانییه‌تدا ده‌بینێته‌وه. ڕۆشنبیرییه‌ك كه
توانیبێتی تاك په‌روه‌رده‌بكات، كه كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئازادانه ده‌توانێت
كامه بۆ ئه‌و باشترینه، هه‌ڵبژێرێت. به واتایه‌كی تر ده‌توانین بڵێین به‌بێ
ڕۆشنبیریی و وشیاریی و په‌روه‌رده‌كردنێكی ئازاد و دروست، ناتوانرێت قسه له‌سه‌ر
دیموكراتییه‌ت بكرێت. پرۆسه‌ی به دیموكراتیكردنی كۆمه‌ڵگا، ناكرێت و ناشێت له
پرۆسه‌ی ڕۆشنبیریی و وشیاریی و په‌روه‌رده جیابكرێته‌وه.
ترساندن و تۆقاندن و بچوككردنه‌وه‌ی تاك و سه‌ركوتكردنی
و به‌هیچگرتنی مرۆڤ و به‌هاكانی، ته‌نها یه‌ك ڕاستی ده‌سه‌لمێنێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
ڕێگه‌نه‌دراوه ڕۆشنبیریی، به‌مانا فراوانه‌كه‌ی، سه‌رهه‌ڵبدات و ببێته ئامڕازێكی
بێ وێنه به ده‌ست مرۆڤه‌وه كه خۆی پێبپارێزێت له ده‌ست سیاسه‌تی سه‌ركوتكه‌ر.
ئه‌م حاڵه‌تانه له جیهانی ڕۆژئاوادا تێپه‌ڕێنراوه و كێشه‌كه له نه‌بوونی
دیموكراتی و نه‌چه‌سپاندنیدا نییه، چونكه خه‌ڵك وشیاره و تاكه‌كه‌س بنه‌مای كه‌سایه‌تی
خۆی هه‌یه و مافه‌كانی به‌پێی ده‌ستور و یاسا چه‌سپێنراوه و پارێزراوه. تاكه‌كه‌سی
ڕۆژئاوایی به ئازادی په‌روه‌رده‌كراوه و نه‌تۆقێنراوه و سه‌ركوتنه‌كراوه و خاوه‌نی
ده‌نگی خۆیه‌تی. هه‌تا ئێره و هه‌تا له سنوری ڕۆژئاوادا بین هه‌موو ئه‌و
پرینسیپانه كاری پێده‌كرێت و ته‌واوه و هیچ كه‌مایه‌تییه‌كی نییه، به‌ڵام كێشه‌كه
ئه‌وه‌یه كه جیهان (ئه‌م گۆی زه‌وییه) ته‌نها جیهانی ڕۆژئاوا نییه. به‌ڵكو كێشه‌كه
ئه‌و تێهه‌ڵكێشه‌ی نێوان ئه‌و جیهانه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جیهانه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی
نابه‌رابه‌ر و هاوكێشه‌یه‌كی لاسه‌نگه و نرخ و به‌های هه‌موو دیموكراتیه‌تێك و
مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی و ڕۆشنبیریی، پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. چونكه ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه،
ته‌نها به‌شێكی بچوكی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته‌وه.
باشترین نموونه ده‌توانین هه‌موو جیهان
بچوێنین به ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقیای باشور. هه‌رچه‌نده سپیپێسته‌كان داگیركه‌ر
وكۆچكردووی وڵاته‌كانی ئه‌وروپابوون، به‌ڵام خاوه‌نی هه‌موو ئیمتیازێك و ئازادییه‌ك
بوون كه ڕه‌شپێسته‌كان هه‌رچه‌نده خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی وڵاته‌كه‌ی خۆیان بوون، له هه‌موو
شتێك بێبه‌ش بوون. سپیپێسته‌كان، دیموكراتییه‌تیان په‌یڕه‌وده‌كرد و هه‌ڵبژاردنیان
ئه‌نجام ده‌دا و خاوه‌نی ئاستێكی به‌رزی مادیی و كه‌لتوریی بوون. به كورتییه‌كه‌ی
خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌بوون كه مرۆڤێكی هاوچه‌رخ له ڕۆژئاوادا له ژێر
ده‌سه‌ڵاتیدایه و بگره زیاتریش، چونكه ڕه‌شپێسته‌كانیش له ژێر ڕكێفی ئه‌واندا
بوون. ڕه‌شپێسته‌كان سێبه‌شی وڵاته‌كه‌ی خۆیان پێكده‌هێنا، كه‌چی له بچوكترین
مافی ژیان به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون. ته‌نها ئامڕازێكی هه‌رزانی به‌رهه‌مهێنان و كۆیله‌یه‌كی
چاره‌ڕه‌ش بوون. ئه‌وبه‌شه‌ی تری كه میوان بوون خاوه‌نی سیسته‌مێكی مه‌ده‌نی و
دیموكرات و یاسا و پۆلیس و....هتد بوو. ڕێك به پێچه‌وانه‌وه، هه‌مان سیسته‌م بۆ
ڕه‌شپێسته‌كان سیسته‌مێكی دیكتاتۆر و په‌یڕه‌وكه‌ری كۆیلایه‌تیی بوو كه له چه‌وساندنه‌وه
و دادۆشین و داپڵۆسین زیاتر هیچی تری بۆ فه‌راهه‌م نه‌كردبوون، له هه‌ژاری و نه‌داری
و نه‌خۆشی زیاتر، هیچی تریان پێ ڕه‌وا نه‌ده‌بینین.
ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان ئه‌فریقیای باشوره و
ڕۆژئاوا سپیپێسته‌كانن و هه‌موو ئێمه‌ی «ئه‌وانی تر بۆ ئه‌وان» ده‌ره‌وه‌ی
ڕۆژئاوا، ڕه‌شپێسته‌كانین. ئه‌گه‌ر خه‌باتی ماندێلا بخوێنینه‌وه، ده‌بینین هیچی
نه‌ده‌ویست له‌وه‌ی زیاتر وه‌ك ئه‌وان بن. ئه‌و ده‌یویست دیموكراتی و یاسا و ده‌ستوری
ده‌وڵه‌ت بۆ ڕه‌ش و سپی وه‌كیه‌ك بێت. بواری كار و خوێندن جیاوازی نه‌كات له ڕه‌نگه‌كاندا.
یاسا سه‌روه‌ر بێت و ڕه‌ش و سپی له‌به‌رده‌میدا وه‌كیه‌ك هاووڵاتی بن. هه‌ر وه‌ك
چۆن له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا ده‌ژین، ئه‌وهاش خاوه‌نی یه‌ك مێژوو بن و
قبوڵبكرێن كه مرۆڤن و ته‌نها ڕه‌نگی پێستیان جیاوازه. به‌ڵام ئه‌م ویست و خواسته
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئاره‌زودا ده‌مایه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌باتی بێ‌وچان و كۆڵنه‌دانی
له پشته‌وه نه‌بوایه. چونكه مرۆڤ «به هه‌ره داماڵراوییه‌كه‌ی مه‌فهومی ئه‌و بونه‌وه‌ره‌وه»
به ئاسانی و به ویستی خۆی واز له‌و ئیمتیاز و ده‌سه‌ڵاته ناهێنێت كه له ژێر
ده‌ستیدا كۆبۆته‌وه.
ئه‌م خاڵه‌یه كه پێویستی به هه‌ڵوێسته‌كردنێكی
جدی وفكری و معریفی هه‌یه. له‌لایه‌ك «ئه‌وان» خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رین و
ئاماده نین به ئاره‌زوی خۆیان وازی لێبهێنن، له‌لایه‌كی تره‌وه «ئێمه» خاوه‌نی
هیچ نین و كۆیله‌ین و هیچ یاسا و ڕێسایه‌ك نامانگرێته‌وه، با هه‌ر خاوه‌نی ئاوات و
ئاره‌زوی مرۆڤدۆستانه‌ش بین. ئه‌مڕۆ خه‌بات ده‌توانێت گه‌لێ شێوازی تر له‌خۆبگرێت،
تێگه‌شتن و وشیاریی سیاسی و به‌ئاگابوون له ڕه‌وتی مێژوویی، گه‌لێك زه‌حمه‌ت و سه‌رئێشه‌مان
له‌كۆڵده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن ته‌نها به ئاره‌زووی باشتر ژیان، باشتر
ناژیین، ئاواش ته‌نها به تێگه‌شتن و وشیاریی و لێكدانه‌وه‌ی واقیعی مێژوویی، ناگه‌ینه
هیچ ئامانج و دواڕۆژێك. هه‌ر بۆیه له ته‌نیشت ئه‌وانه‌شه‌وه، خه‌باتێكی بێ‌وچان و
ئیراده‌یه‌كی نه‌پساو پێویسته.
ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقیای باشور، له دوای
خه‌باتێكی سه‌خت و چه‌ندین ساڵه، سنوری ته‌سك و دیواری ڕكوكینه و و سپی هه‌ڵوه‌شاندۆ‌ته‌وه
و له ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا ڕه‌ش و سپی وه‌كیه‌ك ده‌ژین. ئیتر گرنگ نییه ئه‌و
ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌ستوره له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا چییه و چۆنه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و
جیاوازییانه هه‌ڵگیردرابێت، ئه‌وسا پێكه‌وه پاشه‌ڕۆژێكی باشتر و هاوبه‌ش هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ جیهان پێویستی پێییه‌تی، ئه‌و
تێكه‌ڵاوبونه‌وه‌یه‌یه كه جێگای هه‌موومان بێته‌وه و زاراوه‌ی ئێمه و ئه‌وان
ببێته ئێمه. ئه‌و ئێمه‌یه‌ی هه‌موو تاكه مرۆڤێكی ئه‌م زه‌ویه بگرێته‌وه. ئه‌وسا
ده‌توانین بڵێین مرۆڤی سه‌ر ڕوی زه‌وی چونكه كه كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌مێنێت ئه‌وا
زاراوه‌ی ئێمه‌ش هیچ مانایه‌كی نامێنێت. له‌ڕاستیدا ته‌نها ئه‌وسایه كه مرۆڤ له‌ڕویدێت
به‌خۆی بڵێت من مر‌ۆڤم.
كێشه‌ی حیكمه‌ت و سیاسه‌ت
هه‌تا ئه‌مڕۆ حیكمه‌ت و سیاسه‌ت دانوله‌یان
به‌یه‌كه‌وه ناكوڵێت. پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌رئه‌وه‌ی بۆچی هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو
دیارده‌یه ناكۆك و زۆرجار دژ به یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه، ده‌بێت كه‌مێك له‌سه‌ر
واقیعی ئه‌مڕۆمان ڕابمێنین.
زۆرجار سیاسه‌ت سه‌ری حیكمه‌تی خواردووه و هه‌تا
ئه‌مڕۆش هه‌ر سیاسه‌ته كه حیكمه‌تی پێشێلكردووه. له ڕاستیدا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ زه‌مانی پلاتۆن (ئه‌فلاتون) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه حیكمه‌ت ڕێزێكی
هه‌یه و سیاسه‌ت گوێی لێده‌گرێت، ده‌نا ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده پچوككراوه‌ته‌وه له
پاشكۆیه‌كی سیاسه‌ت زیاتر، هیچ به‌هایه‌كیان بۆ نه‌هێشتۆته‌وه. ده‌توانین بڵێین
كه زانین به‌گشتی بۆته ئامڕازێكی به‌كار و چالاكی ده‌ستی سیاسه‌ت، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی
پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراو ده‌كات.
بۆ تێڕامان له واقیعی ئه‌مڕۆمان، پێویستمان
به زانینێكی گه‌وره نییه كه ببینین چی له چوارده‌ورماندا ڕوده‌دات و له كوێی
ئه‌و تێهه‌ڵكێشه جیهانییه‌داین، ئه‌و جیهانه‌ی له ڕێی میدییاكانه‌وه پێشكه‌شمان
ده‌كرێت. به‌ڵكو پێویستمان به‌وه‌یه كه بتوانین پشتی ئه‌و میدیایانه بخوێنینه‌وه
و بپرسین، ئایا كێشه‌ی پێكه‌وه ژیان ئه‌وه‌نده ئاڵۆزه كه نه‌توانرێت چاره‌سه‌ربكرێت؟
ئایا ئێمه ئه‌وه‌نده له‌یه‌كتری جیاوازین كه به‌هاكانمان له جێگه‌یه‌كه‌وه بۆ
جێگه‌یه‌كی تری ئه‌م جیهانه بگۆڕدرێت؟ ئایا ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی خۆی به سه‌رداری
سروشت داده‌نێت، به چ پێوانه‌یه‌ك ده‌پێورێت؟ چۆن پێناسه‌ی خۆی ده‌كات؟ كێ پله‌ی
سه‌روخوار دابه‌شده‌كات؟ كێ له چیدا باشتره له یه‌كێكی تر؟ كێ به‌چی قه‌واره‌ی
دیاریده‌كرێت و له یه‌كێكی تر جیاده‌كرێته‌وه؟ ئایا پێداویستی مرۆڤێك كه له ئه‌مریكادا
ده‌ژی، زۆرتر و جیاوازتره له مرۆڤێكی تر كه له ئێران‌دا ده‌ژی بۆ نمونه؟ ئایا
كێشی قورس و سوكبوونی مێشك ده‌توانێت سیفه‌تی مرۆڤبوون ببه‌خشێت و بیسه‌نێته‌وه؟
ئایا مرۆڤێكی ئه‌فریقی و مرۆڤێكی فینله‌ندی وه‌كیه‌ك خۆیان به مرۆڤ نازانن؟ باشه
ئه‌گه‌ر دان به‌وه‌دا بنێین كه له هه‌ر كوێبین هه‌ر مرۆڤین، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو
جیاوازیی و سنوره چییه كه به‌هاكانمان جیاده‌كاته‌وه و فه‌زڵی ئه‌وروپییه‌ك ده‌دات
به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كدا؟ ئایا ئه‌قڵ و لۆجیك و ته‌كنه‌لۆجیا و زانین نه‌گه‌شتۆته
ئه‌و ئاسته‌ی كه بتوانین به سه‌ر ئه‌و جیاوازییانه‌دا تێپه‌ڕبین؟ ئایا پێویسته
هه‌ر میلله‌ته‌و هه‌ر هۆزه‌و هه‌ر كیشوه‌ره به‌جیا بۆخۆی پێشبكه‌وێت و كێشه‌كانی
خۆی به‌جیا چاره‌سه‌ربكات؟ ئایا ئێمه‌ی مرۆڤ هیچ شتێك نییه كه پێكه‌وه بمانبه‌ستێته‌وه؟
ئایا ئه‌و زه‌مانه تێنه‌په‌ڕیوه كه نه‌زانرێت چی ڕوده‌دات له‌ودیو دیواری سنوره‌كانه‌وه؟
ئایا ناشێت بپرسین بۆچی له ته‌نیشت گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتوترین ته‌كنه‌لۆجیاوه،
هێشتا سه‌رزه‌مین هه‌یه گاسن و گا بۆ جووتكردن به‌كارده‌هێنێت؟
ئه‌مڕۆ هه‌موو ده‌زانین كه زانست هه‌یه، ته‌كنه‌لۆجیا
هه‌یه، عه‌قڵ هه‌یه كه‌چی هه‌ر ناگاته هه‌موو كه‌س، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سور ده‌زانین
هه‌یه و ئه‌گه‌ر بواری فێربوون و ده‌ستپیاگه‌شتن هه‌بێت، ئه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه
زۆربه‌ی كه‌س ده‌توانێت بگاته ئه‌و ئاسته كه زانست و ته‌كنه‌لۆجیا به‌كاربهێنێت.
ئه‌ی كه‌واته بۆ هه‌موو كه‌س ده‌ستی پیاناگات؟ ده‌بێت له‌وێوه ده‌ستپێبكه‌ین كه
بۆچی ئه‌و هه‌موو جیاوازییه خراوه‌ته‌وه؟ بۆچی ئه‌و سنورانه هه‌ڵبه‌ستراوه و مرۆڤه‌كان،
میلله‌ته‌كان، ده‌وڵه‌ته‌كان.. پۆلپۆلكراوه؟ هه‌ڵبه‌ته یا ئه‌وه‌تا هه‌ڵه‌یه‌كی
مێژوویی هه‌یه، یاخود نابێت به هه‌موومان بوترێت مرۆڤ. ئایا ده‌شێت هه‌ر میلله‌ته‌و
به جیا بگاته مافه‌كانی مرۆڤ و به ده‌ستور و یاسایه‌كی تایبه‌ت، بونه‌وه‌ره‌كانی
سه‌رزه‌مینه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت؟ ئایا ده‌شێت به‌وه ڕازیبین و قه‌ناعه‌ت به عه‌قڵیشمان
بكه‌ین كه قبوڵی بكات، كه به‌ڕاستی ئێمه جیاوازین و هه‌ندێكمان مرۆڤین و هه‌ندێكی
ترمان هێشتا نه‌یگه‌یشتونێتێ؟ ئه‌و ڕێگرانه چین له‌و نێوانانه‌دا هه‌ن و چۆن ئه‌و
دیوارانه هه‌ڵچنراون و هه‌ڵده‌چنرێن؟
هه‌ڵبه‌ته له واقیعی مێژوویی ئه‌مڕۆدا،
ئیتر ناتوانین قه‌ناعه‌ت به‌و جیاوازیانه بێنین كه زۆربه‌یان ده‌ستكردن، یاخود
هۆكاره‌كانیان دروستكراون. ده‌بێت له كایه‌یه‌كی تردا بۆ وه‌ڵام بگه‌ڕێین. كایه‌ی
زانین، زانین به واتا گشتییه‌كه‌ی كه هه‌موو ڕۆشنبیرییه‌ك و زانستێك و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك
ده‌گرێته‌وه.
«ڕۆژئاوا» چه‌ند زاراوه‌یه‌كی سیحراوییه، ئه‌وه‌نده‌ش
كوشنده‌یه. ئه‌وان به یه‌ك وشه مه‌سه‌له‌كه‌یان بڕاندۆته‌وه و قه‌ناعه‌تیان به
خۆیان هێناوه و له‌ڕاستیدا تا ڕاده‌یه‌ك قه‌ناعه‌تیان به ئێمه‌ش كردووه كه ئێمه
«دواكه‌وتووین». به‌ڵام ئایا كه‌ڕه‌تێك دواكه‌وتوویی، ئیتر هه‌تاهه‌تایه هه‌ر
دواكه‌وتووی ڕۆژئاوا و مێژوو و مرۆڤایه‌تیی و زانست و .....هتد بین؟ ئایا هیچ
شتێكی تر نیه له‌و نێوانه‌دا ؟
ئێستا ئه‌گه‌ر له حیكمه‌ت و سیاسه‌ت بدوێین،
ڕه‌نگبێت بتوانین په‌رده له‌سه‌ر هه‌ندێك لایه‌نی تری ئه‌و تێهه‌ڵكێشه بدۆزینه‌وه.
سیاسه‌ت به‌واتا جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی واته ئه‌و
ڕێباز و شێوازانه‌ی كه ده‌توانرێت له ڕێگه‌یانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی
بپارێزرێت و «من» له پێش «تۆ»دا به هه‌موو ماناكانییه‌وه بژیم. حیكمه‌تیش به
واتا جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی واته ئه‌و لۆجیكه‌ی كه چۆن بتوانین هه‌ردووكمان پێكه‌وه
به ئاسوده‌یی و هاوسۆزیی و هاوئاهه‌نگیی بژین.
ناكۆكی و دژبه‌یه‌ك وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و دوو
جه‌مسه‌ره، یاخود هاوئاهه‌نگیی و ته‌واوكه‌رێتیی یه‌كتری، له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌وتووه
له چ گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه سه‌یری ئه‌و هاوكێشه‌یه ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌كه‌وه، هه‌تا ئێستا حیكمه‌ت نه‌بۆته
جه‌مسه‌رێك كه بتوانێت ئه‌و دژایه‌تییه بكات و هه‌ر له ژێر ڕكێفی سیاسه‌تدا ماوه‌ته‌وه
و ئه‌و هه‌ڵیده‌سوڕێنێت و په‌ره‌ی پێده‌دات و له كاتی خۆیدا بۆ مه‌به‌ستی
دیاریكراو به‌كاریده‌هێنێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا هیچ هاوكێشه‌یه‌كمان نییه كه دوو
جه‌مسه‌ری دژبه‌یه‌كی له‌خۆگرتبێت. لێره‌دا (جیهانی ڕۆژئاوا) حیكمه‌ت ده‌بێته یه‌كێك
له پێكهاته‌كانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی و به‌شێكه له دیموكراتییه‌ت و ناكۆك
ناوه‌ستێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، دوو جه‌مسه‌ری دژبه‌یه‌كن
به‌ڵام مه‌یدانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و ململانێ‌یان ناتوانێت بكه‌وێته هه‌مان بازنه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌وه. ڕۆشنبیریی، وشیاریی، ئاگایی یاخود به‌گشتی وه‌ك وتمان حیكمه‌ت
زۆرجار ده‌بێته چه‌كی به‌رگریی و به‌رگری له میلله‌تێك، ده‌وڵه‌تێك ده‌كات. ئه‌گه‌ر
هه‌مان نموونه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقیای باشور به‌كاربێنینه‌وه، ده‌بینین ڕۆشنبیریی
بۆ سپیپێستێكی ئاسایی، هیچ ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ سیسته‌مدا پێكنه‌ده‌هێنا تا ئه‌و
كاته‌ی ده‌گه‌شته ئه‌وه‌ی كه داكۆكی له ڕه‌شپێستێك بكات، له‌و حاڵه‌ته‌شدا
ئیتر ده‌بووه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی و ئه‌و سپیپێسته به ناپاك له‌قه‌ڵه‌مده‌درا،
نه‌ك په‌یڕه‌وی حیكمه‌تی كردبێت. به‌ڵام هه‌مان ڕۆشنبیریی بۆ ڕه‌شپێستێك واته به‌رگرییكردن
له مانه‌وه‌ی ژیانی، واته خه‌باتكردنی بۆ جێكردنه‌وه‌ی خۆی.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سه‌یری
ئه‌و هاوكێشه‌یه بكه‌ین ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك، یه‌كێك له وڵاته‌كانی ڕۆژئاوا بیه‌وێت
به‌رگریی له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاوا بكات، ئه‌وا له‌لایه‌ن ده‌سته خوشكه‌كانییه‌وه
بایكۆت ده‌كرێت و هه‌ندێك جاریش به كاره‌ساتی كوشتنێكی سیاسی كۆتایی پێده‌هێنرێت.
(بۆ نموونه كوشتنی ئۆلۆڤ پالمه، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوی وڵاتی سوید). ئالێرادایه
حیكمه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌كی جدیی و ترسناك پێكده‌هێنێت كه ده‌گاته ئاستی سیاسه‌تی ڕه‌سمی،
ده‌نا له‌سه‌ر ئاستی ناڕه‌سمی واته له ناو میدییا و میلله‌تدا هه‌رچی ده‌وترێت
با بوترێت (هه‌رچه‌نده میلله‌ت ده‌ستی به هه‌موو شتێك‌دا ناگات) چونكه ده‌وڵه‌ت
ده‌توانێت وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی دیموكراتی به‌كاریبهێنێت.
هه‌ر یه‌ك له وڵاته‌كانی جیهان ده‌توانرێت
بكڕدرێت، كڕبكرێت، سڕبكرێت و گه‌مارۆی بخرێته سه‌ر، ئه‌گه‌ر له سیاسه‌تی/ له به‌رژه‌وه‌ندیی
ئه‌مریكا بیه‌وێتی لابدات[3].
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین كه
حیكمه‌ت ناتوانێت ئازاد بێت و دژ بوه‌ستێته‌وه و به‌رگری له ئامانجه مرۆڤایه‌تییه‌كانی
بكات هه‌تا له ژێر باڵی سیاسه‌تدا بێت. ئه‌و ئامانجانه‌ی كه جێگه‌ی هه‌موومان وه‌كیه‌ك
ببێته‌وه و بتوانین من و تۆ پێكه‌وه بژین به‌بێ ئه‌وه‌ی دوژمنی یه‌كتری بین و به‌بێ
ئه‌وه‌ی بواری ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ش ڕۆژێك له ڕۆژان دروستببێت. ئه‌مه خه‌م و خه‌ونی
تاكه مرۆڤێك/ میلله‌تێك نییه، به‌ڵكو بیرێكی جیهانییه و ته‌نها له جیهانێكیشدا ده‌چه‌سپێت
كه پێكڕا ئازاد بێت و یه‌ك مێژوو پێكیه‌وه‌ی به‌ستبێته‌وه و ئاستی بیركردنه‌وه و
وشیاریی مرۆڤه‌كان/ كۆمه‌ڵگاكان گه‌شتبێته ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی مرۆڤایه‌تیی بێت. تێهه‌ڵكێشه سیاسییه‌كان
«كامه باشترینه بۆ هه‌مووان» داڕێژێت له جێگای «كامه باشترینه بۆ من»، ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ تاكه پرێنسیپه كه كاری پێده‌كرێت له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تی و
نێوده‌وڵه‌تیدا.
له كۆتایشدا ده‌توانین بڵێین هه‌تا بێدادی
له جیهاندا هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و ململانێیه و ئه‌و كێشمه‌كێشه هه‌ر ده‌مێنێت و
حیكمه‌ت چه‌كی به‌رگری زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌لانی خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و سیسته‌مانه‌ی ئه‌و بێدادیانه پیاده‌ده‌كه‌ن.
(2)ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌كۆتایی ساڵه‌كانی شه‌سته‌كان
و سه‌ره‌تای هه‌فتاكاندا ئه‌وروپای گرته‌وه، (كه به هه‌ڵچوونی قوتابییان به‌ناوبانگه)
ده‌یویست ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بڕوخێنێت و شۆڕش به‌رپابكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌چی
جێگای ده‌گرێته‌وه و چۆن كۆمه‌ڵگا جڵه‌و ده‌كرێته‌وه. لێرادا ناتوانین كاریگه‌ری
پڕوپاگه‌نده‌ی سۆڤییه‌تی جاران و بیروڕا كۆمۆنیستییه‌كه‌ی له‌بیربكه‌ین. ئه‌و هه‌ژانه‌ی
بنه‌مای باوی ئه‌وروپای ڕاته‌كان و لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی هه‌تا ئه‌مڕۆش هێشتا
جێگه‌ی خۆی نه‌گرتۆته‌وه. بۆ نمونه دیارده‌ی به‌ڕه‌ڵایی سێكسی به‌ناوی ئازادی و
یه‌كسانی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان یه‌كێكه له‌و شه‌پۆله فیكرییه كۆمۆنیستانه‌ی ئه‌وروپای
گرته‌وه و دوای سی ساڵ ئێستا ورده ورده خه‌ریكه كرۆكی خێزان دروستده‌بێته‌وه.
تاكه لایه‌نێكی پۆزه‌تیڤیش ئه‌وه بوو بواری بۆ نێر و مێ كرده‌وه، وه‌كویه‌ك له
هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شداربن. هه‌ر ئه‌و وقوتابیتانه‌ی له 68دا
له پاریس ده‌هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و داوای گۆڕان و
ڕوخانیان ده‌كرد، نه‌وه‌كانی نه‌وه‌ده‌كان، ڕژانه سه‌ر هه‌مان كوچه و شه‌قام و
داواكاریان له ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسی ئه‌وه بوو كه له سیسته‌مه‌كاندا جێگه‌یان
بكه‌نه‌وه و دایانمه‌زرێنن.
[3] كه ئه‌مریكا ویستی سه‌ربازه‌كانی هیچ كاتێك، هه‌ر چییه‌ك
بكه‌ن نه‌توانرێت بدرێن به دادگای نێوده‌وڵه‌تی، كۆمه‌ڵێ ده‌وڵه‌تی جیهان
ناڕازیبوون له‌سه‌ر بڕیارێكی له‌و بابه‌ته. له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه
گه‌مارۆی ئابوریی خرایه‌سه‌ر سیوپێنج ده‌وڵه‌ت.