31. maj 2011

کاتێک مرۆڤه‌کان یه‌کتری ده‌کوژن


کاتێک مرۆڤه‌کان یه‌کتری ده‌کوژن

31.05.2011

که‌لتوری کوشتن
هه‌زاران ساڵه‌ مرۆڤه‌کان یه‌کتری ده‌کوژن، هه‌زاران ساڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو کوشتنێکدا، هه‌نگاوێک له‌یه‌کتری دورده‌که‌ونه‌وه‌، به‌ره‌ له‌یه‌کتری ده‌گرن. هه‌زاران ساڵه‌ مرۆڤ له‌ خودی خۆی دورده‌که‌وێته‌وه و خۆی لێبۆته‌ غه‌ریبه،‌ ده‌موچاوی خۆی پێناناسرێته‌وه‌. تا کار گه‌شتۆته‌ ئه‌وه‌ی به‌ خه‌مساردیه‌وه‌ ده‌ستی بچێته‌ براکه‌ی خۆی، دراوسێکه‌ی خۆی، هاوشاریه‌که‌ی خۆی بکوژێت و ئێواره‌ش بگه‌ڕێته‌وه‌ لای خێزانه‌که‌ی و بێخه‌م بخه‌وێت.

30. maj 2011

حه‌تمیه‌تی گۆڕان



حه‌تمیه‌تی گۆڕان

30.05.2011

له‌ ئیستاوه تا ساڵێکی تر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گۆڕاوه‌، هه‌ر بۆیه‌ خۆئاماده‌کردن هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ پێویستیه‌کی ڕۆژانه‌یه‌ بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قامگیر، که‌ ئه‌م جاره‌ به‌ حه‌قیقی و به‌ پێویستی ده‌بێته‌ نمونه‌ و هۆکاری گۆڕان له‌ به‌شه‌که‌ی تری ئێراقدا، چونکه‌ گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستاندا، ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ نیه‌ که‌ له‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، به‌ڵکو گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شه‌ دابڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیشه‌ بۆ سه‌ر نیشتیمان.

26. maj 2011

هاوکێشه‌ی ئه‌قڵ و گێلێتی



هاوکێشه‌ی ئه‌قڵ و گێلێتی

26.05.2011

ئێمه‌ له‌ زه‌مه‌نێکدا ده‌ژین یه‌ک و یه‌ک ده‌کاته‌ دوو. ئه‌قڵ له‌ ئاستێکدایه‌ که‌ ده‌توانێت خۆی به‌ڕیوه‌به‌رێت. تای ته‌رازوی ئه‌قڵانیه‌ت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رو گێلێتیشه‌وه‌ نه‌بێت، ئه‌وا به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستێته‌وه. ئه‌مڕۆ که‌ زۆربه‌یه‌ک له‌ ئێمه‌ ده‌رکی به‌ پێداویستیه‌کانی خۆی کردوه‌ و به‌ ژیانی خۆی وشیاره‌ و ده‌زانێت که‌ سامانی وڵات ده‌کرێت باشتر دابه‌شبکرێت و ئه‌و توانایه‌ له‌خۆیدا ده‌بینێت که‌ جڵه‌وی دوباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بگرێت به‌ده‌سته‌وه‌.

24. maj 2011

ئێمه‌ و ده‌سه‌ڵات



ئێمه‌ و ده‌سه‌ڵات

24.05.2011

هه‌تا ڕۆژێک زوتر به‌ ئازادی بگه‌ین، دره‌نگه.‌
هه‌تا ڕۆژێک زیاتر له‌ ده‌سه‌ڵاتدابن، هه‌ر زۆره.
‌مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته‌ی‌ حسابی هه‌موو ڕۆژێک بکه‌ن. له‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌تا هه‌تایه‌وه‌، هاتۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کۆتایه‌که‌ی ببینرێت. له‌ نادیاره‌وه‌ بۆ مێژوویه‌کی دیاریکراو، بۆ مانگ دوو مانگ ... ساڵ. ئومێدی ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژی ئازادی هه‌ڵدێ، سه‌وز بووه‌ و خدوتکه‌ی ڕۆحه‌ گه‌نجه‌کان ده‌دات. هیوای دواڕۆژێکی پرشنگدار له‌ده‌م که‌له‌ و خه‌ریکه‌ هه‌ڵدێت.

23. maj 2011

نیشتیمان وه‌ک به‌هه‌شت، نیشتیمان وه‌ک دۆزه‌خ



نیشتیمان وه‌ک به‌هه‌شت، نیشتیمان وه‌ک دۆزه‌خ

23.05.2011

له‌ مێژوویه‌کی دورودرێژه‌وه‌ چنگمان به‌ سه‌رزه‌مینێکه‌وه‌ گیرکردووه‌ و پێی ده‌ڵێین کوردستان یاخود نیشتیمانی کوردان. ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی باوباپیرانمان و باوباپیرانیان له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وی له‌دایکبوون و تیا گه‌وره‌بوون و تیایدا مردوون. هه‌مان ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌شه‌ که‌ ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی تیا ده‌ژین. زۆربه‌ی میلله‌تانی جیهانیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وامیان به‌ نه‌وه‌کانی خۆیان داوه‌ له‌و سه‌رزه‌مینه‌ی باوباپیرانیان تیا ژیاون. ئه‌مه‌ تا ئێره‌ جێگه‌ی سه‌رنج نیه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ که‌ ده‌بێت بکرێت، بۆچی زۆربه‌یه‌ک له‌ میلله‌تان نیشتیمانه‌که‌یان کردووه‌ به‌ به‌هه‌شت و ئێمه‌ کردوومانه‌ به‌ دۆزه‌خ؟

19. maj 2011

ڕاپه‌ڕینی کوردستان له‌ نێوانی به‌رداشی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆندا



ڕاپه‌ڕینی کوردستان له‌ نێوانی به‌رداشی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆندا

19.05.2011

ده‌سه‌ڵات ده‌ستی واڵایه‌ بۆ هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ک، بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سامانی میلله‌ت، بۆ گرتن و زیندانی کردنی هاووڵاتیان، بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانی به‌رهه‌ڵستکاران. ئه‌وانه‌ هه‌مووی به‌بێ یاسا و به‌بێ ده‌ستور به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. که‌س نازانێت ده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌ستکراوه‌یه‌ی له‌ کێوه‌ وه‌رگرتووه‌؟ هیچ خوایه‌ک نیه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشیبێت. میلله‌ت قه‌د هه‌ڵه‌ی واناکات بڵێت بۆتان هه‌یه‌ مافمان بخۆن؟ ئایا بۆچی ده‌سه‌ڵات حه‌قی کوشتن و بڕین و دزینی هه‌یه‌ و هاووڵاتیانی ئاسایی بۆیان نیه‌؟ یا ئه‌وه‌تا ده‌بێت ئه‌و ئازادییه‌ بۆ هه‌مووان بێت، یاخود ده‌بێت که‌س بۆی نه‌بێت مافی یه‌کێکی تر بخوات.

18. maj 2011

به‌جیهانیبوون و نه‌ته‌وایه‌تی



به‌جیهانیبوون و نه‌ته‌وایه‌تی

18.05.2011

هێشتنه‌وه‌ و ده‌ستپێوه‌گرتنی قاوغی نه‌ته‌وایه‌تی له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ، ده‌لاله‌تی ئه‌و جیاخوازییه‌ که‌ ڕۆژئاوا بۆ خۆی قبوڵی ده‌کات. به‌ واتایه‌کی تر هێشتا میلله‌تانێک هه‌ن که‌ له‌ خوار/ له‌ژێر ئه‌و ستاندارته‌وه‌ن که‌ مرۆڤی ئه‌وروپی بۆ خۆی قبوڵیه‌تی. نه‌ته‌وایه‌تی له‌ ‌
قۆناغێکی مێژوویی زیاتر نه‌بوو له‌ په‌ره‌پێدانی که‌سایه‌تیی و ته‌واوکردنی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌دا. 

15. maj 2011

سومبولی ئازادی شاری هه‌ولێر



سومبولی ئازادی شاری هه‌ولێر

15.05.2011

"ده‌یانه‌وێت له‌ کوردستان هه‌ڵبێم، من هه‌ولێریشیان بۆ به‌جێناهێڵم" سه‌رده‌شت عوسمان.
زه‌مانی به‌عس، ئه‌گه‌ر کوردێک چالاکیه‌کی سیاسی هه‌بوایه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ستبکرایه‌ دژی ڕژێم چرپه‌چرپی کردوه‌، یاخود ئه‌گه‌ر ڕێکخراوێک، شانه‌یه‌ک که‌شف بوایه‌، ئه‌وا ئاسایش هه‌ڵیده‌کوتایه‌ سه‌ری و ده‌ستگیری ده‌کرد و پاش ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر به‌ره‌و "دادگای شۆڕش" ده‌برا. له‌وێ به‌ تاوانبار له‌قه‌ڵه‌مده‌درا و به‌ ڕه‌سمی ناوی تۆمار ده‌کرا، ئه‌گه‌ر تاوانه‌که‌ی بۆ ڕژێم مه‌ترسیدار بوایه،‌ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چوو.

14. maj 2011

ئه‌ڵقه‌ی ون له‌ ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌ی کورددا



ئه‌ڵقه‌ی ون له‌ ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌ی کورددا

14.05.2011

تا ڕاپه‌ڕینی پێشووی کوردستان، هێشتا سۆز و خۆشه‌ویستی و ئینتیمایه‌ک بۆ نیشتیمان مابوو. خه‌ڵک ئومێدی هه‌بوو که‌ تروسکایی ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر چاوه‌ڕێی ده‌کات. خۆشه‌ویستی ژیان و بنیاتنانی به‌ شێوازێکی نوێ، ئه‌و گوڕه‌ به‌هێزه‌ بوو که‌ توانای به‌رده‌وامبوونی ده‌به‌خشیه‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ سته‌می که‌ڵه‌که‌بووی چه‌ندین ساڵه‌ که‌ ڕق و نه‌فیکردن و بێبه‌ریکردنی په‌خش ده‌کرد و هه‌تا گوڕوتینی ئه‌و ڕقه ئه‌ستورتر ده‌بوو، خۆشه‌ویستی بۆ ژیان و بۆ مرۆڤ و بۆ کورد گه‌وره‌تر ده‌بوو.

13. maj 2011

ترس له‌ ئازادی


ترس له‌ ئازادی

13.05.2011

جام ده‌ڵێت بشکێم نه‌ک بزڕێم. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێمه‌ زڕاوه‌ و به‌ زه‌بری هێز قاوغه‌که‌ی خۆی ڕاگرتوه‌. ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ئه‌و پارچه‌ پارچانه‌ پێکه‌وه‌ ڕاده‌گیردرێت، له‌سه‌ر هیمه‌تی جه‌ماوه‌ر وه‌ستاوه‌ که‌ که‌ی پاڵی پێوه‌ ده‌نێت و ده‌یشکێنێت.
زمانی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات زۆر له‌ خوار بازاڕییه‌وه‌یه‌ و هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ میلله‌ت زۆر دڕندانه‌ و شه‌ڕئه‌نگیزانه‌یه‌. ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت لۆژیکی ئه‌قڵ، له‌ده‌ستیداوه‌ و په‌له‌قاژێی مه‌رگ په‌لاماری هه‌موو گریمانه‌یه‌کی پێده‌دات که‌ خۆی پێڕزگاربکات.