22. dec. 2013

پیری و پەلەی نەوشیروان موستەفا و داڕمانی ئۆپۆزیسیۆن


پیری و پەلەی نەوشیروان موستەفا و داڕمانی ئۆپۆزیسیۆن

22.12.2013


هەڵپەی گەشتن بەدەسەڵات، ئەگەر چی تەنها بەشداری کردنیش بێت وەک ئەوەی گۆڕان بەتەمایەتی لە ئۆپۆزیسیۆنەوە قاچێک
 بهاوێژێتە دەسەڵاتەوە، تەنازولێکی گەورەیە بۆ ئۆپۆزیسیۆن و دانپیانانێکی گەورەشە بۆ ئەو دەسەڵاتەی هەتا دوێنێ ڕەها و بنەماڵەیی و تۆتالیتاری و بێدەستوور و بێ یاسا و کۆمەڵی بێی تریش بوو 

7. nov. 2011

به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شه‌ڕ



به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی شه‌ڕ
07.11.2011
له‌ جیهانی شه‌ڕدا، ڕۆژی هه‌زاران شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی زیاتر و نفوزی زیاتر، ڕوده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیان له‌ هیچیان باشتر بن. هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌ جیهاندا ڕوده‌ده‌ن، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نفوزی زیاتره‌، یاخود به‌رگرتنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌ره‌کی که‌ خۆی به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانێت و ئه‌و مافه‌ به‌ خۆی ده‌دات سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتێکی بچوکتر دانه‌وێنێت.

5. nov. 2011

پێداویستی شه‌ڕ



پێداویستی شه‌ڕ
05.11.2011
شه‌ڕ هاوتا نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خێر. خێر هێز و ده‌سه‌ڵاتی نیه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شه‌ڕ به‌بێ هێز و ده‌سه‌ڵات بوونی نیه‌. شه‌ڕ دیارده‌یه‌، ئامڕازه‌، کاتیه‌ و وه‌زیفه‌یه‌کی هه‌یه‌.
شه‌ڕ بۆ دروستبووه‌؟ شه‌ڕ بۆ هه‌یه‌؟ شه‌ڕ به‌و مانا نێگه‌تیڤ و تاریکه‌ی که‌ وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی مرۆڤی لێهاتوه‌، به‌و مانایه‌ی که‌بۆته‌ دیوه‌که‌ی تری مرۆڤ. ئایا مرۆڤ له‌ دوو نیوه‌ی شه‌ڕ و خێر پێکهاتوه‌؟ واته‌ لایه‌کی ڕوناک و لایه‌کی تاریک، دیوێکی فریشته‌ و دیوێكی شه‌یتان و ئه‌و دوو لایه‌نه‌ له‌ ململانێدان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان زاڵ بێت؟ یاخود لایه‌نێکیان ڕه‌سه‌نه‌ و لایه‌نه‌که‌ی تر پێداویستیه‌؟

31. okt. 2011

که‌لتوری شه‌ڕ، یاخود شه‌ڕئه‌نگیزیی مرۆڤ



که‌لتوری شه‌ڕ،یاخود شه‌ڕئه‌نگیزیی مرۆڤ
31.10.2011

له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ که‌لتوریی و مێژوویی و شارستانیه‌ته‌ی مرۆڤدا، که‌ له‌ هه‌ندێک لایه‌ندا مرۆڤی ئه‌وه‌نده‌ ناسککردۆته‌وه‌ که‌ وه‌ک فریشته‌ بژی، که‌چی هێشتا فکره‌ی شه‌ڕ، ئازاردان، کوشتن، ئه‌شکه‌نجه‌دان و پاڵه‌په‌ستۆی ده‌رونی... هتد. له‌ به‌رۆکی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی نه‌بۆته‌وه‌.

30. okt. 2011

کۆمه‌ڵگای دیموکراتی، به‌بێ ئازادی چه‌وساندنه‌وه‌



کۆمه‌ڵگای دیموکراتی، به‌بێ ئازادی چه‌وساندنه‌وه
30.10.2011
ئێمه‌ نه‌ ده‌توانین لاسایی دیموکراتیه‌تی ئه‌وروپی بکه‌ینه‌وه‌، نه‌ چیتر ده‌مانه‌وێت له‌ ژێر باری دیکتاتۆریه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتیدا ژیان به‌سه‌ربه‌رین. ئه‌وه‌ی پێش هه‌موو شتێک بۆ کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌ومانان پێویسته، ئازادیه‌، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی هه‌ڵسوکه‌وتکردن، ئه‌و ئازادیانه‌ش به‌بێ به‌ها ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ پاێزراو نه‌بێت له‌ ڕێگه‌ی هه‌موو ده‌زگا ده‌ستوری و دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه‌. کاتێک ئه‌و بنه‌مایانه‌ چه‌سپێنرا، ئه‌وسا ده‌بێت بیر له‌ سیسته‌مێکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکرێته‌وه‌ که‌ به‌ر به‌ دزی و خراپبه‌کارهێنانی دیموکراتی بگرێت، واته‌ ئه‌و که‌لێنانه‌ی که‌ به‌ ناوی ئازادی و دیموکراتیه‌ته‌وه‌ بواری بۆ ده‌کرێته‌وه‌.

26. okt. 2011

ڕاپه‌ڕین له‌ نێوانی به‌رگری ده‌سه‌ڵات و به‌رگری جه‌ماوه‌ردا



ڕاپه‌ڕین له‌ نێوانی به‌رگری ده‌سه‌ڵات و به‌رگری جه‌ماوه‌ردا
26.10.2011

ڕاپه‌ڕینی میسر نمونه‌یی بوو، نه‌ له‌ یه‌مه‌ن توانرا دوباره‌ بکرێته‌وه‌، نه‌ له‌ لیبیا و سوریا. ئێمه‌ی کوردیش له‌ هه‌رێمی کوردستان، نه‌ له‌ دوور، نه‌ له‌ نزیک نه‌مانتوانی وانه‌یه‌کی لێوه‌ فێربین. ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس و میسر، یاخود ڕاستر بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک، له‌وه‌ تێگه‌شتن که‌ گه‌ل وشیاربۆته‌وه‌ و چیتر ناتوانن وه‌ک پێشو فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکه‌ن و له‌خشته‌یان به‌رن. به‌رگری ده‌سه‌ڵات له‌ نزمترین ئاستدا خۆی نواند و ئه‌وه‌نده‌ نه‌بوو که‌ جه‌ماوه‌ر له‌به‌رامبه‌ریدا به‌رگری بکات، له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌وام و ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و پێداگرتن له‌سه‌ر داواکاریه‌کانیان زیاتر.

23. okt. 2011

کورد بۆ ناتوانێت له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا ڕاپه‌ڕێت؟



کورد بۆ ناتوانێت له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا ڕاپه‌ڕێت؟
23.10.2011

ته‌وه‌ری یه‌که‌م:
نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی/ نه‌بوونی سنورێکی دیاریکراوی نیشتیمان.
په‌رتبوونی کوردستان به‌ سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی دراوسێدا، په‌رتبوونی ئه‌و هێزو توانایه‌یه‌ که‌ میلله‌تێک پێویستی پێیه‌تی بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ خۆی بکات. هه‌ر پارچه‌یه‌ک نه‌ ده‌توانێت خۆی به‌ میلله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بداته‌ قه‌ڵه‌م، نه‌ده‌شتوانێت بلکێته‌وه‌ به‌ پارچه‌کانی تره‌وه‌. هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا نێچیرێکی بێده‌سه‌ڵات و گه‌مارۆدراوه‌، که‌ هێزی ئه‌وه‌ی نیه‌ هه‌ستێته‌ سه‌رپێ.

11. okt. 2011

بوونی بینراو و بوونی نه‌بینراو



بوونی بینراو و بوونی نه‌بینراو
11.10.2011

بینراو له‌ نه‌بینراوه‌وه‌ هاتووه‌، نه‌بینراو هه‌ر هه‌بووه‌، چونکه‌ هیچ شتێک له‌ هیچه‌وه‌ دروستنابێت. هیچ بوونی نیه‌، ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ بوونه. بوون سه‌ره‌تا و کۆتایی نیه‌، بوون بێسنوره‌. ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بینرێت لایه‌نی که‌می ئه‌و بوونه‌یه‌ و سه‌ره‌تا و کۆتایی هه‌یه‌ و سنورداره‌، واته‌ ته‌مه‌نی هه‌یه‌.

9. okt. 2011

ئازادی و دادپه‌روه‌ریی



ئازادی و دادپه‌روه‌ریی
09.10.2011

ئایا ده‌کرێت بیر له‌ ئازادی بکرێته‌وه‌ به‌بێ دادپه‌روه‌ریی؟ یاخود بواری ئازادی هه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی جێگیربکرێت؟
به‌کارهێنان هه‌زار شێواز له‌ خۆی ده‌گرێت، هه‌ر له‌ خراپبه‌کارهێنانی ئابورییه‌وه‌، تا ده‌گاته‌ خراپبه‌کارهێنانی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و خراپبه‌کارهێنان وه‌ک فێڵلێکردن و خڵه‌تاندن و ڕاستی شاردنه‌وه‌ و هه‌ڵه‌شه‌کردن و به‌لاڕێدابردن.

6. okt. 2011

ئایا ئێمه‌ ده‌توانین سیسته‌مێکی دیموکراتی دابمه‌زرێنین؟



ئایا ئێمه‌ ده‌توانین سیسته‌مێکی دیموکراتی دابمه‌زرێنین؟
06.10.2011

ئایا له‌ جیهانی ئه‌مڕۆی سیاسه‌تدا، ئێمه‌ی دانیشتوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌ له‌ پێش ئه‌م مێژووه‌ نوسراوه‌ی ئه‌مڕۆوه‌وه‌، که‌ یه‌که‌مین شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و له‌و کاته‌وه‌ له‌شه‌ڕوشۆڕ نه‌که‌وتوه‌، ده‌توانرێت سیسته‌مێک دابمه‌زرێنێت که‌ مرۆڤ ته‌وه‌ر و بنه‌ما و ئامانج بێت؟ واته‌ سیسته‌مێک که‌ هه‌موو مافه‌کانی تاکی مرۆڤی تیا بچه‌سپێت و هیچ که‌سێک، ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت پێشێلی بکات؟

4. okt. 2011

سنوره‌کانی دیموکراتی، یاخود دیکتاتۆریه‌تی ئه‌قڵانیه‌ت



سنوره‌کانی دیموکراتی، یاخود دیکتاتۆریه‌تی ئه‌قڵانیه‌ت
04.10.2011

هه‌ڵبژاردنی دیموکراتی که‌ به‌ یاسا ڕێکخراوه،‌ له‌گه‌ڵ دروستبوونی پارته‌ سیاسیه‌کاندا، هه‌مووی له‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌و میدیا زه‌به‌لاحه‌وه‌یه‌ که‌ شه‌و و ڕۆژ له‌کارکردندایه‌ و وه‌ستانی بۆ نیه‌. ئازادی ڕاده‌ربڕین، هۆکاری ئه‌و میدیایه‌یه‌ که‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ هه‌ڵسوڕێت و کارا بێت، بۆ له‌ قاڵبدانه‌وه‌ و ئاڕاسته‌کردنی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌، به‌و ئاقاره‌ی که‌ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تێکی تایبه‌ت له‌خۆده‌گرێت. واته‌ له‌ هه‌مان کاتدا که‌ ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین دابینکراوه‌، هه‌ر به‌ هه‌مان یاسا، واته‌ ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین، ئه‌و بیروڕایانه‌ ئاڕسته‌ ده‌کرێت که‌ له‌ سنورێکی تایبه‌تی ده‌رنه‌چن. 

26. sep. 2011

کۆمه‌ڵگای حه‌ق



کۆمه‌ڵگای حه‌ق
26.09.2011

بۆئه‌وه‌ی شایانی ناونیشانی مرۆڤ بین، ده‌بێت کوشتن به‌ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه‌، سه‌رنوگوم بکه‌ین. ده‌بێت کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ و بواری به‌کرده‌وه‌ کردنی ئه‌وه‌نده‌ ته‌سکبکرێته‌وه‌ که‌ بواری سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گمه‌ن بێت و بخرێته‌ قاڵبی کێشه‌ی تاکه‌که‌سه‌وه‌. به‌و مانایه‌ی له‌ بیری کۆمه‌ڵ ده‌ربهێنرێت و وه‌ک ڕێگه‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئه‌لته‌رناتیڤ نه‌بێت. چ بۆ ده‌سه‌ڵات و چ بۆ به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌سه‌ڵات و چ بۆ کۆمه‌ڵ و تاقمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر و به‌ گشتیش وه‌ک بیرکردنه‌وه‌ و ئاگایی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا.

25. sep. 2011

پێداویستی سه‌رکوتکردنی ده‌سه‌ڵات


پێداویستی سه‌رکوتکردنی ده‌سه‌ڵات
25.09.2011


میلله‌تی کورد یه‌کێکه‌ له‌و میلله‌تانه‌ی دره‌نگ به‌ئاگادێته‌وه و زۆربه‌ی بزوتنه‌وه‌ ڕزگاریخوازه‌کانیش کاتێک به‌رپابوون، که‌ ئیتر هیچ چاره‌سه‌رێکی تر نه‌ماوه‌ له‌وه‌ی که‌ که‌مێک به‌رگری له‌خۆی بکات. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌نده‌ی زیانی گه‌یاندوه‌، ئه‌وه‌نده‌ به‌رگری نه‌کردوه‌، چونکه‌ هیچ یه‌کێک له‌و بزوتنه‌وانه‌ به‌ ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتن نه‌گه‌شتون‌.

24. sep. 2011

دیسانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان



دیسانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
24.09.2011

ئێمه‌ش وه‌ک زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوابه‌دوا، بووین به‌ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی که‌ چه‌قیبه‌ستووه‌ به‌ کوردسی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ و نه‌ ده‌ڕوات و نه‌ بۆمان ده‌گۆڕدرێت. نه‌ وه‌ک میسر و لیبیا و سوریا ده‌توانین ڕاپه‌ڕین بکه‌ین و به‌رده‌وامی به‌ خه‌باتی خۆپیشاندان بده‌ین، نه‌وه‌ک جاران ده‌توانین شاخه‌کان بگرین و شه‌ڕی پارتیزانی دامه‌زرێنینه‌وه‌.

23. sep. 2011

کێ شۆڕش ده‌کات؟



کێ شۆڕش ده‌کات؟
23.09.2011

کێ شۆڕش هه‌ڵده‌گیرسێنێت؟ کێ شۆڕش به‌ڕێوه‌ده‌بات؟
بۆچی ده‌وترێت شۆڕشی گه‌نجان؟ گه‌نج له‌ چیدا شۆڕشگێڕه‌؟
گه‌نجێتی یاخود هه‌ڕه‌تی ژیان، به‌و مانایه‌ی مرۆڤ سه‌ره‌تای ژیانی ده‌ستپێده‌کات و هێشتا ناسکه‌ و توشی گێژاوی ژیان نه‌بووه‌ و فڕوفێڵ و خڵه‌تاندن، هێشتا نه‌یهه‌ژاندووه‌. ژیان هه‌ر ڕوه‌ شیرینه‌که‌ی ده‌رکه‌وتووه‌ و ڕوه‌ ناشیرینه‌که‌ی شاراوه‌یه‌. گه‌نج پڕه‌ له‌ ژیان و ده‌یه‌وێت داگیریبکات، ده‌یه‌وێت ئه‌زمونی بکات، ده‌یه‌وێت له‌خۆی بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌کرده‌وه‌ی بکات.

20. sep. 2011

شۆڕش



شۆڕش
20.09.2011

ئایا ده‌کرێت له‌ دیکتاتۆریه‌ته‌وه‌ بپه‌ڕیته‌وه‌ بۆ دیموکراتی، به‌بێ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و به‌رپاکردنی شۆڕش؟ ئایا هیچ سیسته‌مێکی دیکتاتۆری ڕێگه‌ به‌و ئاڵوگۆڕه‌ ده‌دات؟ ئایا بۆ نمونه‌ له‌ ئێراقی سه‌دام حوسه‌ینی دوێنێدا، ده‌کرا خه‌ڵکی ئومێد له‌ دڵیدا سه‌وزبێت، به‌وه‌ی ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ڕژێمی به‌عس به‌ره‌و دیموکراتی و مافی مرۆڤ و ئازادی هه‌نگاو ده‌نێت؟ ئایا ده‌کرێت له‌ ئێرانی ئێستادا خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌ بێت؟

13. sep. 2011

داخستنی ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژنامه‌" و که‌له‌ڕه‌قی سیاسی



داخستنی ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژنامه‌" و که‌له‌ڕه‌قی سیاسی

13.09.2011

سیاسه‌تکردن له‌داخدا...

ماوه‌ی یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌ ده‌نگوباسی داخستنی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ له‌ ئارادایه‌ و هیچ هۆکارێکی دیار و ڕه‌سمیش نابینرێت که‌ بۆچی ده‌بێت ڕۆژنامه‌یه‌ک دابخرێت که‌ توانیبێتی له‌ماوه‌ی ڕابوردودا په‌رده‌ له‌سه‌ر زۆرترین گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵماڵێت و زۆرترین ڕاپۆرتی که‌موکورتیه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌ بخاته‌ڕو؟

12. sep. 2011

شه‌ڕی پژاک و په‌که‌که‌ بۆ له‌ناوبردنیان نیه‌، به‌ڵكو بۆ پارێزگاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیه‌



شه‌ڕی پژاک و په‌که‌که‌ بۆ له‌ناوبردنیان نیه‌، به‌ڵكو بۆ پارێزگاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیه‌
 12.09.2011
  
تۆپارانکردنی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له‌لایه‌ن ئێران و تورکیایه‌وه‌ و کێشه‌ی کورد و کێشه‌ی په‌که‌که‌ و پژاک.
کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا، کێشه‌ی په‌که‌که‌ و تورکیا نیه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ ئێراندا کێشه‌ی پژاک و ئێران، هه‌موو کێشه‌ی کوردی ئه‌و به‌شه‌ نیه‌.
هه‌ردوو پارتی پژاک و چاره‌سه‌ری کوردستان که‌ بۆ ئێران و ئێراق له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ دروستکراوه‌، بۆ پاڵپشتی و ڕه‌وایه‌تی به‌خشین بوو بۆ په‌که‌که‌. په‌که‌که‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه‌.

3. aug. 2011

ترسی ژیان، ترسی مردن و ترسی ده‌سه‌ڵات




ترسی ژیان، ترسی مردن و ترسی ده‌سه‌ڵات

03.08.2011

کاتێک منداڵ له‌دایک ده‌بێت، له‌ هه‌موو شتێک ده‌ترسێت، له‌ ژیان ده‌ترسێت. منداڵ هه‌رچیه‌ک فێرده‌بێت، بۆ‌ ئه‌وانی به‌رامبه‌ری فێرده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی قبوڵبکرێت. منداڵ له‌ پشتگوێخستن ده‌ترسێت و نایه‌وێت ڕه‌فز بکرێت، ده‌ترسێت هه‌لی ژیانی له‌ده‌ستبدات. منداڵ به‌نائاگایی ده‌زانێت فرسه‌تێکی له‌به‌رده‌ستدایه‌ و بۆ ماوه‌یه‌کی سنورداره‌ و ده‌بێت خۆی له‌ تێکشکان و دۆڕاندن و ژێرکه‌وتن بپارێزێت. ترسی ژیان هه‌تا مردن به‌رده‌وامه‌ و زۆربه‌یه‌ک هه‌رگیز فێرنابن به‌ ئازادی بژین و به‌ به‌رده‌وامی له‌ ژیان و ژێرکه‌وتن و دۆڕاندن ده‌ترسن.

1. aug. 2011

تیرۆری ده‌سه‌ڵات




تیرۆری ده‌سه‌ڵات

01.08.2011


کاتێک کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کدا ڕوده‌دات، هه‌موو خه‌ڵکی ده‌می لێده‌کاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ باس و خواسی گه‌وره‌ و بچووک، له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ ده‌می ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ی ده‌زگای ڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنه‌کانی له‌ژێرده‌ستدایه. به‌ڵام کاتێک ده‌سه‌ڵات پلان داده‌ڕێژێت بۆ تیرۆرکردنی که‌سێک یاخود کۆمه‌ڵه‌ که‌سێک، ده‌چێته‌ خانه‌ی پارێزگاریکردن له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌ماڵرێت، نه‌ک هه‌ر که‌س باسی ناکات، به‌ڵکو ده‌چێته‌ خانه‌ی نهێنیه‌کانه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵات هه‌تا بۆی بکرێت نوکوڵی لێده‌کات،خه‌ڵکیش ژێربه‌ژێر و به‌دزییه‌وه‌ باسی لێوه‌ده‌که‌ن و ده‌بێته‌ ترسێک و ده‌چێته‌ دڵیانه‌وه‌.